×

پرۆسەی گەمارۆسازی
2024-11-19 122 جار خوێنراوەتەوە

سبەینێ قۆناغی سێیەم و تەواوکاریی سەرژمێری بەرێوەدەچێت

ناوەندی هەواڵ

سبەینێ قۆناغی سێیەم و تەواوكاری و مەیدانیی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

سبەینێ گەورەترین سەرژمێری بەڕێوەدەچێت

دوای چەند جارێك دواخستن و چەند ساڵێك لە ئامادەكاریی، سبەینێ چوارشەممە و رۆژی پێنجشەممە (20و21)ی مانگ گەورەترین و فراوانترین پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق لە سەرتاسەری وڵات بەڕێوەچێت، ئەوەش بە گەورەترین پڕۆسە لە مێژووی عێراقدا دادەنرێت.

پرۆسەكە ئەلیكترۆنییە

مەهدی عەلاق، راوێژكاری نیشتیمانی بۆ سەرژمێری گشتی رایگەیاند: كارمەندانی مەیدانی سبەینێ دەست بە پڕۆسە گشتییەكەی سەرژمێری دەكەن، پڕۆسەكە ئەلیكترۆنییە و لە رێگەی تابلێتی تایبەت و پڕۆگرام كراوەوە داتا و زانیاریی كۆدەكرێتەوە و تۆمار دەكرێت و دەنێردرێت بۆ ناوەندی سەرەكی داتاكان.

وتیشی: ئەوە رێگە خۆشكەرە بۆ ئەوەی زانیارییەكان بە زوترین و خێراترین كات كۆبكرێتەوە، تایبەت بە تایبەتمەندی دیمۆگرافی و كۆمەڵایەتی و ئابوریی و لایەنەكانی ژیان.

لەناوەڕاستی ئەمساڵەوە بە گەمارۆسازی دەستیپێكرد

پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە ناوەڕاستی ئەمساڵەوە قۆناغی یەكەم بە گەمارۆسازی و ژمارە لێدان دەستیپێكرد، قۆناغی دووەم لە 16ی مانگەوە دەستی پێكردووە كە دروستكردنی تۆماری خێزانییە، قۆناغی سێیەم و گرنگترینیش سبەینێ دەست پێدەكات، كە تەواوكردنی تۆماری خێزانی و سەرجەم داتاكانی ناو فۆڕمی سەرژمێرییەكەیە، دواتریش پڕۆسەكە تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

دڵنیایی دراوە

وەزارەتی پلاندانان دڵنیایی داوە بە هاوڵاتیان كە سەرجەم زانیارییەكان تەنها بۆ پلاندانان و گەشەپێدان بەكاردەهێنرێت بەبێ هیچ مەرامێكی دیكە، بەپێی فۆڕمی سەرژمێری زانیاریی وورد كۆدەكرێتەوە لەسەر خێزان، ژمارەی ئەندامانی خێزان، رەگەز، تەمەن، بڕوانامە و خوێندەواری، كار و وەزیفە، كارمەندی كەرتی گشتی و تایبەتی، باری كۆمەڵایەتی، ئایین، تەندروستی، نیشتەجێ بوون، باڵەخانە و بیناكان، ئامێری كارەبایی و ئەلیكترۆنی، ئۆتۆمبێل، پێداویستییەكانی ناو ماڵ.

قەدەغەی هاتوچۆ لە ئەمشەوەوە ڕادەگەیەنرێت

بەمەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە، كاتژمێر 12ی ئەمشەو قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەندرێت بۆ ماوەی 48 كاتژمێر و قەدەغەكە كاتژمێر 12ی شەوی پێنجشەممە كۆتایی دێت، دوای ئەوەش تۆماری خێزانیی دانیشتوان دادەخرێت، بۆیە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن لە ماڵەكانیان بمێننەوە و هاوكاریی تیمەكانی سەرژمێری بكەن و زانیاری وردو راست بدەن بە تیمەكان، بۆ دەستكەوتنی ئاماری ورد و راست، تا لەسەر ئەو بنەمایە نەخشە و پلاندانان بۆ قۆناغی داهاتوو دابنرێت.

كێ بۆی هەیە هاتوچۆ بكات؟

لیژنەی باڵای ئەمنی، حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشیی (ج) رادەگەیەنێت لەماوەی 48 كاتژمێری قەدەغەی هاتوچۆدا و رێگە بە كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان و فریاكەوتن و رۆژنامەنوسان و نەخۆشخانە و پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و كەرتی خزمەتگوزاریی دەدات كە هاتوچۆی سنوردار بكەن، لەگەڵ ئەوەشدا دەرمانخانە و شوێنەكانی فرۆشتنی كەرەستەی خۆراكی و نانەواخانە و سەمونخانەكان لە گەڕەك و شوێنەكانی نیشتەجێ بوون كراوە دەبن.

ژمارەی كارمەندان و بڕی بودجەی دیاریكراو

پێشتر عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرای كردبوو: بۆ پڕۆسەی سەرژمێری گشتی 120 هەزار بژمێر و توێژەر پرۆسەكە بەڕێوەدەبەن.

وتیشی: حكومەتی عێراق بڕی 459 ملیار دیناری بۆ سەرخستنی پرۆسەكە تەرخانكردووە.

  • ئه‌و پیاوه‌ كێیه‌ كه‌ كۆریاى باكور ناردوویه‌تیه‌ ئۆكرانیا بۆ فه‌رمانده‌یى سه‌ربازه‌كانى؟

  • مێژووی سەرژمێری گشتیی لە عێراق بە داتا

  • سبەینێ قۆناغی سێیەم و تەواوکاریی سەرژمێری بەرێوەدەچێت

  • توركیا له‌ ڕێگه‌ى دیواره‌وه‌ باكور له‌گه‌ڵ پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان لێك داده‌بڕێت

  • چیرۆكی ئایدن و ڕۆژین؛ ئەو دوو ئێزدیەی لە ڕێگەی فەیسبووكەوە یەكیان دۆزییەوە

  • پێنج ڕووداوی گرنگ لە مێژووی سلێمانی

  • هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی 10 بۆچی ئاڵۆز و درێژخایەن دەبێت؟

  • توركیا هێزى زیاتر ده‌هێنێته‌ هه‌رێمى كوردستان و گومان له‌سەر نیازى ڕاسته‌قینه‌ى هەیە

  • بۆچی بنكەی هەریر فراوان دەكات؟ گومان لە كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق و سوریا دروستدەبێت

سەرەکی