×

2024-07-01 197 جار خوێنراوەتەوە

فازڵ نەبی: مووچەی مانگى شەشى فەرمانبەرانی هەرێم خەرجکرا

ناوەندی هەواڵ

بریکاری پێشووتری وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کراوە، بەڵام تا ئێستا کێشەى مووچەی هێزە ئەمنییەکان چارەسەر نەکراوە.

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزیری دارایی عێراق بۆ میدیاکانى نزیک لە پارتى ڕاگەیاند، پەیوەندیمان بە بەغداوە کرد، راستە کە دوێنێ مووچەی خانەنشینی و چاودێریی کۆمەڵایەتیی خەرجکراوە، ئەمڕۆش مووچەی مووچەخۆرانی مەدەنیش لە بەغداوە خەرجکراوە.

وتیشى،  کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان تا ئێستا چارەسەرنەکراوە، بەڵام شاندێک ئێستا لە بەغدایە بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت، ئومێد هەیە بەزوترین کات مووچەى ئەوانیش یەکلاى بکرێتەوە.

بەوتەى فازڵ نەبى، هەمان ئەو بڕە پارەیە کۆ بۆمانگى ڕابردوو خەرجکراوە و هیچ کێشەیەک لە مووچەى فەرمانبەرانى مەدەنى لە ئارادا نییە و هەرکات لیستى مووچە نێردرا وربینى تێدا دەکرێت و مووچەکانیان دەنێردرێت.

ەوە لەکاتێکدایە، لە عێراق دەست بەدابەشکردنى مووچەى  مانگى  شەش کراوە،  بەڵام لەهەرێم، زیاتر لە 80 رۆژە هێزەئەمنییەکان یەک مووچەیان وەرگرتووە و هیچ وادەیەکیش بۆ پێدانى مووچەکانیان  لە ئارادا نییە.

شادان حەسەن 

  • هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت

  • دیلان غەفور: هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلول دەنێردرێت

  • دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت

  • لە سلێمانى پارەى گەنمى جووتیاران دابەشدەکرێت

  • نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

  • عەتوان عەتوانى: حکومەتى هەرێم رازیبووە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت

  • کێشە بۆ ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى هەشت دروستبوو

  • لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بۆ پرسی بەبانكی كردنی مووچە و داهات لەهەرێمی کوردستانین

  • وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەى دابەشکردنى نەوت راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

سەرەکی