2025-05-18
86 جار خوێنراوەتەوە
تره‌مپ: دیدار له‌گه‌ڵ پۆتین ئه‌نجام ده‌ده‌م، و زیلینكسیش باشترین بازرگانی جیهانه، ته‌نانه‌ت له‌منیش باشتره
ناوەندی هەواڵ
دوێنی 17 - 5 - 2025 تره‌مپ له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه به‌مزوانه دیدار له‌گه‌ڵ پۆتین ئه‌نجام ده‌دات، له‌به‌رامبه‌ردا دمیتری بیسكۆڤی وته‌بێژی كرملین ڕه‌تیكرده‌وه هیچ ئاماده‌سازییه‌ك كرابێت بۆ ئه‌نجامدانی دیداری نێوان سه‌رۆكانی ئه‌مریكا و ڕوسیا.
تره‌مپ له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا دووباره ڕه‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی زیلینسكی و به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ی كرد و به "باشترین بازرگان له جیهاندا" وه‌سفی كردن، ئه‌و گوتی: هه‌رجارێك زیلینسكی هاتبێته ئه‌مریكاوه له‌گه‌ڵ خۆیدا ملیاران دۆلاری ئه‌مریكی برۆدته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی، ئه‌و له بازرگانیدا له منیشی بردۆته‌وه.
تره‌مپ ئاشكرای كرد كه ئێستا كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه زۆر نیگه‌رانن و ئه‌پرسن: "ئه‌و هه‌موو پاره‌یه چی لێهات؟".
جاری یەکەم نییه ته‌رمپ ڕه‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی زیلینیسكی بكات، له مانگی ئه‌یلولی ساڵی ڕابردوودا و له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا تره‌مپ له‌باره‌ی زیلینسكییه‌وه گوتی: ئه‌و باشترین ده‌ستگێڕی مێژووه، هه‌رجارێك هاتبێته ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ خۆیدا ملیاران دۆلاری بردۆته‌وه. له مانگی ئاداری ئه‌مساڵیشدا هه‌رله‌مباره‌یه‌وه وتی: لەسەردەمی سەرۆکایەتی جۆ بایدن و دوای ئەوەی زیلینسكی ده‌هاته ئه‌مریكا و پاره‌ی وه‌رده‌گرت، بۆ ئه‌و شتێكی زۆر ئاسان بوو، چونكه وه‌ك ئه‌وه بوو پارچه‌یه‌ك شیرینی له منداڵێك بسێنیت.
دۆناڵد تره‌مپی سەرۆکی ئەمریکا، کە وەک پیاوی وەبەرهێن بۆ ئەمریکیەکان ناسراوە، لەسەرەتای بوون بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پێی وابووە کە، زیلینسكی بۆته هۆی هه‌ڵگیرساندنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین، به‌رده‌وام به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه له‌گه‌ڵ فلادیمیر پۆتیندا كۆدببێته‌وه و كۆتایی به‌و شەڕە بهێنێت کە بە گەورەترین شەڕی دوای جەنگی جیهانی دووەم لە ئەوروپا دادەنرێت .
دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا جیاواز له ئیداره‌کانی پێشووی ئه‌مریكا، سیاسه‌تێكی بێلایه‌نانه‌ی هه‌ڵبژاردووه له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕی ڕوسیا-ئۆكرانیا و چه‌ندین جاریش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه فلادیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا بۆته هۆی هه‌ڵگیرساندنی ئه‌و شه‌ڕه، ئه‌م لێدوانانه‌ی تره‌مپ نیگه‌رانی قوڵی لای سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌وروپی جێهێشتووه و پێیان وایه ئه‌مریكا ئێسته لایه‌نگری پۆتین ده‌كات دژ به ئه‌وروپا، و وته‌كانی تره‌مپ، هانی پۆتین ده‌ده‌ن به‌رده‌وام بێت له هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئاسایشی ئه‌وروپا.
وابڕیاربوو 15 ی ئه‌م مانگه، هه‌ردوو لایه‌نی ڕوسی و ئۆكرانی له ئه‌سته‌نبووڵ كۆببنه‌وه، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوونی پۆتین كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، هه‌رچه‌نده نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی ڕوسیا له توركیا ئاماده‌بوون، به‌ڵام پێشتر زیلینسكی مه‌رجی بۆ هه‌ركۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ڕوسیادا ئه‌وه بوو كه ده‌بێت خودی سه‌رۆكی ڕوسیا ئاماده بێت، چونكه ته‌نیا ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه.
دوێنێش ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاتی ناكۆكه‌وه ووتی: توركیا به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان و كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تداکەدا به‌رده‌وام كراوه‌ن .
-
ئه‌مریكا لێخۆشبوونێكی گشتی له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر سوریا ده‌ركرد
|
-
دوای 81 ڕۆژ لە داخستنی دەراوزەکان، هاوکاری گەیشتە غەززە
|
-
ئیسرائیل هیۆم: توركیا و ئیسرائیل گه‌شتوونه‌ته ڕێكه‌وتنێك له‌بواری هاریكاری سه‌ربازی له سوریا
|
-
نەتەوە یەکگرتووەکان: تا ئێستا نەتواندراوە یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە دابەش بکرێن
|
-
ئیسرائیل خۆی بۆ لێدانی ئێران ئاماده ده‌كات
|
-
یەکێتیی ئەوروپا سەرجەم سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت
|
-
تره‌مپ دوای تەلەفۆنەکەی لەگەڵ فلادیمێر پۆتین: ڕوسیا و ئۆکرانیا بۆ کۆتای هاتنی شەڕ دانوستان دەکەن
|
-
سوریا؛ دوای 14 ساڵ، بۆ یەكەمجار هاوڵاتیان لە فڕۆكەخانەی دیمەشقەوە گەشتی حەج دەکەن
|
-
حەماس شەش بارمتە بەرامبەر 300 زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکات
|
|
|