2025-06-18 7182 جار خوێنراوەتەوە

هەنگى سور.. ئەو بەلەمە چەكدارە خێرایەى تەنها ئێران هەیەتى

 

ڕەنگە بەلەمە خێراکان دیارترین تایبەتمەندی هێزی دەریایی ئێران بن لە کەنداوی فارس و گەروی هورمز، لە هەمان کاتدا گەورەترین ئاڵەنگاریى ئۆپەراسیۆنی و تاکتیکی بۆ كەشتیگەلى پێنجەمی ئەمریکا لەو ناوچەیەدا پێکدەهێنن.

ئەمریکییەکان دان بەوەدا دەنێن کە یەکێک لە گەورەترین و گرنگترین تاکتیکەکانی ئێران لە شەڕی دەریایی، زیادبونی توانای ئۆپەراسیۆنە لە شەڕی ناهاوسەنگدا، لەوانە بەکارهێنانی بەلەمی خێرا و تاکتیکی كە هێرشی بەکۆمەڵ لە دژی ئامانجەکان دەگرەئەستۆ.

لە ڕاپۆرت و شیکارییەکانی ناوەندەکانی توێژینەوەی ئەمریکی دا، هێرشە بەکۆمەڵ و خێراکان بە "پاژنەى ئەخیل"ى ئەمریکا وەسف کراوە. زاراوەى "پاژنەى ئەخیل" بەلاوازیى كوشندەى هێزێك یان كەسێك دەوترێت كە سەرەڕاى بونى هێزێكى گەورەو باڵادەست بەڵام هیچ كردەوەیەكى پێ ئەنجامنەدرێت. ئەمەش لاوازییەکی کوشندەیە سەرەڕای ئەو هێزە گەورە دەریاییەى ئەمریكا هەیەتى لە ناوچەكەدا، چونکە بەلەمی زولفەقار دەتوانێت بەدواداچون بۆ هەمو چالاکییەکانی كەشتیگەلى پێنجەمى ئەمریكا بکات و ڕێگری لە فڕینى فڕۆکەکانی بکات.

ئەوەى ئێران دەیەوێت بە بیرى واشنتۆن بهێنێتەوە ئەوەیە كاتێك ئەمریكا ویستى لە گەروى هورمز شوێنپێى بەلەمەكانى ئێران بگرێت؛ توانا دەریاییەكانى ئێران دەستبەجێ كۆت و بەندیان خستە سەر فڕۆكەكانى ئەمریكا و نەیانهێشت تواناى فڕینیان هەبێت لەوناوچانەدا.

ستراتیژی بەلەمە خێراكانی ئێران

لە سەردەمی جەنگی بەرگرى پیرۆزدا واتا شەڕى عێراق و ئێران كە لایەنى عێراقى بە قادسیەى سەددام ناوى دەبرد، بیرۆکەی بەکارهێنانی بەلەمی خێرا بە چەکی سوک و نیمچە قورسەوە لە عەقڵی داهێنەرانەی هێزە ناوخۆییەکان و پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای بەردەستەوە هاتە ئاراوە، هەرچەندە بەلەمە خێراكان لەو سەردەمەدا ئامێری پێشکەوتوی پەیوەندیکردن و تەکنیکە پێشکەوتوەکانی گەشتکردنیان نەبو، بەڵام چالاکییەکان بونە هۆی پەرەپێدانی مۆدێل و دروستکردن و دیزاینکردنی مۆدێلی نوێ و ئەمڕۆ تێکەڵەیەک لە بەلەمی خێرای جیاواز لەگەڵ کەرەستەی جۆراوجۆر بۆ پاسەوانیکردنی ئاوەکانی کەنداوی فارس هەیە، لەوانە؛ بەدەستهێنانی توانای خۆشاردنەوە لە مەوداكانى ڕادار و جوڵەی بەرفراوان بەرەو کەشتییە بێ سەرنشینەکان، هەر ئەمەش وایکرد کە لیوای دەریایی زولفەقارى سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی؛ هەنگاوێک لە پێش دوژمن بکەوێت و هەوڵبدات لە داهاتودا ئەم سودە بپارێزێت.

لەپاڵ خۆشاردنەوەى بەلەمە ئێرانییەكان لە رادار و خستنەڕوى کەشتی سەربازیى لەئاوەكانى كەنداو ئەوەش بەکەڵک وەرگرتن لە نوێترین و زیرەکترین چەک و پەرەپێدانی میتۆدى هێرشی دەستەجەمعى، كەشتیگەلە سەربازییەكانى ئێران بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ زیادکردنی خێرایی بەرچاو بۆ هێزە دەریاییەكانیان؛ ئەگەرچى مامەڵەکردن لەگەڵیاندا قورس بوە.

هەنگى سور.. ئەو بەلەمە خێرایەى بە موشەكى كروز تەیار کراوە

 لە ساڵی 2020ەوە ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەلەمی خێرا کە بە موشەکی کروز، تۆرپیدۆ، ڕادار، پەیوەندییە بێ تەلەکان، و سیستەمی دەریایی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی چەکداربون رادەستى بەرەكانى پێشەوەى گەروى هورمز كران، كە ئەوەش زیادکردنی ڕادەی ململانێكانى نێوان ئەمریكا و ئێرانى لێكەوتەوە، لەو حاڵەتەدا لەگەڵ زیادبونی بازنەی شەڕکردنەکە، ڕێژەی مانەوەی یەکە تایبەتەکان زیادى كردو لە هەمان کاتدا بە بەراورد بە نەوەکانی پێشوی کەشتییەکە کە موشەکەکانی 107 ملیم بون؛ هەمویان وەک چەکی سەرەکی بەمەبەستى بەرگریكردن لە سنورە ئاوییەكان بەكارهێنراون، لەلایەكى رتەوە ئەو بەلەمانە هێزێکی تێکدەرانەی زۆر زیاتریان دەبێت كاتێك بە موشەکی کروزى مەودای کورت و مامناوەند تەیار دەكرێن.

