4   کاتژمێر پێش ئێستا 92 جار خوێنراوەتەوە

په‌تى درۆ كورته‌؛ وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم: پرسى مووچه‌ به‌لاى وه‌فدى هه‌رێمه‌وه‌ لاوه‌كى بووه‌

لە کۆبوونەوەیەکی لاوەکیدا شاندی هەرێم لە گەڵ بەڕێز وەزیری دارایی عێراق لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆیان کردووە

وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هۆكارى دواكه‌وتنى ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بێت له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه‌، ده‌ڵێت" داهات تا کۆتایی مانگ کۆنابێتەوە، بە شێوەیەکی ئاساییش ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بەپێی یاسا دەکەوێتە 10ڕۆژی مانگی دواترەوە" له‌كاتێكدا مانگه‌كانى پێشوو له‌گه‌ڵ ناردنى داهاتى مانگى پێشووتر به‌غداد مووچه‌ ناردووه‌.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوریدا ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ به‌تایبه‌ت بۆ پرسى مووچه‌ وه‌فده‌كان سه‌ردانى به‌غدادیان كردبێت، له‌كاتێكدا پرسى سه‌ره‌كیی و گرنگ ئێستا بۆ خه‌ڵكى كوردستان مووچه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ى میدیاكانى حكومه‌ت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یانكرد پرسى سه‌ره‌كیی سه‌ردانى وه‌فده‌كان بۆ مووچه‌ بووه‌.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریدا كه‌ به‌ زمانێكى توند نووسراوه‌ هاتووه‌:" ماوەی چەند ڕۆژێکە لە بەشێک لە میدیاکان و پەیج و سۆشیال میدیاوە هەڵمەتێکی چەواشەکارانە و دەربڕینی ناڕاست بۆ دواین سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد دەکەن و هەندێکیان دەڵێن شاندەکە داوای دواخستنی ناردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، بۆ بەدرۆخستنەوەی ئەو هەڵمەتی درۆ و ڕیاکارییە ڕایدەگەیەنین."

ده‌شڵێت "هەرکەس و لایەن و میدیا و پەیجێک باسی ئەوەی کردبێت کە گوایە شاندی هەرێم داوای نەناردنی مووچەی کردبێت ڕاست ناکات و درۆیەکە و شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی پابەندە بە بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە کە مووچەی بەدەرکردووە لە هەموو کێشە و بابەتێکی سیاسی و تەکنیکی و هتد…. بۆیە ئەو قسانە هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕاستییەوە نییە".

وه‌زاره‌تى دارایى ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو "ڕوونیدەکەینەوە ئەرکی دواین سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد پەیوەست بووە بەچەند پرسێکەوە لەوانە

١- کێشەکانی تایبەت بە گومرگ و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی ئاسیکۆدا.

٢- کێشەکانی تایبەت بە باج و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان.

٣- کێشەکانی تایبەت بە لێخۆشبوونی گومرگی و پاراستنی بەرهەم و پرسی کوالیتی کۆنترۆڵ.

"هەرچی پەیوەستە بە بابەتی داهاتی ناوخۆ، لە کۆبوونەوەیەکی لاوەکیدا شاندی هەرێم لە گەڵ بەڕێز وەزیری دارایی عێراق لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆیان کردووە و شاندەکە داوای کردووە بەپێی یاسای بوودجە و یاسای ئیدارەدانی دارایی مامەڵە لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بکرێت،  واتە لە ( ٥٠٪ ) داهاتە ناوخۆییەکان بدرێتە حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە".وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم وا ده‌ڵێت.

له‌ كۆتایى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریدا هاتووه‌" بەوپێیەی کە هەمیشە داهات تا کۆتایی مانگ کۆنابێتەوە، بە شێوەیەکی ئاساییش ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بەپێی یاسا دەکەوێتە دە ڕۆژی مانگی دواترەوە، کە داهات تا کۆتایی مانگ کۆنەبێتەوە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەش دەرنەچێت ، داهات و خەرجی مانگانە بەردەست نابێت ، چۆن دەکرێت بەو بیانووە مووچە ڕابگیرێت و دوابخرێت. "

  • به‌راوردى نرخى به‌نزین له‌ هه‌رێمى كوردستان و وڵاتان

  • په‌تى درۆ كورته‌؛ وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم: پرسى مووچه‌ به‌لاى وه‌فدى هه‌رێمه‌وه‌ لاوه‌كى بووه‌

  • وردەكاری هەڵمەتی بەرەبەیان؛ تائێستا چەند پارە و سامانی لێپرسراوان و پەرلەمانتاران دەستی بەسەردا گیراوە

  • داهاتی حەوت ساڵی ڕابردووی باج له‌ هه‌رێمى كوردستان؛ زیاتر لە پێنج ترلیۆن و 400 ملیار دینار بووە

  • لەبارەی 120 ملیارەكەش بڕیاردرا؛ ئەو دەروازە سنورییانەی هەرێم كە مەرجیان تێدا نییە دادەخرێن

  • حكومه‌تى هه‌رێم چه‌ند مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره‌؟

  • چۆن و كێ دەتوانێت مامەڵەی پێوەبكات؟؛ پارێزگاری بانكی ناوەندی ئێران لەبارەی پارە بلۆككراوەكان ڕوونكردنەوە دەدات

  • گومان له‌ تێكه‌ڵكردنى مادده‌یه‌كى نه‌شیاو به‌ ئاردى به‌شه‌ خۆراك له‌ عێراق ده‌كرێت

  • نەوتی زیاتر لە ڕێگەی سووریاوە دەنێرێت؛ وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵدەدات هەناردەكردن ئاسایی بكاتەوە

سەرەکی