×

2024-06-30 335 جار خوێنراوەتەوە

لەبارەی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان بڕیاری کۆتایی درا

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، زیادکردنی موچەی خانەنشینان لە مانگی تەمموزی 2024 جێبەجێ دەکرێت، دەشڵێت، موچەی هەر خانەنشینێکیش 150 هەزار دینار زیاد دەکات.

نەجم عقابی وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند،  زیادکردنی موچەی خانەنشینان لە مانگی تەمموزی 2024 جێبەجێ دەکرێت، موچەی هەر خانەنشینێکیش 150 هەزار دینار زیاد دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزترین موچەی خانەنشینی کرێکاری دەبێتە 700 هەزار دینار، واتە کەمترین موچەش لە 350 هەزار دینارەوە بۆ 500 هەزار دینار بەرزدەکرێتەوە، هەر کەسێکیش موچەکەی 700 هەزار دینار بێت، زیادکردنی موچە نایگرێتەوە.

وتیشی: هەموو کرێکارانی خانەنشین زیادکردنی موچە دەیانگرێتەوە، تەنانەت ئەگەر ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەشی خانەنشین بێت، تا ئێستا هیچ نیازێک نییە بۆ زیادکردنی موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی، لە بودجەش ئاماژە بە زیادکردنی سودمەندانی ئەو موچەیە نەکراوە.

  • هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت

  • دیلان غەفور: هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلول دەنێردرێت

  • دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت

  • لە سلێمانى پارەى گەنمى جووتیاران دابەشدەکرێت

  • نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

  • عەتوان عەتوانى: حکومەتى هەرێم رازیبووە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت

  • کێشە بۆ ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى هەشت دروستبوو

  • لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بۆ پرسی بەبانكی كردنی مووچە و داهات لەهەرێمی کوردستانین

  • وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەى دابەشکردنى نەوت راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

سەرەکی