×

2024-08-26 162 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم  ئاگاداری خانه‌نشینان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هەر خانەنشینێك بایۆمەتری نەكردوە، پێویستە لە ماوەی دو هەفتەدا خۆی لە بایۆمەتری تۆمار بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە 26-8-2024،  بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا  بڵاویکردەوە، هەر خانەنشینێك بایۆمەتری نەكردوە، پێویستە لە ماوەی دو هەفتەدا خۆی لە بایۆمەتری تۆمار بكات و  بگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر خانەنشینێك لەماوەی دو هەفتەدا بایۆمەتری نەكردبێت و نەیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار، بەپێچەوانەوە موچەكەی ڕادەگیرێت.

لەماوەى رابردوودا خانەنشینانى هەرێم  مووچەکانیان بۆ سەر بەغدا گوازرایەوە، بەڵام تائێستا  دیار نییە کەى بە هاوتاکراوى مووچەکانیان پێدەدرێت.

 

  • هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا %17 کەمدەکات

  • دابەشکردنى نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات

  • ڕێکخستنی سیستمی باج لە نێوان عیراق و ھەرێمی کوردستان پەسەندکرا

  • نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

  • بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی پارەی تەواوکاریی مووچەی هەرێم دا

  • ترەمپ: باج بەسەر ئەو وڵاتانە دەسەپێنم كە مامەڵە بە دۆلار ناكەن

  • لە بەغداوە بڕەپارەیەک گەیشتە هەرێم و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت

  • یەکەم بیرە نەوت لە بەغدا هەڵکەنرا

  • پەرلەمانتارێک: ناردنی مووچەی مانگی ئاب پەیوەستە بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

سەرەکی