لەم ساڵانەی دواییدا کەشتییە سوکەکانی وەک "عاشورا" و "تاریق" توانییان بە وردبینییەکی بەرز لە دوری 10 بۆ 180 کیلۆمەترەوە ئامانجەکان بپێکن، ئێستا، ئەم کەشتییە سوکانە لە کەنداوی فارس بە بزوێنەرێکی بەهێزەوە، کە بە دەریای سور دەبەسترێنەوە ناسراون و توانای تەقاندنی موشەکیان لە مەودای جیاوازدا هەیە بێگومان بە کاریگەرییەکی گەورەوە، ئەمەش ئەو بابەتەیە كە ئێران لە جیهاندا بە بەلەمە دەریاییە تایبەتمەندەكانى دەناسێنێتەوە.

بەلەمی تۆرپیدۆ لە سەر ئاو و لە ژێر ئاو

ساڵی 2015 لە میانی پێشانگایەکی فەرمی و گرنگی هێزە چەکدارەکاندا؛ کەشتییەکی تایبەت بە ناوی "زولفەقار" لە هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئاشكراكرا، درێژی کەشتییەکە 17 مەتر و پانییەکەی 3.3 مەتر و بەرزییەکەی 3.5 مەتر و کێشی 22 تۆنە، كەشتییەكە دەتوانێت لە ژێر ئاو و لەسەر ڕوی ئاو بڕوات و خێرایی تۆرپیدۆكەش لەسەر روى ئاوەكە  40 گرێ بوە واتا (74 کم/کاتژمێر).

 لەلایەكى ترەوە ئەو تۆرپیدۆیەى لەم کەشتیەدا بەکارهاتوە، ناوی تۆرپید 324ە، درێژییەکەی نزیکەی 4 مەتر و تیرەکەی 324 ملیم دەبێت، هەروەها بۆ پاراستنی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکان و کەشتییەكانى سەر روى ئاوەكان کە کێشیان 200 تۆن دەبێت بەكاردەهێنرێت، سەرەڕاى ئەوەش لە هەمان كاتدا ئەركى پاراستنى سەکۆی نەوتییەكان و شۆستەكانى باركردنى كاڵا بازرگانییە لەخۆدەگرن.

سیستمی بەرگری "ناڤاب "

سیستمی بەرگری ناڤاب (NAVAB) کە بە هەڵدانی موشەکی ستونى لەسەر کەشتی زولفەقار تەیار کراوە بەشێوەیەكى زانستى ورد دانراوە، کە خێراییەکەی دەگاتە ٧٠ گرێ. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە باس لەوەکراوە سیستەمی ناڤاب وەشانێکی دەریایی سیستمی زوبینە (ZUBIN)، دەتوانرێت هەندێک تایبەتمەندی گرنگی سیستمی زوبین بۆ پێشکەشکردنی نەڤاب بە باشترین شێوە بەکاربهێنرێت. سیستمی بەرگریی مەودای کورتی زوبین توانای بەرگری 360 پلەی هەیە و دەتوانێت 100 ئامانج دەستنیشان بکات و لە یەک کاتدا بە بەکارهێنانی موشەکی ڕاست و چەپ چەند ئامانجێک بخاتە ڕو.

مەودای دۆزینەوەی ڕاداری سیستەمەکە بۆ دیاریکردنی ئامانجی جۆراوجۆر30 كیلۆمەترەو هاوكات مەودای پێکدادانى لەگەڵ ئامانجە دوژمنکارەکان 20 كیلۆمەتر دەبێت.

بەم هەنگاوە نوێیەی سوپای پاسداران، هێرشی چڕوپڕى سەر کەشتییە تەیارەکان بە موشەکی کروز و تۆرپیدۆ لەگەڵ قەڵغان و ڕوپۆشی بەرگری بۆ نەوەی داهاتوی بەلەمە خێراكان تێکەڵ بە یەكدى دەکرێن، کە ئەوهەوڵەش دەیانپارێزێت لە هێلیکۆپتەر و فڕۆکە جەنگییەکانی دوژمن، و دەتوانرێت لە بەرامبەر موشەکی دژە کەشتی و بۆمبى چارۆكەداریشدا کاریگەر بن.

 

  • ئێران.. فەتواکان هۆشداريی لەبەئامانجگرتنی خامنەیى دەدەن

  • عێراق..لەمەودوا هەر هەڵسوكەوتێكى تائیفی سزاى 3 ساڵ زیندانییە

  • پەكەكە وەك نیازپاكییەك دەست بەڕادەستکردنی چەکەکانی دەکات

  • عێراق دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حه‌وت دەستپێدەكات و موچه‌خۆرانی هه‌رێمیش 60 رۆژه‌ چاوەڕێی موچەن

  • حکومەتی هەرێم موفلیسە پارەی نییە

  • ئایا سیاسەتە نوێیەکەی کاتس لەدوای ئێران؛ عێراق دەگرێتەوە؟

  • بۆچی میلیشا عێراقییەکان لە ڕوبەڕوبونەوەکەدا ئامادە نەبون؟

  • موسەوى: روفاتى قوربانییەکان بەدانپێدانانی داعش ئاشکرابوە

  • دواین زانیاری لەسەر کۆبونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق

سەرەکی