×

2024-07-17 342 جار خوێنراوەتەوە

جگە لە دوو مووچە سبەینێ بڕە پارەیەکى دیکە بە پیشمەرگە دەدرێت

ناوەندی هەواڵ

بڕیارە سبەینێ بۆ جارى دووەم هاوکارى هاوپەیمانان کە بڕکەى 432 هەزار دینارە بۆ هەر پێشمەرگەیەک دەستبەدابەشکردنى بکریت.

سەرچاوەیەک لەوەزارەتى پێشمەرگە ئاماژەى بەوەداوە، سبەینێ لەگەڵ دابەشکردنى مووچەى مانگى 5 و 6، بڕى 432 هەزار دینار هاوکاریى هاوپەیمانان بۆ لیواکانى پیادەى وەزارەتى پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

رۆژی چوارشەممە 17ی تەمووزی 2024،  مووچەی مانگی پێنج و شەشی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەكان دابەشدەكرێت.
رۆژی پێننجشەممە 18ی 7، مووچەی مانگی پێنج و شەشی وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەكانی 70 و 80، هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگریی فریاكەوتن دابەشدەكرێت.

ماوەى دوو مانگە دابەشکردنى هاوکارى هاوپەیمانان  بۆ پیشمەرگە دەستپیکردووە و  بڕیارە هاوکارییەکە تا ساڵى 2026 بەردەوام بێت و ساڵانەش برى پارەکە گۆرانکارى بەسەردا دەکرێت، واتە ئەو پارەیە مەرج نییە بۆ مانگى داهاتوو هەمان بڕ وەربگرن، هەرکات ژمارەى هێزى پێشمەرگە زیاد بکات پارەکە کەم دەکات.

 

  • بەهۆى داتا ناڕاستەکانى هەرێم عێراق مانگانە 100 ملیار دینارى لە مووچە بڕى

  • وەزارەتی دارایی: ناتوانین خشتەی مووچەی فەرمانبەران رابگەیەنین

  • داهاتی فرۆشتنی نه‌وت بە قاچاخ ئاشکرادەکرێت

  • وەزارەتی دارایی و ئابوری راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

  • گرفتێکی دیکە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران دروست دەبێت

  • نرخى نەوت 2% بەرز بووەوە

  • لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە

  • هۆکارى هەناردەنەکردنەوەى نەوتى هەرێم ئاشکرادەکرێت

  • جارێکی دیکە لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا دەکرێتەوە

سەرەکی