×

ساتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان
2024-10-30 127 جار خوێنراوەتەوە

​ ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان

ناوەندی هەواڵ

كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستانى ڕاگه‌یاند و سێ ڕۆژ له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌كاندایه‌ بۆ تانه‌گرتن له‌ ئه‌نجامه‌كان.

حاكم عومه‌ر، سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ى كراوه‌ باشترین هه‌ڵبژاردن بووه‌ له‌ كوردستان له‌ ساڵى 1991 ه‌وه‌ تا ئێستا ئه‌وه‌ى باسى ساخته‌كارى ده‌كرێت ته‌نها قسه‌یه‌ و هه‌موو لایه‌نه‌كان سه‌یرى ئامێره‌كانیان كردووه‌ و خه‌ڵكى پسپۆڕیان له‌گه‌ڵدا بووه‌.

ئه‌نجامه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ن

بازنه‌ى سلێمانى
 626 هه‌زار ده‌نگى دروست
25 كورسى پیاوان
ژنان 11 كورسى
ژماره‌ى كورسییه‌كانى پێكهاته‌كان 2 كورسى
كۆى گشتى 38 كورسى 
یه‌كێتى 15 كورسى
نه‌وه‌ى نوێ هه‌شت كورسى
پارتى: سێ كورسى
به‌ره‌ى گه‌ل یه‌ك كورسى
هاوپه‌یمانى یه‌ك كورسى
هه‌ڵوێست دوو كورسى
گۆڕان یه‌ك كورسى
یه‌كگرتوو سێ كورسى
كۆمه‌ڵ دوو كورسى

بازنه‌ى دهۆك
548 هه‌زار و 15 ده‌نگى دروست
پیاوان 15 كورسى
ژنان هه‌شت كورسى
پێكهاته‌كان یه‌ك كورسى
كۆى گشتى 25 كورسى
پارتى 
18 كورسى
نه‌وه‌ى نوێ دوو 
یه‌كێتى یه‌ك كورسى
هه‌ڵوێست یه‌ك كورسى
پێكهاته‌كان یه‌ك كورسى
یه‌كگرتوو دوو كورسى

بازنه‌ى هه‌ولێر
ده‌نگى دروست 669 هه‌زار و 273 ده‌نگ
ژماره‌ى كورسى پیاو 22
ژن 10 كورسى
كۆتا دوو كورسى
كۆى گشتى 34 كورسى
پارتى 17 كورسى
یه‌كێتى شه‌ش كورسى
نه‌وه‌ى نوێ پێنج كورسى
یه‌كگرتوو یه‌ك كورسى
كۆمه‌ڵ یه‌ك كورسى
به‌ره‌ى گه‌ل یه‌ك كورسى
هه‌ڵوێست یه‌ك كورسى

هه‌ڵه‌بجه‌ 
ده‌نگى دروست 36 هه‌زار و 936 كورسى
كۆى گشتى سێ كورسى
یه‌كێتى یه‌ك كورسى
یه‌كگرتوو یه‌ك كورسى
پارتى یه‌ك كورسى

لەسەر ئاستی هەر چوار بازنەکە کورسییەکان بەمشێوەیە دابەشبوون
کۆی گشتی
پارتی 39 کورسی 
یەکێتی 23 کورسی 
نەوی نوێ 15 
یەکگرتوو حه‌وت 
کۆمەڵ سێ
بەرەی گەل دوو 
ڕەوتی هەڵوێست چوار 
کۆتا پێنج 
گۆڕان یه‌ك 
هاوپەیمانی هه‌رێمى کوردستان یه‌ك

پارتی دیموکراتی کوردستان: 812 هەزار و 794 دەنگ: 39 کورسی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 409 هەزار و 548 کورسی: 23 کورسی

نەوەی نوێ: 292 هەزار و 32 دەنگ (15 کورسی)

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 117 هەزار و 444 دەنگ (7 کورسی)

 کۆمەڵی دادگەری: 64 هەزار و 874 دەنگ (3 کورسی)

ڕەوتی هەڵوێست: 56 هەزار و هەشت دەنگ (4 کورسی)

 بەرەی گەل: 33 هەزار و 466 دەنگ (2 کورسی)

 بزووتنەوەی گۆڕان: 11 هەزار و 641 دەنگ (1 کورسی)

 هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: 13 هەزار و 254 دەنگ (1 کورسی)

ناوی کاندیدانی سەرکەوتوو بۆ پێنج کورسی کۆتا (4 پیاو و 1 ژن)

1-ڕامی نووری - کریستیان لە هەولێر 6 هەزار و 753 دەنگ

2-مونا قەهوەچی - تورکمان لە هەولێر 3 هەزار و 666 دەنگ

3- نەجدەت نووری - تورکمان لە سلێمانی؛ 5 هەزار و 664 سونگ

4- دانا ئامانج - کریستیان لە سلێمانی 6 هەزار و 203 دەنگ

5- د.جیمس حسدۆ - کریستیان لە دهۆک؛ 5 هەزار و 535 دەنگ

 

  • ئه‌و پیاوه‌ كێیه‌ كه‌ كۆریاى باكور ناردوویه‌تیه‌ ئۆكرانیا بۆ فه‌رمانده‌یى سه‌ربازه‌كانى؟

  • مێژووی سەرژمێری گشتیی لە عێراق بە داتا

  • سبەینێ قۆناغی سێیەم و تەواوکاریی سەرژمێری بەرێوەدەچێت

  • توركیا له‌ ڕێگه‌ى دیواره‌وه‌ باكور له‌گه‌ڵ پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان لێك داده‌بڕێت

  • چیرۆكی ئایدن و ڕۆژین؛ ئەو دوو ئێزدیەی لە ڕێگەی فەیسبووكەوە یەكیان دۆزییەوە

  • پێنج ڕووداوی گرنگ لە مێژووی سلێمانی

  • هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی 10 بۆچی ئاڵۆز و درێژخایەن دەبێت؟

  • توركیا هێزى زیاتر ده‌هێنێته‌ هه‌رێمى كوردستان و گومان له‌سەر نیازى ڕاسته‌قینه‌ى هەیە

  • بۆچی بنكەی هەریر فراوان دەكات؟ گومان لە كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق و سوریا دروستدەبێت

سەرەکی