2   کاتژمێر پێش ئێستا 4388 جار خوێنراوەتەوە

بڕیار له‌ 100 هه‌زار دیناره‌كه‌ ده‌درێت.. خانه‌نشینى هه‌رێم چۆن وه‌ریده‌گرن؟

سوودانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی دەرماڵەی خانەنشینان دەدات‌و تەرخانی دارایی بۆ کراوە، ماوەتەوە سەرئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕێککاری پێویست بۆ خەرجکردنی پارەکە بگرێتەبەر.

لەساڵی 2022 حکومەتەکەی مستەفا کازمی بڕیاریدا بڕی 100 هەزار دینار، بۆ ئەو خانەنشینانە خەرجبکات کە مووچەکەیان لەملیۆنێک دینار کەمترە.

دەیان هەزار کەس سوودمەند دەبن، ئەمە لەکاتێکدایە لەمانگی یەکی ئەمساڵەوە خانەنشینانی عێراق ئەو دەرماڵەیە وەردەگرن، بەڵام ئەوەی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.

سەرچاوەیەک لەئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرایكردووه‌، "سوودانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی ئەو دەرماڵەیە داوەو تەرخانی داراییشی بۆ کراوە، تەنها ماوەتەوە سەرئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕێککارەکانی دیکەی خەرجکردنی جێبەجێ بکات‌و پارەکە بنێردرێت".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێم هەموو ڕێککارەکانی تەواوکردووەو لەئەگەری خەرجکردنی پارەکە دەبێت تەواوی مانگەکانی ئەمساڵ قەرەبوو بکرێنەوە، واتا ئەگەر لەگەڵ مووچەی مانگی نۆ خەرجبکرێت ئەوا هەر خانەنشینێک 900 هەزار دینار جگە لەمووچەکەی خۆی بۆ خەرجدەکرێت.

  • بڕیار له‌ 100 هه‌زار دیناره‌كه‌ ده‌درێت.. خانه‌نشینى هه‌رێم چۆن وه‌ریده‌گرن؟

  • عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: بێ دوودڵی ئه‌مساڵ دو موچه‌ ده‌فه‌وتێت

  • حکومەتی هەرێم ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی نەکراوە و ناکۆکییەکان بەردەوامن

  • كاری پێنج بانکی عێراقی ڕادەگیرێت

  • نرخی نەوت دابەزی

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

سەرەکی