2025-10-15 338 جار خوێنراوەتەوە

كاری پێنج بانکی عێراقی ڕادەگیرێت

ناوەندی هەواڵ

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، پێنج بانکی عێراقی لە ماوەی داهاتوودا بەهۆی پابەند نەبوون بە ستانداردە بانکییەکان کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقییەوە دەركراوە لە بازاڕەكان دووردەخرێنەوە.

بەپێی زانیاری میدیا عێراقییەكان لەبارەی ڕاگرتنی كاری پێنج بانكی عێراق و هۆكارەكەی باسیان لەوەکردووە، پرۆسەی داڕشتنەوەی بانکە ئەهلییەکان لە عێراق سێ ڕێگایان لەبەردەمدایە، پابەندبوون بە ستانداردە بانکییەکان و مانەوەیان لە بازاڕەکان، یەکگرتنەوەی بانکەکان لەگەڵ بانکەکانی دیکە، یاخود دەرچوون و دوورخستنەوەیان لە بازاڕ.

هاوكات ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا زۆربەی بانکە ئەهلییەکان لە عێراق پابەندبوون بە ڕێگای یەکەم و دووەم، بەو واتایەی یاسا بانکییەکانیان جێبەجێکردووە، یاخود لەگەڵ بانکێکی دیکە یەکیانگرتووە.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، ژمارەیەک بانکی دیکە، کە ژمارەیان پێنج بانکە پابەند نەبوون بە ستانداردە بانکییەکان و هەربۆیە كارەكانیان ڕادەگیرێت بەڵام ئاماژە بەناوی ئەو پێنج بانكە نەكراوە، كە كارەكانیان ڕاگیراوە.

ئەوەش هاتووە، ئەو ستانداردانەی کە دەبێت بانکەکانی عێراق جێبەجێیان بکەن، توند و ڕاشکاون و هەربانکێک  پابەند نەبێت پێیانەوە، شایستەی ئەوە نابێت بخرێتە ناو کەرتی بانکی عێراقەوە.

  • ئەگەر گەرووی هورمز بە داخراوی بمێنێتەوە نرخی نەوت چی بەسەردێت؟

  • وەزارەتی دارایی: پێدانی موچە بە نەختینە (کاش) لە 20ی ئەم مانگەوە کۆتایی دێت

  • دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی پێناسی گومرگییەوە رەتکردەوە

  • تەیف سامی: داوای ناردنی لیستی مووچەی هەرێم دەکات

  • وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا دەکات

  • ترامپ گومرگی 25%ی بەسەر وڵاتانی بازرگانیکەر لەگەڵ ئێراندا سەپاند

  • سۆمۆ: لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە

  • راوێژکاری دارایی سودانی: گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

  • نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد

سەرەکی