×

2024-08-27 291 جار خوێنراوەتەوە

داهاتی فرۆشتنی نه‌وت بە قاچاخ ئاشکرادەکرێت

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکى لیژنه‌ی دارایی له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، داهاتی مانگانه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی تانكه‌ره‌وه‌ 405 ملیار دیناره‌ و بەشێکى دەدرێتە کۆمپانیاکان، ئەوەى ترى نادیارە.

عومه‌ر گوڵپی ‏‎ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌ پێی لێدوانی فه‌رمی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وت، پارتی و یه‌كێتی و حكومه‌ته‌كه‌یان ڕۆژانه‌ 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشن، گریمان به‌رمیلێك ته‌نها 30 دۆلاریان بۆ ده‌كات له‌ كاتێكدا له‌ بازاڕه‌ جیهانییه‌كان نه‌وت به‌ 80 دۆلاره‌، ئه‌وه‌ داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی به‌ ته‌نكه‌ر و به‌شێكیشی به‌ پاڵاوگه‌ ده‌فرۆشرێت له‌ ڕۆژێكدا نۆ ملیۆن دۆلاره‌، له‌ مانگێكیشدا ده‌كاته‌ 270 ملیۆن دۆلار، واته‌ داهاتی مانگانه‌ی فرۆشتنی نه‌وت 405 ملیار دیناره‌.

دەشڵێت، هەموو ئەو ڕاستیە دەزانین كە بەشێك لەم دەستهاتە بۆ تێچووی بەرهەمهێنانەو دەدرێتە كۆمپانیاكان، بەڵام ئەویتری چی لێدێت؟ ئەی چەندی دەبێتە داهات؟

بەوتەى عومەر گوڵپى، ئەگەر خەڵكی كوردستان و خەزێنەی گشتی پشكی لەو نەوت فرۆشتنە هەیە بۆچی زانیارییەكان لە خەڵك درشاردرێنەوە؟ بۆچی وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت بە خەڵكی كوردستان ناڵێت ئەم داهاتە چی لێدێت و بۆ كوێ دەچێت؟

دوای ساڵانێک لە شاردنەوەی داهاتی نەوت و لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و شاردنەوەى داهاتى نەوت،  حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم ئامادە نییە لەو داهاتە گشتییە سروشتیە هیچ زانیاریەک بخاتە ڕوو، وە ئامادەش نیە هیچ بڕە نەوتێک یان داهاتێک بۆ حکومەتی عێراق یان ڕای گشتی هەرێم بخاتە بەردەست.

  • هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا %17 کەمدەکات

  • دابەشکردنى نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات

  • ڕێکخستنی سیستمی باج لە نێوان عیراق و ھەرێمی کوردستان پەسەندکرا

  • نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

  • بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی پارەی تەواوکاریی مووچەی هەرێم دا

  • ترەمپ: باج بەسەر ئەو وڵاتانە دەسەپێنم كە مامەڵە بە دۆلار ناكەن

  • لە بەغداوە بڕەپارەیەک گەیشتە هەرێم و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت

  • یەکەم بیرە نەوت لە بەغدا هەڵکەنرا

  • پەرلەمانتارێک: ناردنی مووچەی مانگی ئاب پەیوەستە بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

سەرەکی