2   کاتژمێر پێش ئێستا 2633 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكراده‌كات

هەفتەی داهاتوو هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بەسەر هێزه‌كانى پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت، بڕەکەی لە 76 هەزار دینارەوە زیادکراوە بۆ 95 هەزار دینار بۆ هەر پێشمەرگەیەک، پارەکەش زۆربەیان لەڕێگەی هەژماری من-ه‌وه‌ وەریدەگرن.

ئەمریکاو هاوپەیمانان جگە لەپێدانی هاوکاریی لۆجستی‌و سەربازیی، تاوەکو 1ى 1ى 2026 مانگانە 13 ملیارو 500 ملیۆن دینار وەک هاوکاریی دارایی بۆ لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابیندەکەن.

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی پێشمەرگە ڕایگه‌یاندووه‌، "ئەم مانگە زیاتر لە 76 هەزار پێشمەرگە لەهاوکارییەکە سوودمەند دەبن‌و هەر پێشمەرگەیەک بڕی 95 هەزار دیناری پێدەدرێت".

هاوکارییەکە سەرەتا زیاتر لە 400 هەزار دینار بوو بەژمارەیەکی کەمی پێشمەرگەکانی لیوا هاوبەشەکان دەدرا، بەڵام مانگ لەدوای مانگ لەدوای بەرەوپێشچوونی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی خرانە ژێر چەتری وەزارەت زیاتربوو، واتا هاوکارییەکە پێشمەرگەی زیاتری دەگرتەوە، مانگی ڕابردوو بڕی هاوکارییەکە بۆ هەر پێشمەرگەیەک 76 هەزار دینار بوو، ئەم مانگەش زیادکراوە بۆ 95 هەزار دینار، پارەکەش زۆربەیان لەڕێگەی هەژماری من وەریدەگرن".

  • وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • عێراق له‌مساڵدا زیاتر له‌هه‌شت تۆن زێڕى كڕیوه‌

  • ئێران به ‌بڕەپارەیەکی زۆر داوای قه‌ره‌بوو له‌ئه‌مریكا ده‌كات

  • رۆژئاوای كوردستان:ئیدارەی خۆسەر گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2026 دەكات

  • دانه‌غاز بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كاركردن داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ى هه‌یه‌

  • زیانى هه‌ر ڕۆژێك وه‌ستانى به‌رهه‌مهێنانى غاز له‌كۆرمۆر ئاشكراده‌كرێت

  • موچه‌ى مانگى 9 ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم كرا

  • ڕاوێژکاری دارایی سوودانی له‌باره‌ى پاره‌ى كاش‌و به‌هاى دۆلاره‌وه‌ هاته‌ده‌نگ‌و زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى موچه‌ى مانگى 9وه‌ ده‌درێت.. چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو

سەرەکی