×

2024-07-04 321 جار خوێنراوەتەوە

واده‌ى جێبه‌جێكردنى بڕیارى هاوتاكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان راگه‌یه‌ندرا

ناوەندی هەواڵ

وته‌بێژى یه‌كێتى خانه‌نشینانى هه‌رێمى كوردستان ئاشکرایدەکات، جێبەجێکردنى بڕیارى هاوتاكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان پەیوەستە بە ناردنى لیستى مووچە و ئەگەر هەرێم بەزوترین کات لیستەکە ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات ئەوا بۆ مانگى تەموز خانەنشسنان بە هاوتاکراوى مووچەکەیان پێدەدرێت.

لە کۆبوونەوەى دوێنێى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمدا بڕیارى‌ هاوتاكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینانى هه‌رێم و به‌غدا پەسەندکرا و بە پێى یاساى خانەنشینى عێراقیش هیچ خانەنشینێک نابێت مووچەکەى لە 500 هەزار دینار کەمتر بێت لە کاتێکدا لەهەرێم ژمارەیەکى زۆر لە خانەنشینان تەنها 250 هەزار دینار وەردەگرن.

سادق محه‌مه‌د، وته‌بێژى یه‌كێتى خانه‌نشینانى هه‌رێمى كوردستان ئاماژەى بەوەکردووە، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌كاتى خۆیدا لیستى مووچه‌ى خانه‌نشینان به‌ هاوتاكراوى ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات، ئه‌وا خانه‌نشینان مووچه‌ى مانگى ته‌مموز به‌هاوتاكراوى وه‌رده‌گرن.

  • سەربڕینی ئاژەڵ لە کوشتارگەی سلێمانی ڕاگیرا

  • بانکی ناوەندیی میکانیزمی نوێی پێدانی دۆلار به‌ گەشتیاران ئاشکرا ده‌كات

  • واده‌ى جێبه‌جێكردنى بڕیارى هاوتاكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان راگه‌یه‌ندرا

  • وەزیری دارایی عێراق ھۆکاری نەناردنی مووچەی ھێزە ئەمنیی و سەربازییەکانی ھەرێم ئاشکرادەکات

  • هه‌ندرێن هیوا: بەهۆی بڕیارەکەی تورکیا 10 ملیۆن دۆلار زیان بە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیشتووە

  • فازڵ نەبی: مووچەی مانگى شەشى فەرمانبەرانی هەرێم خەرجکرا

  • وادەی ناردنی مووچەی مانگی حوزەیران ئاشکرا کرا

  • لەبارەی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان بڕیاری کۆتایی درا

  • داهاتی نانەوتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی ئاشکرا کرا

سەرەکی