5 کاتژمێر پێش ئێستا
153 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مساڵ عێراق چۆن گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرێت؟
ناوەندی هەواڵ
پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان له سایلۆكان ده‌ستی پێكردووه، جووتیاران ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی نۆره‌گرتنی ئه‌لیكترۆنییه‌وه به‌رهه‌می گه‌نمه‌كانیان ڕاده‌ستی سایلۆكان بكه‌ن.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه له سنووری دهۆك وه‌گرتنی گه‌نمی ده‌ستی پێكرد، ڕۆژی هه‌ینی له هه‌ولێر و ئه‌مڕۆش له سایلۆكانی پارێزگای سلێمانی و ده‌ورووبه‌ری ده‌ست به وه‌رگرتنی گه‌نم كرا.
سه‌ره‌تا له سنووری دهۆك دواتر له هه‌ولێر، ئه‌مرۆش له سایلۆكانی سلێمانی ده‌ست به‌وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران كرا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پرۆسه‌كه زیاتر له مانگێك بخایه‌نێت و ڕۆژانه به‌پێی نۆره‌ی ئه‌لیكترۆنی گه‌نم له جووتیاران وه‌رده‌گیرێت.
بۆ وه‌رزی دروێنه‌ی ئه‌مساڵ، وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق بڕیاریداوه سێ ملیۆن و 800 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌سه‌ر ئاستی عیراق وه‌ربگرێت، له‌و ڕێژه‌یه 400 هه‌زار تۆن بۆ جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه.

كۆى گشتیی بڕى وه‌رگیراوى گه‌نم له عێراق سێ ملیۆن و 800 هه‌زار تۆنه، پشكى هه‌رێم:400 هه‌زار تۆنه،
ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ى له هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گیرێت، به دوو شێوه‌یه
یه‌كه‌میان به‌شێوه‌ى پلانى كشتو‌كاڵى:292 هه‌زار تۆن، دووه‌میان هه‌ڕه‌مه‌كییه و 108 هه‌زار تۆن له ده‌ره‌وه‌ى پلان، ئه‌و گه‌نمه‌ى به پلان وه‌رده‌گیرێت نرخه‌كه‌ى بۆ هه‌ر تۆنێك 700 هه‌زاره، ئه‌وه‌شى به‌پێى پلان وه‌رناگیرێت 500 هه‌زاره بۆ تۆنێك.
وه‌رگرتنى گه‌نم له جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان به‌و نرخه له‌كاتێكدایه، ساڵى ڕابردوو نرخه‌كه جیاوازبوو، تۆنێك له‌نێوان 800 بۆ 850 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرا.

پشكی پارێزگاكانی هه‌رێم
• سلێمانی: 150 هه‌زار و 209 تۆن
• هه‌ولێر: 122 هه‌زار و 680 تۆن
• دهۆك: 116 هه‌زار و 83 تۆن
•هه‌ڵه‌بجه: 11 هه‌زار و 28 تۆن
ساڵى ڕابردووش وه‌ك ئه‌مساڵ حكومه‌تى عێراق 400 هه‌زار تۆن گه‌نمى به ڕه‌سمى له جووتیاران وه‌رگرت، به‌ڵام ساڵى 2024 حكومەتی عێراق بڕی 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی وەرگرت، هەر تۆنێكیش بە 850 هەزار دینار وه‌رگیرا.
-
ئه‌مساڵ عێراق چۆن گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرێت؟
|
-
له ئێران ناكۆكى له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه دروستبووه كه هێشتا ئه‌مریكا نه‌یگه‌ڕاندووه‌ته‌وه
|
-
نرخى به‌نزین له هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌ى 13 ساڵدا
|
-
سیستمى ئه‌سیكۆدا چییه و بۆچى هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنیدا هه‌یه؟
|
-
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە؛ هه‌رێم دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه ده‌خاته ئه‌ستۆى به‌غداد
|
-
هۆكار چییه؟؛ حكومه‌تى هه‌رێم به پاره‌كه‌ى به‌غداشه‌وه نه‌یتوانى لیستى مووچه ڕابگه‌یه‌نێت
|
-
ئایا هه‌رێم به كردارى داهاتى ناوخۆى بۆ به‌غداد ناردووه؟
|
-
نه‌وت و غاز و كاره‌با؛ ئه‌و سێ پرسه‌ى له‌لاى حكومه‌تى هه‌رێم له مووچه گرنگتره
|
-
ره‌بیعه به‌رامبه‌ر ئیبراهیم خه‌لیل؛ چه‌كی نوێى عێراق و توركیا به‌رامبه‌ر هه‌رێم
|
|
|
|