2   کاتژمێر پێش ئێستا 47 جار خوێنراوەتەوە

له‌ ئێران ناكۆكى له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ دروستبووه‌ كه‌ هێشتا ئه‌مریكا نه‌یگه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌

له‌ كاتێكدا ئێران له‌ژێر قورسترین گه‌مارۆى ئابوریدایه‌، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته‌ مه‌رج بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ملیاره‌ها دۆلاری سڕكراو دیاری ده‌كات، هۆشداریش له‌ داڕمانی كه‌رتی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌دات.

عه‌بدولناسر هیممه‌تی، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌و پارانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات سڕكراون موڵكی بانكی ناوه‌ندین.

به‌وته‌ى هیممه‌تى ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ نه‌وتى فرۆشراو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆى گه‌مارۆكانه‌وه‌ پاره‌كه‌ نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ و حكومه‌تیش به‌ ناچارى قه‌رزى له‌ بانكى ناوه‌ندیی كردووه‌.

سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندیی ئێران دووپاتى كرده‌وه‌، له‌ ئه‌گه‌ری ئازادكردنی 22 ملیار دۆلاره‌ سڕكراوه‌كه‌، ده‌بێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ڕاسته‌وخۆ بۆ خه‌زێنه‌ی بانكی ناوه‌ندی بگه‌ڕێته‌وه‌ نه‌ك حكومه‌ت.

سه‌باره‌ت به‌ دۆخی دارایی ئێران، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئابووریی وڵاته‌كه‌ ته‌نانه‌ت پێش ده‌ستپێكی جه‌نگیش ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی گه‌وره‌ بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئێستا فشاره‌ داراییه‌كان بۆ دابینكردنی مووچه‌ و خه‌رجییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ لووتكه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد بانكی ناوه‌ندی به‌ ناچاری هاوكاری حكومه‌ت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له‌ داڕمانی ته‌واوه‌تیی كه‌رتی خزمه‌تگوزارییه‌كان بكات، هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی خۆشیان ده‌ده‌ن.

ئه‌م لێدوانه‌ى سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندیی ئێران له‌كاتێكدایه‌، ئێران له‌ژێر گه‌مارۆیه‌كی قورسى ده‌ریایی و ئابووریی ئه‌مریكادایه‌. به‌رپرسانی تاران له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدان له‌ ڕێگه‌ی دانوستانه‌كانه‌وه‌ ده‌ستیان به‌و پارانه‌ بگات كه‌ له‌ بانكه‌كانی جیهاندا سڕكراون.

 به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی ئاژانسی ڕۆیته‌رز و ڕۆژنامه‌ی فاینانشیاڵ تایمز، كۆی پاره‌ سڕكراوه‌كانی ئێران له‌ نێوان 100 بۆ 120 ملیار دۆلاردایه‌.

 

  • له‌ ئێران ناكۆكى له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ دروستبووه‌ كه‌ هێشتا ئه‌مریكا نه‌یگه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌

  • نرخى به‌نزین له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌ى 13 ساڵدا

  • سیستمى ئه‌سیكۆدا چییه‌ و بۆچى هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنیدا هه‌یه‌؟

  • ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە؛ هه‌رێم دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى به‌غداد

  • هۆكار چییه‌؟؛ حكومه‌تى هه‌رێم به‌ پاره‌كه‌ى به‌غداشه‌وه‌ نه‌یتوانى لیستى مووچه‌ ڕابگه‌یه‌نێت

  • ئایا هه‌رێم به‌ كردارى داهاتى ناوخۆى بۆ به‌غداد ناردووه‌؟

  • نه‌وت و غاز و كاره‌با؛ ئه‌و سێ پرسه‌ى له‌لاى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ مووچه‌ گرنگتره‌

  • ره‌بیعه‌ به‌رامبه‌ر ئیبراهیم خه‌لیل؛ چه‌كی نوێى عێراق و توركیا به‌رامبه‌ر هه‌رێم

  • ئیسرائیل له‌ ڕێگه‌ى بریكاره‌ ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌؛ چووه‌ته‌ قوڵایی بانكه‌كانی عێراق و لوبنان و لیبیاوه‌

سەرەکی