×

پارەی مووچە
2024-08-23 107 جار خوێنراوەتەوە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە پێویستی بە زیاتر لە حەوت ترلیۆن دینار هەیە بۆ دابینکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران. 

دەشڵێت، مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی دابینکراوە و مەترسی دواکەوتنی لەسەر نییە.

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، بانکی ناوەندیی عێراق بەردەوامە لە دابینکردنی پارەی کاش بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق لە وادەی خۆیدا بە هەرێمیشەوە، هاوکات بۆ دابینکردنی قەرز و پێشینەکان بۆ هاووڵاتییان بەبێ جیاوازی.

بەوتەی ئەندامەکەی لیژنەی دارایی، وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە پێویستی بە حەوت ترلیۆن دینار هەیە بۆ ئەوەی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بە هەرێمی کوردستانیشەوە دابین بکات، مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی لە بودجەدا دابین کراوە و هیچ مەترسییەک لەسەر دواکەوتنی نییە.

وتەکانی موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە کاتێکدایە نزیکەی 50 ڕۆژە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووەو تا ئێستاش دیار نییە کەی چووچە وەردەگرن و حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی داراییش چاوەڕێن لەبەغداوە پارە بێت و مووچە دابەشبکەن.

  • هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا %17 کەمدەکات

  • دابەشکردنى نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات

  • ڕێکخستنی سیستمی باج لە نێوان عیراق و ھەرێمی کوردستان پەسەندکرا

  • نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

  • بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی پارەی تەواوکاریی مووچەی هەرێم دا

  • ترەمپ: باج بەسەر ئەو وڵاتانە دەسەپێنم كە مامەڵە بە دۆلار ناكەن

  • لە بەغداوە بڕەپارەیەک گەیشتە هەرێم و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت

  • یەکەم بیرە نەوت لە بەغدا هەڵکەنرا

  • پەرلەمانتارێک: ناردنی مووچەی مانگی ئاب پەیوەستە بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

سەرەکی