2025-12-03 6067 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌ردۆغان هاته‌ده‌نگ‌و به‌بارزانى ده‌ڵێت: هه‌رگیز ئه‌وه‌ى وتوتانه‌ قبوڵى ناكه‌ین

ئه‌ردۆغان ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی تورکیاو وتەبێژی ئاکپارتی داوای ڕوونکردنەوەیان لەبارەی ڕاگەیه‌ندراوەکەی بارەگای بارزانی کردووە، ده‌شڵێت:"هه‌رگیز ئه‌و بێڕێزییه‌ى به‌ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى كراوه‌ له‌لایه‌ن باره‌گاى بارزانییه‌وه‌، قبوڵى ناكه‌ین‌و پێویسته‌ هه‌رچى زووه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌ گه‌وره‌یه‌ى كراوه‌ ڕاستبكرێته‌وه‌".
 
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاو سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی، لەکۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لەبارەی ڕاگەیه‌ندراوەکەی دوێنێی بارەگای بارزانی وتی:"بەڕێز دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی هاوپەیمانمان کرایە ئامانج، لێرەدا دەمەوێ ئاماژە بەوەبدەم، هەرگیز پەسندی قبووڵیشى ناکەین". 
 
وتیشى، "وتەبێژی پارتەکەمان‌و وەزارەتی دەرەوەشمان بەڕوونی نیگەرانیی خۆیان لەبارەی بابەتەکە دەربڕیوە، هەنگاوەی دیپلۆماسیی پێویست نراوەو داوای ڕوونکردنەوە کراوە". 
 
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ڕۆژى 29ى مانگى ڕابردوو سیمپۆزیۆمی مەلای جزیری بەئامادەبوونی مه‌سعود بارزانی لەشارۆچکەی جزیری سەر بەپارێزگای شرناخ بەڕێوەچوو، له‌و مه‌راسیمه‌دا لایه‌نگرانى پارتى له‌باكوورى كوردستان له‌پێشوازیى سه‌رۆكى حزبه‌كه‌یاندا بوون، دواتر گرتەی ڤیدیۆیی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیاو باکووری کوردستان بەسروودو گۆرانیی کوردانە بڵاوکرانەوە، ئەو دیمەنانەو گرتەی ڤیدیۆیی پاسەوانانی بارزانی بەچەک‌و ئاڵای کوردستان کە لەسەر قۆڵیان بوو، کاردانەوەی بەشێکی تورکە نەتەوەپەرستەکانی لێکەوتەوە.
 
یەکێک لەکاردانەوەکان لەلایەن دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپەوە بوو، کە چوونی پاسەوانەکانی بارزانییان بە"ڕەزالەت" ناوبرد.
 
دوێنێ سێشەممە، بارەگای بارزانی وەڵامی باخچەلی دایەوە‌و وتەبێژی بارەگاکەش لەڕاگەیه‌ندراوێکدا وتی:"هەموو ئەو وردەکارییە ئەمنی‌و ئەو ڕێوشوێنەی بۆ سەردانی بارزانی گیرابووەبەر بەپێی ڕێککەوتنێکی پرۆتۆکۆلی بووە لەنێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێم‌و تورکیا، لەگەڵ ئەوەشدا هەمووجار لەکاتی سەردانی بەرپرسە پلە بەرزەکانی تورکیاش بۆ هەرێمی کوردستان، یەکە سەربازییە تایبەتەکانی تورکیا لەگەڵیاندا هاتوون‌و هیچ گرفتێک ڕووینەداوە".
 
بارەگای بارزانی نوسیبووى، "سەردانەکەی بارزانی پشتیوانیی بوو بۆ پڕۆسەی ئاشتی کە باخچەلی ئیدعا دەکات پشتیوانی لێ دەکات، ئێمە واماندەزانی کە خودا دەوڵەت باخچەلی هیدایەت داوەو  وازی لەڕەگەزپەرستی‌و شۆڤینی هێناوە، بەڵام دیارە کە هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە ئێستا لەپێستی مەڕدا".

  • ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سیستمى سه‌رۆكایه‌تى له‌ ده‌ستوورى نوێى توركیا بگۆڕێت

  • له‌ هه‌ر 23 كه‌س له‌ هه‌رێمى كوردستان؛ كه‌سێكیان سه‌ربازیی یان ئه‌منییه‌

  • ٤٨ ڕۆژ بێ مووچەیی؛ هاووڵاتی لە سەرەی "هەژماری من" و بەرپرسان لە بازنەی بێباکیدا

  • پاساوی شەڕ سووتێنرا، بەڵام ئاشتی نەهات؛ پرۆسەی دیموکراسی لە نێوان جاسەنە و ئەنقەرەدا

  • کوردستان بێ ناوچەی پارێزراوە؛ 21 جۆر زیندەوەر قڕ بوون و پڵنگ و ورچ لە لێواری لەناوچووندان

  • تڕەمپ هەڕەشەی خاپوورکردنی ئێران دەکات و خامنەیی کوڕیش بەڵێنی تۆڵە دەدات

  • یازدەی تەممووز و هێڵی سووری پەکەکە؛ بۆچی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا چەقی بەستووە؟

  • ئێف 35 بۆ تورکیا؛ ترسی نەتەنیاهۆ و هەوڵی واشنتن بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هێز

  • ڕاپۆرتێكى ئه‌مریكى پشت په‌رده‌ى به‌ ئامانجگرتنى خوێندنگاکەى میناب له‌ ئێران ئاشكرا ده‌كات

سەرەکی