2026-02-11 288 جار خوێنراوەتەوە

دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی پێناسی گومرگییەوە رەتکردەوە

ناوەندی هەواڵ

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق داوایەکی یاسایی دژی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پێناسی گومرگی، بەهۆی نەبوونی ”بەرژەوەندی” رەتکردەوە.

محەمەد جاسم خەفاجی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە سکاڵای یاسایی لەسەر بڕیاری 957 سەبارەت بە پێناسی گومرگی تۆمارکردووە، لە سکاڵاکەیدا جەختی لەوەکردبوو کە بڕیارەکە لەلایەن حکومەتێکی کاربەڕێکەرەوە دەرکراوە.

دادگا سکاڵاکەی بەهۆی ”نەبوونی بەرژەوەندی” رەتکردەوە، واتە ئەو ئەندامەی پەرلەمان هیچ بەرژەوەندییەکی لەو بڕیارەدا نییە.

پێشتر، وەزیری بازرگانی عیراقی رایگەیاند بوو، لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەدا، دڵنیایی دەدەن  بە هاوڵاتییان، کە حکومەت بە هیچ شێوەیەک رێگە بە بەرزبوونەوەی نرخەکان نادات و وەک هێزێکی هاوسەنگ لە بەرانبەر قۆرخکاریی بازاڕدا دەوەستێتەوە.

راگەیاندنی بڕیاری گومرگی نوێ، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی دروستکرد، لە بەغدادی پایتەخت و چەند پارێزگایەکی تر،  ژمارەیەکی زۆر دوکاندار بە داخستنی دوکانەکانیان و هاتنە سەر شەقام دژی بڕیارەکە وەستانەوە.

  • ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق چەند دەخایەنێت؟

  • ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران؛ چیتر تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا بە خۆڕایی نییە

  • بۆچی دوێنێ مووچە بۆ هەرێم نەنێردرا؟

  • جەنگ نرخی زێڕی بەرزكردەوە و نەوتی دابەزاند

  • چارەنووسی مووچەی هەرێم لەنێو ناڕوونی مووچەی بەغداد دا؟

  • هەڕەشەی ترەمپ لە دوورگەی خارگ؛ نرخی نەوت دەگەیەنێتە 200 دۆلار؟

  • لیستی مووچەی مانگی سێ تا سێشەممە دەنێردرێت بۆ بەغداد

  • ئەو وڵاتانەی بەهۆی جەنگی ئێران و داخستنی گەرووی هورمز زیانی گەورەیان بەركەوتووە

  • سێگۆشەی بەرتەسك؛ سێ نۆكەندی گرنگی جیهان

سەرەکی