1     کاتژمێر پێش ئێستا 35 جار خوێنراوەتەوە

بازرگانی لە گەروو و رێڕەوە ئاوییەكانی جیهان بە داتا

ناوەندی هەواڵ

بەپێی داتاكانی ساڵی 2019، گەروو و ڕێڕەوە ئاوییە سەرەكییەكانی جیهان پشكێكی زۆر لە بازرگانی دەریایی نێوان وڵاتانی بێلایەن پێكدەهێنن. گەرووی هورمز كە ئێستا قەیرانێكی گەورەی دروستكردووە تەنها 5.3% ی وزە و كەلوپەل و پێداویستی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت.

دەریای باشووری چین بەڕێژەی 37.1%، دواتر گەرووی مەلەگا بەڕێژەی 34.5%، كەناڵی سوێس بەڕێژەی 22.9%، بابولمەندەب بەڕێژەی 22.6% و كەناڵی ئینگلیزی بەڕێژەی 29.9%.، گەرووی هورمزیش 5.3% ی بازرگانی دەریایی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت.

ناوی گەرووە گرنگەكانی جیهان

مەلەگا

هورمز

كەناڵی ئینگلیز

جەبەل تاریق

گەرووی بیرینگ

كەناڵی پاشی

گەرووی دۆڤەر

گەرووی دانیمارك

گەرووی بابولمەندەب

گەرووی ماجەلان

بەهۆی داخرانی گەرووی هورمزەوە كە 5.3% ی وزە و پێداویستی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت، لە 28 ی شوباتی 2026 بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریكا و ئیسرائیل، نرخی وزە و پێداویستیەكان لە جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوە، هەرچەندە ئاگربەستی دوو هەفتەیی كەمێك دۆخەكەی ئارام كردەوە، بەڵام هەر قەیرانێكی تری جیهانی لە یەكێك لەو گەرووانەی لە گەرووی هورمز كەلوپەلی زیاتریان پێدا دەڕوات، ئەو پرسیارە دێنێتە كایەوە كە ئاخۆ چی كاریگەرییەك دروست دەكات.

بۆ نمونە دەریای باشوری چین بە رێژەی 37.1 % ی كەلوپەل و پێداویستی و وزەی جیهانی پێدا دەڕوات، ئەگەر جەنگێك لەو ناوچەیە ببێتەهۆی داخرانی گەرووەكە، قەیرانێكی گەورەی جیهانیی بەدوادادێت.

  • بازرگانی لە گەروو و رێڕەوە ئاوییەكانی جیهان بە داتا

  • جەنگی ئێران و زیانی بۆ ئابوری كەنداو؛ قەتەر و عێراق زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە

  • ئیسپانیا: گەمارۆدانی گەروی هورمز لەلایەن ئەمریکاوە شتێکی بێ مانایە

  • ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق چەند دەخایەنێت؟

  • ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران؛ چیتر تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا بە خۆڕایی نییە

  • بۆچی دوێنێ مووچە بۆ هەرێم نەنێردرا؟

  • جەنگ نرخی زێڕی بەرزكردەوە و نەوتی دابەزاند

  • چارەنووسی مووچەی هەرێم لەنێو ناڕوونی مووچەی بەغداد دا؟

  • هەڕەشەی ترەمپ لە دوورگەی خارگ؛ نرخی نەوت دەگەیەنێتە 200 دۆلار؟

سەرەکی