×

سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی کۆری
2024-10-28 221 جار خوێنراوەتەوە

دواى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران؛ پرسیار له‌باره‌ى تواناى به‌رگریی ئاسمانى عێراق دروستده‌بێت

ناوەندی هەواڵ

هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران و به‌كارهێنانى ئاسمانى عێراق، پرسیارى له‌سه‌ر تواناى سیسته‌مى به‌رگریی ئاسمانى عێراق دروستكردووه‌.

عێراق به‌به‌هاى دوو ملیار و 560 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ كۆریاى باشور گرێبه‌ستى بۆ كڕینى سیسته‌مى به‌رگریی موشه‌كیی له‌ جۆرى M-SAM واژۆكردووه‌، ئه‌و گرێبه‌سته‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئاسمانى عێراق پارێزراو بێت، به‌ڵام چاودێران و پسپۆڕانى سه‌ربازى ده‌ڵێن ئه‌و سیسته‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى گرنگییه‌كه‌ى تواناى پێویستى نییه‌ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى چه‌كى پێشكه‌وتووى سه‌ربازى وه‌كو فڕۆكه‌ى F-35 ى ئه‌مریكى، كه‌ قورسه‌ بۆ سیسته‌مى به‌رگریی كلاسیكى ئاشكراى بكات و تێكیبشكێنێت، به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق ده‌ڵێـت به‌هۆى نه‌بوونى سیسته‌مێكى به‌رگریی ئاسمانى پێشكه‌وتوو له‌ عێراق وایكردووه‌ وڵاتان به‌ ئاسانى ئاسمانه‌كه‌ى به‌كاربهێنن.

جگه‌ له‌وه‌ى عێراق به‌هۆى ململانێى وڵاتانى زلهێزه‌وه‌  ناتوانێت سیسته‌مى پێشكه‌وتوو بكڕێت وه‌كو سیسته‌مى S400  ى ڕووسى، ته‌نها ده‌توانێت چه‌ند سیسته‌مێكى به‌رگریی ئاسمانى دیاریكراو بكڕێت.

به‌یانى شه‌ممه‌ ئیسرائیل ڕایگه‌یاند له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى جه‌نگییه‌وه‌ هێرشى كردووه‌ته‌سه‌ر ئێران، دواتر ئاشكرابوو فڕۆكه‌كانى ئیسرائیل ئاسمانى عێراقیان به‌كارهێناوه‌، ئه‌مه‌ش عێراقییه‌كانى توڕه‌كردووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ باسم عه‌وادى، وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق ڕایگه‌یاند: به‌غداد یاداشتنامه‌ى ناڕه‌زایه‌تى داوه‌ته‌ سكرتێرى گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌نجومه‌نى ئاسایش، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییه‌ى ئیسرائیل به‌رامبه‌ر ئاسمانى عێراق كردوویه‌تى له‌كاتى هێرشى بۆسه‌ر ئێران.

به‌وته‌ى عه‌وادى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕاسپاردووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا په‌یوه‌ندى بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌و پێشێلكارییه‌ى ئیسرائیل ئه‌نجامیداوه‌، ئه‌ویش به‌پێى ڕێككه‌وتنى دووقۆڵى ستراتیژى نێوان ئه‌مریكا و عێراق كه‌ تێیدا ئه‌مریكا پابه‌نده‌ به‌ پاراستنى ئاسمانى عێراق.

پیشتر عێراق هه‌وڵه‌كانى خستبووه‌گه‌ڕ كه‌ ئیسرائیل هێرش نه‌كاته‌سه‌ر ئێران، بۆ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانى كه‌نداو له‌په‌یوه‌ندیدا بوو.

 

  • ئه‌و پیاوه‌ كێیه‌ كه‌ كۆریاى باكور ناردوویه‌تیه‌ ئۆكرانیا بۆ فه‌رمانده‌یى سه‌ربازه‌كانى؟

  • مێژووی سەرژمێری گشتیی لە عێراق بە داتا

  • سبەینێ قۆناغی سێیەم و تەواوکاریی سەرژمێری بەرێوەدەچێت

  • توركیا له‌ ڕێگه‌ى دیواره‌وه‌ باكور له‌گه‌ڵ پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان لێك داده‌بڕێت

  • چیرۆكی ئایدن و ڕۆژین؛ ئەو دوو ئێزدیەی لە ڕێگەی فەیسبووكەوە یەكیان دۆزییەوە

  • پێنج ڕووداوی گرنگ لە مێژووی سلێمانی

  • هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی 10 بۆچی ئاڵۆز و درێژخایەن دەبێت؟

  • توركیا هێزى زیاتر ده‌هێنێته‌ هه‌رێمى كوردستان و گومان له‌سەر نیازى ڕاسته‌قینه‌ى هەیە

  • بۆچی بنكەی هەریر فراوان دەكات؟ گومان لە كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق و سوریا دروستدەبێت

سەرەکی