2026-06-30
403 جار خوێنراوەتەوە
داهاتی حەوت ساڵی ڕابردووی باج له ههرێمى كوردستان؛ زیاتر لە پێنج ترلیۆن و 400 ملیار دینار بووە
وەزارەتی دارایی داهاتی حەوت ساڵی باج بڵاو دەکاتەوە
ناوەندی هەواڵ
لە درێژەی خستنەڕووی ناوەڕۆکی پەرتووکی کار و چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری و لەچوارچێوەی پەیڕەوکردنی بنەماکانی شەفافیەت و ئەنجامدانی چاکسازی، بەشی دووەمی داتا و زانیارییەکان کە تایبەتە بە داهاتەکان و وردەکارییەکانی لەسەر ئاستی وەزارەت و پارێزگاکان دەخرێتەڕوو.

بەپێی داتاکان کۆی داهاتی باج و خانووبەرەی میری لە ساڵی 2019 تا کۆتایی ساڵی 2025 نزیکەی پێنج ترلیۆن و 415 ملیار و 30 ملیۆن دینار بووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا چەندین چالاکی وچاکسازی ئەنجامداوە لە بوارەکانی کارگێڕی و دارایی و یاسایی و پیشهیی و تەکنیکی بەپێی یاسا و ڕێساکان بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لایەنەکانی دادوەری و داواکاری گشتی هەروەها لەگەڵ لایەنەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان....هتد، لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

دوای ئاماژەدان بە بەشی یەکەمی پەرتووکەکە کە پێکهاتبوو لە بوودجەی گشتی عیراق و پشکی هەرێمی کوردستان و میلاک ژمارەی مووچەخۆر و سوودمەندان لەگەڵ شێوازی دابەشکردنی مووچە، خەرجییە گشتییەکان، قەرز و پێشینەکان.

بەمەبەستی ڕێکخستنی کارەکانی باج و خانووبەرەی میری لە هەرێمی کوردستان و کۆکردنەوەی داهات و نەهێشتنی خۆدزینەوە لە باج و هەڵوەشاندنەوەى لێخۆشبوونەکان و پێداچوونەوە بۆ قەرزدارانی باج, چەندین هەنگاوی تر هەر وەکو لە کتێبی وەزارەتماندا ئاماژەی پێکراوە لە بوارەکانی:
١- بەسیستەم کردنی پڕۆسەی کاروباری باج و خانووبەرەی میری لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکومەتی هەرێم.
٢- ڕێکخستنەوەى باج لە خاڵە سنوورییەکان و دانانی ڕێکارەکانی تایبەت بە وەرگرتنی باجی هاوردە و هەناردە.
٣- ڕێکخستن و پۆلێنکردنی ژمارەی کۆمپانیاکانی گەورە باجدەران لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
٤- پێداچوونەوە و هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەکانی لێخۆشبوون لە باجى زەوى پڕۆژەکانى وەبەرهێنان.
٥-سەرژمێری کردن و کەمکردنەوەی زێدەڕۆیی لەسەر موڵکەکانی میری و بەکرێدان و فرۆشتنی موڵکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ژێر ڕۆشنایی یاسادا .
٦- هەموارکردنەوەى پەیڕەوى تیانووسی گرتنی بازرگانى بۆ مەبەستەکانى باجى دەرامەت و دانانى پەیڕەوى ئەنجومەنى پیشە لەگەڵ چەندین هەنگاوی دیكە.

تێبینی :
١- زۆرترین ڕێژەی داهاتی باج و خانووبەرەی میری لە پارێزگای هەولێرە لەبەر ئەوەی پایتەختی هەرێمی کوردستانە و ژمارەی کۆمپانیا گەورەکان و جوڵەی بازرگانی لەو پارێزگایە زیاترە بەراورد بە پارێزگاکانی تر.
٢- باجی هاوردە و هەناردە لە خاڵە سنوورییەکان و دەروازەکان کۆدەکرێتەوە .












-
سوپرایزێکی تری بەغداد لە ڕێگەدایە؛ مەترسیی گۆڕینی دراو و لابردنی سفرەکان لە چەند مانگی داهاتوودا
|
-
كێشهكانی نێوان ههولێر و بهغدا له بودجهی 2027؛ له نهوت و داهاتی گومرگییهوه تا ڕێژهی پشكهكان
|
-
بەهای دۆلار وەکخۆی نامێنێتەوە؛ ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق پرۆژەیاسای بودجەی پەسەندکرد
|
-
فەرمانبەری گرێبەست و کرێکاری رۆژانە لە بودجە جێگیرکران
|
-
کێشەی گەرووی هورمز و هەڕەشەی سزای ئەمریکا؛ کۆمپانیای "سۆمۆ" سزا دەدرێت؟
|
-
ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی خشتەکان؛ بۆچی سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا یەکلاکەرەوەیە؟
|
-
عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل
|
-
بانكه بازرگانییهكانى سلێمانى و ههڵهبجه و ئیدارهكانى ڕاپهرین و ههڵهبجه كهم دهكرێنهوه
|
-
عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت
|
|
|
|