4   کاتژمێر پێش ئێستا 119 جار خوێنراوەتەوە

هەوڵەکان بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین چڕ دەبنەوە؛ ١٦٩ پەرلەمانتار گوشار دەخەنە سەر زەیدی و  سامانە سروشتییەکانیش وەڵامی بەغدا دەداتەوە

لە کاتێکدا قەیرانی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە هەڵکشانە، ئاراستەی هەوڵەکان بەرەو بەغدا چڕ دەبنەوە؛ بەجۆرێک ڕادەستکردنی یاداشتێکی ١٦٩ پەرلەمانتار بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەڵامە توندەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ وەزیری نەوتی فیدراڵ، ئاماژەن بۆ دەستپێکی گەڕێکی نوێی دانوستان و گوشارەکان بۆ بەدەستهێنانی پشکی ڕاستەقینەی هەرێم لە سووتەمەنی.

ڕێکارەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین و سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە قۆناغێکی هەستیار. بڕیارە یاداشتێک بە واژۆی ١٦٩ پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بگەیەنرێتە دەست عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە مەبەستی زیاترکردنی پشکی هەرێم لە سووتەمەنی و کۆتاییهێنان بەم قەیرانە خنکێنەرە.

ئەم جووڵەیەی پەرلەمان دوای لێدوانەکەی باسم محەممەد، وەزیری نەوتی عێراق هات کە ڕایگەیاندبوو: ئامادەن بەنزینی پێویست بۆ هەرێم دابین بکەن بە مەرجێک حکومەتی هەرێم ئەو ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ تەرخانکراوە ڕادەستیان بکات.

لە وەڵامدا، کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە دیاریکردنی ئەو ٥٠ هەزار بەرمیلە ڕێککەوتنێکی کاتی بووە و بەپێی ڕێژەی دانیشتووان، بەشی ڕاستەقینەی هەرێم لە نەوتی خاو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ زیاتر لە دووبەرامبەری ئەم ڕێژەیەی ئێستایە. وەزیری سامانە سروشتییەکان جەختی کردەوە، لە پێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییاندا ئامادەن دانوستان بکەن تا سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیکراو و بەپێی مافە دەستوورییەکان بۆ هەرێم دابین بکرێت، هاوکات ستایشی هەڵوێستی پەرلەمانتارانیشی کرد.

لە بەرامبەردا، عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست، ڕەخنەی لە هەڵوێستەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان گرت و ڕایگەیاند: دەبوو وەزارەت ڕاستەوخۆ نووسراو بۆ بەغدا بکات و ڕایبگەیەنێت کە هەرێم کۆی نەوتەکەی ڕادەستی کۆمپانیای "سۆمۆ" دەکات، لە بەرامبەردا دەبێت بەغدا هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق، بەنزین، گازوایل و نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێم دابین بکات.

  • هەوڵەکان بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین چڕ دەبنەوە؛ ١٦٩ پەرلەمانتار گوشار دەخەنە سەر زەیدی و  سامانە سروشتییەکانیش وەڵامی بەغدا دەداتەوە

  • لە نێوان چاپکردنی دراو و قەرزی ناوخۆییدا؛ کورتهێنانی دارایی بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوا دەخات

  • حكومەتی هەرێم ماوەی مۆڵەتی بێ مووچەی كەم كردەوە

  • عێراق لە قەیرانی قووڵی داراییدایە و بۆ مووچە پێویستی بە قەرزە

  • نرخى لیترێك به‌نزین له‌ وڵاتان و به‌راورد به‌ هه‌رێمى كوردستان

  • بەنزینی بێ کوالێتی و گرانبەها؛ بارمتەگرتنی خەڵک لە پێناوی قازانجی حزبی و بازرگانیدا

  • حكومەتی هەرێم نرخی بەنزینی بە گران جێگیر كرد

  • بازدانی نەوتی عێراق؛ ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ تورکیا و پڕۆژەیەکی مێژوویی لەگەڵ سووریا بە چاودێری ئەمریکا

  • تره‌مپ چاو ده‌بڕێته‌ نه‌وت؛ عێراق و ئه‌مریكا به‌ به‌های تریلیۆنێك دۆلار 18 رێككه‌وتننامه‌ ئیمزا ده‌كه‌ن

سەرەکی