×

2024-06-30 217 جار خوێنراوەتەوە

وادەی ناردنی مووچەی مانگی حوزەیران ئاشکرا کرا

ناوەندی هەواڵ

وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی حوزەیران دەکەن و بەبێ کێشە بە شێوەیەکی ئاسایی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوای وردبینییەکان رەوانە دەکرێت، لێتێگەیشتنیش هەیە مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکانیش رەوانە بکرێت.

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، پرسی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان پەیوەستە بە رێککەوتنە سیاسییەکان و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵییەوە و کێشەی یاسایی و سیاسی نییە.

خالید شوانی ئاماژەی بەوەشکرد، بابەتی مووچە پەیوەستە بە وردبینیکردنی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان، مووچە بە شێوەیەکی ئاسایی رەوانە دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕو، مووچەی هێزە ئەمنییەکان هەندێک کێشەی هەیە لە روی رەوانەکردنی لیستی کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بە کۆد، ئەوەش دەتوانرێت چارەسەر بکرێت و لێکتێگەیشتن هەیە بۆ ئەوەی مووچەکانیان رەوانە بکرێت.

وتیشی: هیچ کێشەیەکی سیاسی یان یاسایی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەماوە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ تا ئێستا مووچه‌ی مانگی ئایاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم دابه‌ش نه‌كراوه‌.

  • هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت

  • دیلان غەفور: هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلول دەنێردرێت

  • دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت

  • لە سلێمانى پارەى گەنمى جووتیاران دابەشدەکرێت

  • نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

  • عەتوان عەتوانى: حکومەتى هەرێم رازیبووە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت

  • کێشە بۆ ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى هەشت دروستبوو

  • لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بۆ پرسی بەبانكی كردنی مووچە و داهات لەهەرێمی کوردستانین

  • وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەى دابەشکردنى نەوت راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

سەرەکی