2025-05-18 107 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسانی سوری و ئیسرائیلی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە

ناوەندی هەواڵ

 بەرپرسانی دەسەڵاتی سوریا لە ئازەربایجان لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە، پێدەجێت شەرع ڕازی بێت بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی لە سنوری نێوان سوریا و ئیسرائیل بکشێنێتەوە و هەوڵی چارەسەری کێشەکانیش لەگەڵ دروزەکان بدات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ئیسرائیلی به‌ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی ڕاگه‌یاندووە كه‌ به‌رپرسانی هه‌ردوو لایه‌نی سوری و ئیسرائیلی به‌مدوایانه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆیان ئه‌نجام داوه لە ئازەربایجان.

بە پێی هەوڵی سی ئێن ئێن لایه‌نی ئیسرائیلی ‌ لیوا ( عودێد باسیۆك سه‌رۆكی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان ) بووه‌ و چاویكه‌وتووه‌ به‌ چه‌ند به‌رپرسێكی سەربازی و سیاسی لە حكومه‌تی سوریا، لایه‌نی نێوندگیریش به‌رپرسانی توركی بوون.

سه‌رچاوه‌كه‌ هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌، به‌ڵام چه‌ندین جار به‌رپرسانی ئیسرائیلی هۆشدارییان داوه‌ته‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سوریا كه‌ نابێت چه‌كدارانی گروپه‌ ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌كان نزیك ببنه‌وه‌ له‌ سنووری وڵاته‌كه‌یان، ئەوە جگە لە کێشەی نێوان هێزە چەکدارەکانی سوریا و دروزەکانی ئەو وڵاتە ، بۆیە پێدەجێت گفتوگۆ ڕاستەوخۆکانی ئەم دواییە تایبەت بێت بە کشانەوەی بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی سوریا لە سنورەکانی ئیسرائیل و چارەسەری کێشەی دروزەکانی ئەو وڵاتە، ئەوەش وەک ڕێخۆشکردن بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەشتنەکان بۆ قۆناغەکانی داهاتوو.

پێشتر ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتی سوریا له‌میانی دیداریدا له‌گه‌ڵ ئیمانوئێڵ ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له‌ كۆشكی ئه‌لیزێ ڕایگه‌یاند دیمه‌شق دانوستاندنی ناڕاستوخۆی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا، له‌پێناوی نه‌هێشتنی نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌باره‌ی دۆخی تازه‌ی سوریاوه‌.
هەروەک شەرع لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەسعودیە کۆبوەوە، تره‌مپ بەڵێنیدا سزاکانی سەر ڕژێمی سوریا لاببات لەبەرامبەر جێبەجێکردنی چەند داواکارییەک لەوانە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل‌و دەرکردنی گروپە چەکدارە بیانییەکان‌و هاوکاریکردن لەڕێگریکردن لەسەرهەڵدانەوەی داعش.
‌ 

 

  • ئه‌مریكا لێخۆشبوونێكی گشتی له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر سوریا ده‌ركرد

  • دوای 81 ڕۆژ لە داخستنی دەراوزەکان، هاوکاری گەیشتە غەززە

  • ئیسرائیل هیۆم: توركیا و ئیسرائیل گه‌شتوونه‌ته‌ ڕێكه‌وتنێك له‌بواری هاریكاری سه‌ربازی له‌ سوریا

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: تا ئێستا نەتواندراوە یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە دابەش بکرێن

  • ئیسرائیل خۆی بۆ لێدانی ئێران ئاماده‌ ده‌كات

  • یەکێتیی ئەوروپا سەرجەم سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت

  • تره‌مپ دوای تەلەفۆنەکەی لەگەڵ فلادیمێر پۆتین: ڕوسیا و ئۆکرانیا بۆ کۆتای هاتنی شەڕ دانوستان دەکەن

  • سوریا؛ دوای 14 ساڵ، بۆ یەكەمجار هاوڵاتیان لە فڕۆكەخانەی دیمەشقەوە گەشتی حەج دەکەن

  • حەماس شەش بارمتە بەرامبەر 300 زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکات

سەرەکی