کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان
2024-10-27
88 جار خوێنراوەتەوە
ئیدارەى خۆبەڕێوه‌به‌رى ڕۆژئاوا: توركیا 1031 هێرشى ئه‌نجامداوه
ناوەندی هەواڵ
ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكارى ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى ڕۆژئاواى كوردستان، ئامارێكى نوێى سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانى توركیا بڵاوكرده‌وه، به‌پێى ئاماره‌كه توركیا 1031 هێرشى ئه‌نجامداوه و به‌هۆیانه‌وه 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 65 كه‌سیش برینداربوون.
به‌وته‌ى ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى ڕۆژئاواى كوردستان، ماوه‌ى پێنج ڕۆژه توركیا به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانى و ژێرخانى ڕۆژئاواى به ئامانج گرتووه هێرشەکانیش لە ڕێگەی فرۆکەی جەنگیی و بێفرۆکەوان و تۆپبارانەوە دەکات، به‌تایبه‌تیش له‌ناوچه‌كانى جه‌زیره و كۆبانێ و منبج و تل ته‌مر و عه‌ین عیسا، له‌كاتێكدا گروپه چه‌كداره‌كانى نزیك له توركیاش هێرشیان دژ به ئاواره‌كانى عه‌فرین ده‌ستپێكردووه كه له ناوچه‌ى شه‌هبا و شێخ مه‌قسود نیشته‌جێبوون.
توركیا به‌و هێرشانه‌ى ده‌یه‌وێت ڕۆژئاواى كوردستان تووشى قه‌یرانى مرۆیی بكات، بۆیه دامه‌زراوه مه‌ده‌نى و خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كاته ئامانج، جگه له‌وه‌ى هه‌لده‌داته گروپه تیرۆریستییه‌كان به‌هێز ببن و ئه‌وانیش هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئارامیی ڕۆژئاواى كوردستان و ده‌سه‌ڵاته خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌كه‌ى دروست بكه‌ن.
هێرشه‌كان له‌كاتێكدا هێزى هاوپه‌یمانان وئه‌مریكا له ڕۆژئاواى كوردستان كه بۆ شه‌ڕى داعش چوونه‌ته ناوچه‌كه بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه‌و ته‌نها یه‌كجار ئه‌مریكا داواى كۆتایى هێنان به هێرشه‌كانى كردووه، به‌ڵام له‌ڕووى كردارییه‌وه هیچ هه‌نگاوێكى نه‌ناوه.
دوێنێ له‌باره‌ى هێرشه‌كانه‌وه مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر توركیا له‌سه‌ر هێرشه‌كانى به‌رده‌وام بێت ئاستى چالاكییه‌كانیان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێرشى توركیا به‌رزتر ده‌كه‌نه‌وه.
به‌وته‌ى ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى ڕۆژئاواى كوردستان، توركیا ئامانجییه‌تى له‌ڕێگه‌ى ئه‌و هێرشانه‌وه، دۆخێكى مرۆیى و ئابورى سه‌خت بۆ ڕۆژئاواى كوردستان دروست بكات، كه له 2011 ه‌وه بووه‌ته جێى هیواى كوردان و له‌ئاستى ناوچه‌كه ئیداره‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووه.
جگه له‌وه‌ش توركیا ده‌یه‌وێت به‌و هێرشانه شه‌ڕ دژى داعش په‌كبخات و به‌وه‌ش پاڵپشتى ڕێكخراوێكى تیرۆریستى ده‌كات.
زیانگه‌یاندن به كه‌رتى كشتوكاڵ و پیشه‌سازى و خزمه‌تگوزارى یه‌كێكى دیكه‌یه له ئامانجه‌كانى توركیا، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه ناچار به چۆڵكردنى ناوچه‌كانیان بكات.
یه‌كێكى دیكه له ئامانجه‌كانى توركیا به‌و هێرشانه‌ى بۆسه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان، تێكدانى ئه‌و ئارامى و ئاسایشه‌یه كه ڕۆژئاواى كوردستان تێیدایه و بووه‌ته نمونه بۆ سوریا، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌لێك بداته ئه‌و تیرۆریستانه‌ى له‌لاى شه‌ڕڤانان زیندانین هه‌ڵبێن و به‌وه‌ش ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به‌تایبه‌تیش داعش به‌هێز بكات.
|