×

دیناری عێراقی
23   کاتژمێر پێش ئێستا 253 جار خوێنراوەتەوە

بەغدا بەشێك لە كورتهێنانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پڕدەكاتەوە

ناوەندی هەواڵ

بەپێی زانیارییەكان وەزارەتی دارایی عێراق دەستی كردووە بە گواستنەوە لە پشكی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجە، ئەگەر بگەنە ئەنجام بڕی 400 ملیار دیناری دیكە بەم زووانە دابین دەكرێت و بۆ مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 خەرج دەكرێت.
هەربەپێی زانیارییەكان، چەند رۆژێكە لە وەزارەتی دارایی عێراق كۆبوونەوەی جیدی و چڕ بەرێوەدەچێت تاوەكو لەبارەی گواستنەوەكە بەزوویی بگەنە ئەنجامێك، ئەمڕۆش ڕەنگە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێك لەوبارەیەوە بدرێت و تەنها واژۆی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ماوە. 
بەپێی زانیارییەكان ئەو 400 ملیار دینارە بۆ یەك مانگ نییە و دابەش دەكرێتە سەر ئەو سێ مانگەی ماوە، بەڵام هێشتا بەوتەی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان كورتهێنان دەبێت.
حكومەتی هەرێمی كوردستان پێویستی بە 996 ملیار دینار هەیە بۆ مووچە، وەزارەتی دارایی عێراق سێ ڕۆژ لەمەوبەر بڕی 761 ملیار دیناری نارد، لەگەڵ ئەو 110 ملیارەی بڕیارە بینێرێت دەكاتە 871 ملیار دینار.
سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان دەڵێت "تەنها  125ملیار دینار كورتهێنان دەمێنێتەوە".

دوو ڕۆژە بەغداد زیاتر لە 763 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە نییە مووچە دابەش بکات، مووچەخۆرانیش زیاتر لە 47 ڕۆژە لە چاوەڕوانی مووچەدان.

 

  • نرخى نەوت بەرزبونەوەیەکى بەرچاوى تۆمار کرد

  • کۆمەڵی دادگەری: ڕازینه‌بوون به‌ تەوتینی مووچه هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانە

  • بەغدا بەشێك لە كورتهێنانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پڕدەكاتەوە

  • وەفدێك بۆ هاوتاكردنی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان دەچێتە بەغداد

  • بە بەهاى 83 ملیار دۆلار زێڕى تێدایە.. چین دۆزینەوەى کانێکى زێڕى ڕاگەیاند

  • کاروان یاروەیس: لە بودجەى 2025 پشکى هەرێم زیاد ناکات

  • وەزارەتى دارایى بەردەوام داواى لیستى مووچە دەکات و مووچەش دابەشناکات

  • بڕی ئەو پارەیە ئاشکرابوو کە عێراق لەماوەی نۆ مانگدا بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە

  • د.نەرمین مەعروف: تەنها مەرج بۆ مووچەی هەرێم تەوتینە

سەرەکی