2025-04-09 129 جار خوێنراوەتەوە

هەرێم: لەچەند رۆژی داهاتوودا ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار تەواودەکرێت

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوودا ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار تەواودەکرێت و بۆ بەغداد دەنێردرێت.

سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێم لە ئامادەکردنی لیستی مووچە کار بە سیستمی پەیڕۆڵ دەکات، دوای پێداچوونەوەی لەلایەن لیژنەیەکی هونەرییەوە سەرجەم داتاکان داخڵی سیستمەکە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیدەکەین لە ماوەی چەند رۆژێکدا لیستەکە ئامادەبکرێت و رەوانەی بەغداد بکرێت تا لە زووترین کات و بەبێ دواکەوتن مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێم بکرێت.

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگى چوار

  • بژمێرەكانی ڕۆژی سەرژمێری لە هەولێر و سلێمانی دژی پێنەدانی شایستەداراییەکانیان گردبوونەوە

  • هەرێم: لەچەند رۆژی داهاتوودا ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار تەواودەکرێت

  • مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی لە هەرێم قەدەغەکرا

  • چارەنوسى مووچەى 24 هەزار خانەنشین نادیارە

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: کەس لە شەڕی بازرگانیدا سەرکەوتوو نابێت

  • دانەغاز: ئاستی بەرهەمهێنانی غازمان بۆ 525 ملیۆن پێی سێجا بەرزکردووەتەوە

  • داهاتی دوو مانگی دەروازە سنوورییەکان ئاشکرا کرا

  • لیستی دابەشکردنی موچەی مانگی سێ بڵاوکرایەوە

سەرەکی