×

مووچە
2024-08-24 212 جار خوێنراوەتەوە

گرفتێکی دیکە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران دروست دەبێت

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکی لێژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێداق گرفتێکی دیکە  بۆ دواخستنی مووچە ئاشکرا دەکات و ڕاێدەگەیەنێت، بەغدا داوای پارەیەکی دیکە لە هەرێم دەکاتە.

سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەغدا داوای 600 ملیار دینار لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.

دەشڵێت،  بەغدا لە مووچەی مانگەكانی( 2، 3، 4، 5 و 6) داوای نزیكەی 600 ملیار دینار لە هەرێم دەكاتەوە، ئەوەش بەهۆی هەبوونی دوو مووچە و ناوی وەهمی و دامەزراندنی نوێ لە لیستەكانی مووچە.

هاوکات بەپێی ئەو زانیاریانەی  دەست دەزگای میدیایی"ئیرادە" کەوتووە، وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانی هەرێمن لیستی مووچەی مانگی حەوتیان ڕادەست بکاتەوە، تا بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی هەرێم بدەن.

ئەوەشزانراوە، وەزارەتی دارایی عێراق چەند هەفتەیەک لەمەو پێش هەرێمیان ئاگادار کردووەتەوە لە کێشەکانی لیستی مووچە بەڵام لەلایەن هەرێمەوە نەدراوەتەوە.

 هەرێم داوای زیاتر لە ترلیۆنێک دیناری کردووە بۆ مووچەی مانگی حەوت، لەکاتێکدا مانگی پێشوو پارەی مووچە نزیکەی 950 ملیار دینار بووە و نزیکەی 30 هەزار ناوی وەهمی لەناو لیستی مووچە زیاد کراون.

هەر لەسەر پرسی مووچە بەرپرسانی هەرێم باسیان لەوەکردووە  لەم هەفتەیەدا جارێکی دیکە لیستی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم  ڕەوانەی بەغدا دەکەنەوەو گۆڕانکاریش لە لیستەکەدا کراوە بەو پێیەی پێشتر هەرێم   داوای ترلیۆنێک و 11 ملیار دیناری کردووە  بۆ مووچەی مانگی تەمموز بەڵام لەو لیستەی بۆ دووەم جار ڕەوانەی بەغدای دەکەنەوە بڕی پارەکە کەم کراوەتەوە.

وتەکانی ئەو پەرلەمانتارو بەرپرسانی هەرم لەسەر دوواکەوتنی مووچە لەکاتێکدایە، 50 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەدا تێدەپەڕێت و تا ئەم ساتەش هیچ وادەیەک بۆ ناردنی پارە لە بەغداوە دیارنییە، ئەوەش لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم مانگێک لەمەو بەر لیستی مووچەی ڕادەستی بەغدا کردووە، بەڵام بەغدا بە لیستەکەی هەرێم  ڕازی نەبوو، بەبەرپرسانی هەرێمی ڕاگەیاند  مووچەی هەرێم بڕی پارەکەی زیاتر بووە لەو بڕەی کە پێشتر بۆ مووچە داوایکردووە.

  • هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا %17 کەمدەکات

  • دابەشکردنى نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات

  • ڕێکخستنی سیستمی باج لە نێوان عیراق و ھەرێمی کوردستان پەسەندکرا

  • نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

  • بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی پارەی تەواوکاریی مووچەی هەرێم دا

  • ترەمپ: باج بەسەر ئەو وڵاتانە دەسەپێنم كە مامەڵە بە دۆلار ناكەن

  • لە بەغداوە بڕەپارەیەک گەیشتە هەرێم و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت

  • یەکەم بیرە نەوت لە بەغدا هەڵکەنرا

  • پەرلەمانتارێک: ناردنی مووچەی مانگی ئاب پەیوەستە بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

سەرەکی