×

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم
2024-08-21 197 جار خوێنراوەتەوە

جارێکی دیکە لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا دەکرێتەوە

ناوەندی هەواڵ

دوای 31 ڕۆژ لە ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم  جارێکی دیکە گۆڕانکاری لە لیستی مووچەی مانگی(تەمموز/ حەوت)دا دەکات و  ڕەوانەی بەغدای دەکاتەوە.

 بەپێی زانیارییەکان وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم کردووە پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی مانگی تەمموزدا بکەن و دووبارە بۆیان بنێرنەوە بۆیە وەزارەتی دارایی هەرێمیش  بۆ جێبەچێکردنی داواکەی بەغدا سەرجەم وەزارەتەکانی ئاگادارکردووەتەوە، پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانیان بکەن ولەکەمترین ماوەدا بۆیان بنێرنەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرجەم وەزارەتەکان لیستی مووچە بە گۆڕانکاری لێبڕینی خانەنشینی 10% ئامادە دەکەن و سبەی پێنجشەممە22ی ئابی 2024 جارێکی دیکە ڕەوانەی بەغدا دەکرێتەوە."

دوێنێ سێشەممە21ی ئابی 2024، میدیای گۆڕان لەزاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویکردەوە، لە لیستی موچەی مانگی تەمموزی (7/2024)دا گۆڕانكاری لە ڕێژەی لێبڕینی خانەنشینی دەكرێت و لە (7%) بۆ لە  (10%) بەرز دەكرێتەوە.

بەوتەی سەرچاوەكە، لەڕێگەی گەنجینەكانەوە، فەرمانگەكان ئاگادار كراونەتەوە كە لیستی موچەی مانگی حەوت بە لێبڕینی (10%)ی خانەنشینی ئامادەبكەن، هەروەها لەگەڵ یاداشتی رێگەپێدانی نوێ لیستی موچەكە ببەن بۆ گەنجینەكان.

بەپێی یاسای خانەنشینی هەرێم، موچەی بنەڕەتی فەرمانبەران بەرێژەی (7%) لێبڕینی خانەنشینی بۆ دەكرێت، بەڵام بەپێی یاسای خانەنشینی عێراق ڕێژەكەی دەگاتە (10%) و تا ئێستا دیار نییە موچەخۆرانی هەرێم بەپێی یاساكەی عێراق خانەنشین دەكرێن یان بە یاساكەی هەرێم.

  • هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا %17 کەمدەکات

  • دابەشکردنى نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات

  • ڕێکخستنی سیستمی باج لە نێوان عیراق و ھەرێمی کوردستان پەسەندکرا

  • نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

  • بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی پارەی تەواوکاریی مووچەی هەرێم دا

  • ترەمپ: باج بەسەر ئەو وڵاتانە دەسەپێنم كە مامەڵە بە دۆلار ناكەن

  • لە بەغداوە بڕەپارەیەک گەیشتە هەرێم و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت

  • یەکەم بیرە نەوت لە بەغدا هەڵکەنرا

  • پەرلەمانتارێک: ناردنی مووچەی مانگی ئاب پەیوەستە بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

سەرەکی