2   کاتژمێر پێش ئێستا 50 جار خوێنراوەتەوە

عێراق لە قەیرانی قووڵی داراییدایە و بۆ مووچە پێویستی بە قەرزە

عێراق لە قەیرانێكی قووڵی داراییدایە، بۆ دابینكردنی مووچەی مانگی تەمموز دووچاری كورتهێنان بووە و لە هەوڵی كۆكردنەوەی زیاتر لە سێ ترلیۆن دینارە بۆ تەواوكردنی مووچە، وتەبێژی حكومەتی عێراق دەڵێت، پابەندن بە دابینكردنی مووچە و لە ڕێگەی قەرزی ناوخۆییەوە هەوڵی گرەنتیكردنی دەدەن.

ماوەی پێنج مانگە عێراق دەست و پەنجەی لەگەڵ قەیرانێكی قووڵی دارایی نەرم دەكات، كە لە دەرئەنجامی جەنگی ئەمریكا و ئێران و داخستنی گەرووی هوورمز دووچاری هاتووە و شادەماری داهاتەكەی لە وشكبوون نزیكبووەتەوە.

بە گوێرەی ئامارەكانی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ) بە هەردوو مانگی ئایار و حوزەیران، زیاتر لە 32 ملیۆن و 114 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە و كۆی داهاتەكەی دوو ملیار و 335 ملیۆن دۆلار بووە، لەكاتێكدا لە مانگی كانوونی دووەم و بەر لە داخستنی گەرووی هوورمز، 107 ملیۆن و 616 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە و تێكڕای داهاتەكەشی شەش ملیار و 485 ملیۆن دۆلار بووە.

كەمبوونەوەی داهاتی نەوت، كاریگەریی تەواوەتیی لەسەر دابینكردنی مووچەی ئەم مانگە دروستكردووە و وەزارەتی دارایی نەختینەی پێویستی لەبەردەست نییە. حەیدەر مەتەیری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ فالح ساری وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەكردووە، فالح ساری لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی مووچە وتوویەتیی، دووچاری كورتهێنانێكی ڕاستەقینە بوونەتەوە و مانگانە بۆ مووچەی (فەرمانبەران، خانەنشینان، چاودێریی كۆمەڵایەتی) پێویستیان بە حەوت ترلیۆن و 800 ملیار دینارە.

كاریگەریی قەیرانی دارایی، خەریكە دامەزراوەكانی عێراق بەرەو پەككەوتن دەبات، وەك عەبد حسێن موسەوی، وەزیری تەندروستیی عیراق، دەڵێت، حكومەت لە یەكی مانگ بۆ 29ـی مانگ لە خەمی دابینكردنی مووچەدایە، ئەوەی لە داهاتی نەوت دەستی دەكەوێت بەشی مووچە ناكات.

بە وتەی موسەوی، بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانن گرێبەستی نوێ بۆ دابینكردنی دەرمان بكەن و ژێرخانی نەخۆشخانەكان هیلاكن.

حەیدەر عەبوودی وتەبێژی حكومەتی عیراق لە دوایین لێدوانیدا لەبارەی قەیرانی دارایی دووپاتیكردەوە، حكومەت پابەندە بە دابینكردنی مووچە، هەوڵی گرەنتیكردنی دەدات لە ڕێگەی قەرزی ناوخۆییەوە.وتیشی، ئەگەر قەیرانی گەرووی هورمز بەردەوام بێت پەنا دەبەنە بەر قەرزی دەرەكی.

 

  • عێراق لە قەیرانی قووڵی داراییدایە و بۆ مووچە پێویستی بە قەرزە

  • نرخى لیترێك به‌نزین له‌ وڵاتان و به‌راورد به‌ هه‌رێمى كوردستان

  • بەنزینی بێ کوالێتی و گرانبەها؛ بارمتەگرتنی خەڵک لە پێناوی قازانجی حزبی و بازرگانیدا

  • حكومەتی هەرێم نرخی بەنزینی بە گران جێگیر كرد

  • بازدانی نەوتی عێراق؛ ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ تورکیا و پڕۆژەیەکی مێژوویی لەگەڵ سووریا بە چاودێری ئەمریکا

  • تره‌مپ چاو ده‌بڕێته‌ نه‌وت؛ عێراق و ئه‌مریكا به‌ به‌های تریلیۆنێك دۆلار 18 رێككه‌وتننامه‌ ئیمزا ده‌كه‌ن

  • توركیا و عێراق ڕێككەوتن لەسەر ئەو بۆرییە دەكەن كە بە باشور و باكوری كوردستاندا تێدەپەڕێت

  • لە نێوان مەقاسە و نەبوونی کاشدا؛ فەرمانبەرانی کوردستان باجی درێژەکێشانی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەدەن

  • هه‌ر جاره‌ و 500 ملیۆن دۆلار؛عێراق ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ وه‌رگرتنى دۆلارى كاش له‌ ئه‌مریكا

سەرەکی