2025-04-24 120 جار خوێنراوەتەوە

دوازدە ویلایەتی ئەمەریکا سکاڵایان دژی ترەمپ تۆمار کرد

ناوەندی هەواڵ

بۆ ڕاگرتنی سەپاندنی پێناسەی گومرگی لەسەر ژمارەیەک وڵات، 12 ویلایەتی ئەمەریکا سکاڵایان دژی دۆناڵد ترەمپ تۆمار کرد.

دوازدە ویلایەتی ئەمەریکا دژی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سەپاندنی پێناسەی گومرگی بەسەر ژمارەیەک وڵاتدا، لە دادگەی بازرگانی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک، بە فەرمی سکاڵایان تۆمار کرد، لەناو ئەو ویلایەتانەی کە سکاڵایان تۆمار کردووە، ئەریزۆنا، نیویۆرک و مینیسۆتا هەن.

وڵاتانی سکاڵاکار لەسكاڵاكانیاندا وتویانە، ترەمپ بەهۆی سیاستە هەڵەکانیەوە لەبارەی پێناسەی گومرگییەوە، وڵاتی توشی ئاژاوەی ئابوری کردووەو بڕیارەکانیشی بۆ سەپاندنی باج نایاسایین، بۆیە پێویستە لە ڕێگەی دادگاوە ڕێگری لێ بکرێت.

سەپاندنی پێناسەی گومرگی بەسەر ژمارەیەک وڵاتدا، هەفتەی ڕابردووش ویلایەتی کالیفۆرنیا بە هەمان شێوە لەبارەی ئەو بابەتە لە لە دادگەی بازرگانی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک سکاڵای لە دژی ترەمپ تۆمار کردبوو.

 ڕۆژی 02ی نیسانی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، لە رێورەسمێکی تایبەتدا پێناسەی نوێی گومرگریی بەسەر ژمارەیەک وڵاتدا سەپاند و بە "ڕۆژی ڕزگاریی ئەمەریکا" ناوی برد.

خشتەی پێناسەی گومرگیی ترەمپ بەسەر وڵاتاندا:

%39 لەسەر بەرهەمەکانی عێراق

%41 بۆ سەر بەرهەمەکانی سووریا.

%10 بۆ سەر بەرهەمەکانی تورکیا.

%46 بۆ سەر بەرهەمەکانی ڤێتنام.

%34 خستە سەر بەرهەمەکانی چین.

%24 لەسەر بەرهەمەکانی ژاپۆن.

%10 بۆ سەر بەرهەمەکانی ئێران.

%20 بۆ سەر بەرهەمەکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا.

%32 بۆ سەر بەرهەمەکانی تایوان.

%24 بۆ سەر بەرهەمەکانی ژاپۆن.

%26 بۆ سەر بەرهەمەکانی هیندستان.

%25 بۆ سەر بەرهەمەکانی کۆریای باشوور.

%36 بۆ سەر بەرهەمەکانی تایلاند.

%31 بۆ سەر بەرهەمەکانی سویسرا.

%32 بۆ سەر بەرهەمەکانی ئیندۆنیزیا.

%24 بۆ سەر بەرهەمەکانی مالیزیا.

%10 بۆ سەر بەرهەمەکانی بەریتانیا.

%37 بۆ سەر بەرهەمەکانی بەنگلادیش.

%17 بۆ سەر بەرهەمەکانی ئیسرائیل.

%31 بۆ سەر بەرهەمەکانی سویسرا.

%10 بۆ سەر بەرهەمەکانی بەرازیل.

%10 بۆ سەر بەرهەمەکانی ئوسترالیا.

%29 بۆ سەر بەرهەمەکانی پاکستان.

%20 بۆ سەر بەرهەمەکانی ئوردن.

%10 بۆ سەر بەرهەمەکانی ئیمارات.

%10 بۆ سەر بەرهەمەکانی میسر.

%10 بۆ سەر بەرهەمەکانی مەغریب.

%28 بۆ سەر بەرهەمەکانی تونس.

%10 بۆ سەر بەرهەمەکانی لوبنان.

  • دوازدە ویلایەتی ئەمەریکا سکاڵایان دژی ترەمپ تۆمار کرد

  • كۆمپانیای DNOی نەرویژی: رێژەی بەرهەم هێنانی نەوتی ڕۆژانە لە كێڵگەی تاوكی ئاشکرادەکات

  • لیستی مووچەی مانگی نیسان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

  • عێراق و هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت لە هەولێر کۆبوونەوە

  • پەرلەمانتارێک لە بارەى موچەى مانگى چوار دڵنیایى دەدات

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگى چوار

  • بژمێرەكانی ڕۆژی سەرژمێری لە هەولێر و سلێمانی دژی پێنەدانی شایستەداراییەکانیان گردبوونەوە

  • هەرێم: لەچەند رۆژی داهاتوودا ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار تەواودەکرێت

  • مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی لە هەرێم قەدەغەکرا

سەرەکی