2   کاتژمێر پێش ئێستا 180 جار خوێنراوەتەوە

تەیف سامی: داوای ناردنی لیستی مووچەی هەرێم دەکات

ئیرادە میدیا

بە پێی نوسراویكی وەزارەتی دارایی عێراق، تەیف سامی داوای لیستی مووچە لە هەرێمی كوردستان دەكات.

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، تەیف سامی ، وەزیری دارایی عێراق داوا لە هەموو لایەنەكان لە ناویشیاندا حکومەتی کاربەڕێکەر دەكات لیست و خشتەی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرەكانیان لەسەر میلاكی هەمیشەیی و گرێبەست رەوانە بكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزیری دارایی فیدراڵ داوا دەكات لیستەكان بەوجۆرەی كە خەرجی راستەقینەی ساڵی رابردوو نیشان بدات، ئەمە لەگەڵ سیدیەكە بەڵگەنامەكانی تێدا بێت و لەلایەن بەڕێوەبەری بەشی دارایی و بەڕێوەبەری بەشی وردبینی و سەرۆكی فەرمانگە یان وەزیر یان سەرۆكی لایەنی نەبەستراو بە وەزارەتەوە یاخود پارێزگار یان هەر كەسێك كە یاسا سەرپشكی كردبێت، ئیمزا كرا بێت.

  • تەیف سامی: داوای ناردنی لیستی مووچەی هەرێم دەکات

  • وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا دەکات

  • ترامپ گومرگی 25%ی بەسەر وڵاتانی بازرگانیکەر لەگەڵ ئێراندا سەپاند

  • سۆمۆ: لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە

  • راوێژکاری دارایی سودانی: گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

  • نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە داهاتدا گرفی نییە و بەشی دابەشکردنی موچە و پرۆژەکانی دەوڵەت دەکات

  • سودانی وەزیری دارایی راسپارد بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم

  • وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەرکرد

سەرەکی