2025-12-03 1411 جار خوێنراوەتەوە

شیعه‌كان‌و ده‌سته‌واژه‌ى بێ ئه‌ده‌بى دیبلۆماسى..هێرشێكى توند ده‌كرێته‌سه‌ر ساڤایا

دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، چارەنوسی حەشدی شەعبی‌و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەئێران بوەتە بابەتێکی سەرەکی لەسەر مێزی گفتوگۆی حزبە شیعییەکان، به‌ڵام به‌شێك له‌و هێزانه‌ هێرشى توند ده‌كه‌نه‌ سه‌ر نێرده‌كه‌ى تره‌مپ بۆ عێراق‌و "به‌بێ ئه‌ده‌بی دیپلۆماسی" ناوى ده‌به‌ن.

ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) باسى له‌وه‌كردوه‌، گفتوگۆکان لەسەر سێ پێشنیازی سەرەکی دەسوڕێنەوە، یەکخستنی حەشدی شەعبی لەدامەزراوەکانی دەوڵەت، کەمکردنەوەی ژمارەیان بۆ کۆنترۆڵکردنیان لەڕوی دارایی‌و ئەمنییەوە، یان هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکانیان‌و خستنەسەر سەرکردایەتییەکی سەربازیی ناوەندیی.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ڕۆژی 17ی ئەیلولی ئەمساڵ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەریەک لەبزوتنەوەكانى (نوجەباو ئەنساروڵڵا ئەوفیا)و کەتیبه‌كانى (سەیدولشوهەداو ئیمام عەلی) واته‌ چوار گروپى حه‌شدى شه‌عبیى، خستە لیستی تیرۆرەوە.

له‌نوێترین كاردانه‌وه‌ى گروپه‌كانى ناو هێزه‌ شیعیه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كى ڕێكخراوى به‌دره‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى ئه‌مریكاو به‌تایبه‌ت نێرده‌ى تره‌مپ بۆ عێراق به‌زمانێكى توند نوسیویه‌تى، "ساڤایا بێ ئه‌ده‌بى سیاسییه‌".

ڕێكخراوی به‌در كه‌ هادى عامرى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات‌و به‌شێكه‌ له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی، له‌زارى كه‌ریم علێوی په‌رله‌مانتارو سه‌ركرده‌ى ئه‌و ڕێكخراوه‌وه‌ ده‌ڵێت، "مارك ساڤایا ئه‌ده‌بی دیپلۆماسییه‌تی تێپه‌ڕاندوه‌و هه‌وڵی وێناكردنی عێراقیش كه‌ پێویستی به‌ڕێنوێكارێكی ده‌ره‌كی هه‌یه‌، نا بابه‌تی‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی كورت بینانه‌یه‌".

علێوی ڕایگه‌یاندوه‌، "حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكه‌ له‌سیستمی ئه‌منیی عێراق‌و له‌ژێر فه‌رمانده‌یی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كاندایه‌".

ڕۆژنامه‌ی مه‌دای عێراقیش پشتبه‌ست به‌سه‌رچاوه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نوسیویه‌تى، "دوای ئه‌و چه‌ند په‌یامه‌ی واشنتۆن ئاراسته‌ی سیاسییه‌كانی عێراقی كردوه‌ كه‌ ڕێگه‌نادرێت هیچ كاندیدێكی سه‌ر به‌گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌حكومه‌تی داهاتوی ئه‌م وڵاته‌ پۆست وه‌ربگرن، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی په‌یامه‌كه‌ی به‌هه‌ند وه‌رگرتوه‌و نایه‌وێت هیچ كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران‌و پۆسته‌ باڵاكانی دیكه‌ى حكومه‌ت دیاریبكات كه‌ سه‌ر به‌گروپه‌ چه‌كداره‌كان بێت".

  • "ئەم دەرفەتە لەدەست مەدەن"

  • ئاماری سێ رۆژی جەنگ لە ئێران لەنێوان خەڵكی سڤیل و هێزەكانی حكومەت

  • عەلی ڕەزا ئەعرافی لە سێبەری خامنەییەوە بۆ لوتکەی دەسەڵات و چارەنووسێکی نادیار

  • لاریجانی هەڕەشە دەكات؛جگە لە رابەر چەند سەركردەی دیكە لە هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ئێران كوژراون؟

  • ئێران بۆ ئەمریکاو ئیسرائیل:ڕێگایەکتان دەستپێکرد کۆتایییەکەی بەدەستتان نابێت

  • بۆچی شەڕ لەنێوان پاكستان و ئەفغانستان سەریهەڵدا؟

  • رۆژنامەیەكی ئەمریكی داواكانی وڵاتەكەی لە ئێران ئاشكرادەكات

  • رۆژنامەیەكی ئەمریكی داواكانی وڵاتەكەی لە ئێران ئاشكرادەكات

  • ئــۆجەلان:بەبێ کورد تورک نابێت و بەبێ تورکیش کورد نابێت

سەرەکی