2026-02-15 298 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی: پێدانی موچە بە نەختینە (کاش) لە 20ی ئەم مانگەوە کۆتایی دێت

ئیرادە میدیا

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە شێوازی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەرکرد و رایگەیاند, کە پڕۆسەی پێدانی موچە بە نەختینە (کاش) لە 20ی ئەم مانگەوە کۆتایی دێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە، سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا خۆیان لە پرۆژەی "هەژماری من" تۆمار نەکردووە، یاخود ئەو فەرمانبەرانەی، کە خۆیان تۆمار کردووە و ئاگادارکراون،  کارتەکانیان وەربگرنەوە، بەڵام تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتوەتەوە.


لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی جەخت لە دوو خاڵی سەرەکی دەکاتەوە:

یەکەم:
ئەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا ناوی خۆیان لە پرۆژەی "هەژماری من" تۆمار نەکردووە، پێویستە لە زووترین کاتدا سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن بۆ ئەوەی لە پرۆسەی بەدیجیتاڵکردنی مووچە سوودمەند بن.

دووەم: ئەو فەرمانبەرانەی کە پێشتر ناوی خۆیان تۆمار کردووە و کارتە بانکییەکانیان ئامادەیە، بەڵام سەرەڕای ئاگادارکردنەوەیان تا ئێستا سەردانیان نەکردووە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، پێویستە بەپەلە کارتەکانیان وەربگرنەوە.


وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم هەنگاوە لە پێناو ڕێکخستنی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە و دڵنیابوونەوەیە لەوەی هیچ فەرمانبەرێک لە وەرگرتنی شایستە داراییەکانی دوانەکەوێت.

ئەم بڕیارە، سەرەڕای ئەوەی هەنگاوێکە بۆ دیجیتاڵکردنی سیستەمی مووچە، بەڵام فشارێکی زۆر لەسەر مووچەخۆران دروست دەکات و ئەگەر حکومەت پلانێکی باشی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاوڵاتیان و بەدواداچوون بۆ ئەو ژمارە زۆرەی مووچەخۆران نەبێت، ئەوا کێشەی گەورەتر دروست دەبێت.

دەقی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی

  • ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق چەند دەخایەنێت؟

  • ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران؛ چیتر تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا بە خۆڕایی نییە

  • بۆچی دوێنێ مووچە بۆ هەرێم نەنێردرا؟

  • جەنگ نرخی زێڕی بەرزكردەوە و نەوتی دابەزاند

  • چارەنووسی مووچەی هەرێم لەنێو ناڕوونی مووچەی بەغداد دا؟

  • هەڕەشەی ترەمپ لە دوورگەی خارگ؛ نرخی نەوت دەگەیەنێتە 200 دۆلار؟

  • لیستی مووچەی مانگی سێ تا سێشەممە دەنێردرێت بۆ بەغداد

  • ئەو وڵاتانەی بەهۆی جەنگی ئێران و داخستنی گەرووی هورمز زیانی گەورەیان بەركەوتووە

  • سێگۆشەی بەرتەسك؛ سێ نۆكەندی گرنگی جیهان

سەرەکی