2026-07-07 458 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ر جاره‌ و 500 ملیۆن دۆلار؛عێراق ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ وه‌رگرتنى دۆلارى كاش له‌ ئه‌مریكا

ڕاوێژكارى ئابورى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئاشكرایكردووه‌، به‌غداد ده‌ستیكردووه‌ته‌وه‌ به‌ وه‌رگرتنى دۆلارى كاش له‌ ئه‌مریكا، كه‌ هه‌ر جاره‌ و 500 ملیۆن دۆلاره‌.

به‌وته‌ى موزهیر محه‌مه‌د، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ناردنى دۆلار له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆ عێراق به‌شێوه‌ى كاش، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى پابه‌ندبوونى به‌غداده‌ به‌ ستانداره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌شداریش ده‌بێت له‌ ئاسایكردنه‌وه‌ى دۆخى بازاڕ و كه‌مكردنه‌وه‌ى درزى نێوان نرخى ڕه‌سمى و نرخى بازاڕى دۆلار، ئه‌مه‌ش دواى ماوه‌یه‌ك له‌ دوودڵى كه‌ به‌هۆى گۆڕانكارییه‌كانى ناوچه‌كه‌وه‌ دروست ببوو.

به‌وته‌ى ڕاوێژكاره‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، ئه‌و دۆلاره‌ى ئه‌مریكا ناردوویه‌تى و له‌مه‌ودواش ده‌ینێرێت دۆلارى نوێ نییه‌، به‌ڵكو له‌ یه‌ده‌گى بانكى ناوه‌ندیی عێراق ڕاده‌كێشرێت كه‌ له‌ بانكى یه‌ده‌گى فیدراڵى ئه‌مریكا له‌ نیویۆرك ڕاده‌كێشرێت، بۆ دابینكردنى پێویستى گه‌شتیاران دابین ده‌كرێت، له‌ 10% ى رێژه‌ى دۆلارى ئاڵوگۆڕپێكراوى ده‌ره‌كى تێناپه‌ڕێت.

به‌ وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ عێراقییه‌، گواستنه‌وه‌ى دۆلارى كاش بۆ عێراق پرۆسه‌یه‌كى لۆجیستى ئاڵۆزه‌، له‌ ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى تایبه‌ت و ڕێوشوێنى توندى ئه‌منییەوە ده‌بێت، ده‌بێت باره‌كان پارێزراوبن تا ده‌گه‌نه‌ بانكى ناوه‌ندیی عێراق.

موزهیر محه‌مه‌د، به‌رده‌وامیی گه‌یشتنى ئه‌و دۆلاره‌ كاشه‌ به‌ ئاماژه‌یه‌كى ئه‌رێنى ده‌بینێت بۆ هاوسه‌نگى بازاڕ و جووڵه‌كردنى، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و جیاوازییه‌ ناهێڵێت كه‌ له‌نێوان نرخى ڕه‌سمى دۆلار و بازاڕدا هه‌یه‌.

نرخى ڕه‌سمى بۆ هه‌ر دۆلارێك له‌ عێراق 1320 دیناره‌، واته‌ هه‌ر 100 دۆلارێك به‌ 132 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ بازاڕى ڕه‌شدا تائێستاش له‌ سه‌روو 150 هه‌زار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، واته‌ جیاوازییه‌كه‌ نزیكه‌ى 20 هه‌زار دیناری عێراقییه‌.

پێشتر ئه‌مریكا سزاى به‌سه‌ر چه‌ند بانكێكى عێراقیدا سه‌پاندبوو به‌هۆى تۆمه‌تى سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌ و ناردنى بۆ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانى نزیك له‌ ئێران، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى عه‌لى زه‌یدى وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، ئاماژه‌ى ئاسایى بوونه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كانى ئه‌مریكا ده‌بینرێت به‌رامبه‌ر به‌ ئابورى عێراق، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ تا دواى سه‌ردانى زه‌یدى بۆ واشنتۆن له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌ به‌ ته‌واوه‌تى ڕوون نابێته‌وه‌.

  • سوپرایزێکی تری بەغداد لە ڕێگەدایە؛ مەترسیی گۆڕینی دراو و لابردنی سفرەکان لە چەند مانگی داهاتوودا

  • كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ بودجه‌ی 2027؛ له‌ نه‌وت و داهاتی گومرگییه‌وه‌ تا ڕێژه‌ی پشكه‌كان

  • بەهای دۆلار وەکخۆی نامێنێتەوە؛ ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق پرۆژەیاسای بودجەی پەسەندکرد

  • فەرمانبەری گرێبەست و کرێکاری رۆژانە لە بودجە جێگیرکران

  • کێشەی گەرووی هورمز و هەڕەشەی سزای ئەمریکا؛ کۆمپانیای "سۆمۆ" سزا دەدرێت؟

  • ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی خشتەکان؛ بۆچی سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا یەکلاکەرەوەیە؟

  • عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل

  • بانكه‌ بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌

  • عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت

سەرەکی