×

نرخی نەوت
2024-08-24 83 جار خوێنراوەتەوە

نرخى نەوت 2% بەرز بووەوە

ناوەندی هەواڵ

جارێكی دیکە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی تۆمار كرد، هۆكاری ئەو بەرزبونەوەشە دەگەڕێتەوە بۆ كەمبونەوەی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا.

نرخی نەوت لە بۆرسەى جیهانیی بە ڕێژەی زیاتر لە 2% بەرز بوەوە، بەجۆرێک نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت یەك دۆلار و 80 سەنت بەرزبوەوە و نرخەكەی گەیشتە 79 دۆلار و 2 سەنت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساسیش، 2.49% بەرز بوەوە و بەرمیلی بە 74 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەپێی داتا فەرمیەكان، قەبارەی نەوتی كۆگاكراو لە ئەمریكا 1.2 ملیۆن بەرمیل كەمیكردووە كە ئەو نەوتە پاڵپشتیی بۆ نرخی نەوت دروستكردوە و ئەوەش بە وتەى شارەزایان، بووەتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت.

لێدوانەكانی جیرۆم پاوڵ، سەرۆكی بانكی ناوەندیی ئەمریكاش كە وتى، كاتی هاتوە سوودی بانكی دابەزێنن، كاریگەریی لەسەر هەموو بازاڕەكان و بەرزبونەوەی نرخەكان داناوە، لە ناویاندا نرخی نەوت.

  • هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا %17 کەمدەکات

  • دابەشکردنى نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات

  • ڕێکخستنی سیستمی باج لە نێوان عیراق و ھەرێمی کوردستان پەسەندکرا

  • نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

  • بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی پارەی تەواوکاریی مووچەی هەرێم دا

  • ترەمپ: باج بەسەر ئەو وڵاتانە دەسەپێنم كە مامەڵە بە دۆلار ناكەن

  • لە بەغداوە بڕەپارەیەک گەیشتە هەرێم و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت

  • یەکەم بیرە نەوت لە بەغدا هەڵکەنرا

  • پەرلەمانتارێک: ناردنی مووچەی مانگی ئاب پەیوەستە بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

سەرەکی