2   کاتژمێر پێش ئێستا 4338 جار خوێنراوەتەوە

عێراق ده‌ستده‌كات به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 11

فەرمانگەی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی عێراق، دەستی بەڕێکارەکانی تەمویلی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی عێراق کردو ئەگەری دواکەوتنی مووچەی بەشێک لەفەرمانبەران هەیە.

بەگوێرەی ڕاگەیه‌نراوێكی وەزارەتەکە، فەرمانگەی ژمێریاری داوای لەیەکەکانی خەرجی سەرجەم وەزارەت، پارێزگاکان‌و دەستە سەربەخۆکان کردووە سەردان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی 11، بەمەرجی پابەندبوون بەڕێنماییەکانی تایبەت بەتەمویلی مانگانە.

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکردووه‌، ڕەنگە دابەشکردنی مووچەی ژمارەیەک لەفەرمانگەو وەزارەتەکان لەوادەی خۆی دوابکەوێت، هۆکارەکەی بۆ پشووەکانی هەڵبژاردن گەڕاندەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا بەشێک لەو فەرمانگانە یەکەکانی خەرجی‌و لیستی مووچەیان ڕەوانە نەکردووە.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، فه‌رمانبه‌ران‌و مووچه‌خۆرانى هه‌رێم تائێستا مووچه‌ى مانگى 9یان وه‌رنه‌گرتووه‌و چاره‌نووسى موچه‌ى مانگه‌كانى 11و 12ش به‌نادیارى ماوه‌ته‌وه‌.

  • عێراق ده‌ستده‌كات به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 11

  • بڕیار له‌ 100 هه‌زار دیناره‌كه‌ ده‌درێت.. خانه‌نشینى هه‌رێم چۆن وه‌ریده‌گرن؟

  • عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: بێ دوودڵی ئه‌مساڵ دو موچه‌ ده‌فه‌وتێت

  • حکومەتی هەرێم ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی نەکراوە و ناکۆکییەکان بەردەوامن

  • كاری پێنج بانکی عێراقی ڕادەگیرێت

  • نرخی نەوت دابەزی

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

سەرەکی