2026-01-05 107 جار خوێنراوەتەوە

سۆمۆ: لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە

ئیرادە میدیا

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" ئاشکرای کرد، کە تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە مانگی کانوونی یەکەمی 2025دا رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە.

لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2025دا، بەشداریی هەرێمی کوردستان لە هەناردەی نەوتی عێراقدا 6% بووە.

بەپێی داتاکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ"، کە تایبەتە بە هەناردەکردنی نەوت لە مانگی کانوونی یەکەمی 2025، تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە و کۆی گشتیی بڕی هەناردەکراو لەو مانگەدا گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 599 هەزار و 527 بەرمیل.

لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2025دا، سۆمۆ رۆژانە تێکڕا 211 هەزار بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانی هەناردە کردووە، کە کۆی گشتیی هەناردەی هەرێم لەو ماوەیەدا گەیشتووەتە 19 ملیۆن و 416 هەزار و 124 بەرمیل.

بەمەش، بەشداریی هەرێمی کوردستان لە کۆی گشتیی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لەو ماوەیەدا رێژەی 6% بووە.

داتاکان ئاماژەیان بە هەناردەی نەوتی سووک و قورسی بەسرە کردووە؛ تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی سووکی بەسرە لە کانوونی یەکەمدا رۆژانە 2 ملیۆن و 29 هەزار بەرمیل بووە، لە کاتێکدا تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی قورسی بەسرە رۆژانە ملیۆنێک و 211 هەزار بەرمیل بووە.

کۆی گشتیی نەوتی هەناردەکراوی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کانوونی یەکەمدا لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە گەیشتووەتە 106 ملیۆن و 417 هەزار و 575 بەرمیل، کە 100 ملیۆن و 420 هەزار و 48 بەرمیلی لە نێوەڕاست و باشووری عێراق بووە و 5 ملیۆن و 997 هەزار و 527 بەرمیلیش لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بووە.

حکومەت نەیتوانیوە بە شێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە نەوت لە سەرجەم کێڵگەکانەوە هەناردە بکات، بەمەش هاوڵاتیان لە سوودمەندبوون لە سامانی سروشتی وڵات بێبەش کراون.

  • سۆمۆ: لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە

  • راوێژکاری دارایی سودانی: گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

  • نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە داهاتدا گرفی نییە و بەشی دابەشکردنی موچە و پرۆژەکانی دەوڵەت دەکات

  • سودانی وەزیری دارایی راسپارد بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم

  • وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەرکرد

  • مووچه‌ى مانگى 10 له‌مه‌ترسیدایه‌.. ته‌یف سامى سێ داواكاریى هه‌یه‌

  • له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ دڵنیایی ده‌درێت

  • كێشه‌ى دۆلارى سپى‌و شین چاره‌سه‌رده‌كرێت

سەرەکی