2025-06-18
6357 جار خوێنراوەتەوە
سەحەر ئیمامى..رەمزى ئازایەتى لە ململانێى ئێران و ئیسرائیلدا
سەحەر ئیمامی، پێشکەشکاری بەناوبانگى تەلەفزیۆنی فەرمى ئێران، دوای دەرکەوتنی لە پەخشێكى راستەوخۆدا، بە پەنجەی ئاماژەی بەرزەوە و بە تۆنێکی متمانە بەخۆبون و نیگایەکی جێگیرەوە قسەی دەکرد، کاتێک بارەگاکەی بە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل کەوت، بو بە رەمزى بەرگری و فیداكارى و ئازایەتى لە ململانێكانى نێوان ئیسرائیل و ئێران دا.
سەحەر ئیمامی، دواى وەستانى پەخشی تەلەفزیۆنى فەرمى ئێران، ئازایانە گەڕایەوە بۆ پەخش و بو بە ئایکۆنێكى دیاری سۆشیال میدیا.
بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا "سەحەر"یان بە "ئازاترین ژن" و "باشترین بێژەر لەسەر گۆى زەوی" ناوبردوە.
سەحەر لە راپۆرتی رۆژنامەیەكى ئیسرائیل دا
ڕۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحەرنۆت"ى ئیسرائیلى پێش ئەوەی سەحەر ستۆدیۆکە بەجێبهێڵێت، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندوە: "ئەو خانمە پێشکەشکارە توانی بە بینەران بڵێت کە ستۆدیۆکە پڕ بوە لە تۆز و خۆڵ بەهۆی ئەو شەڕانگێزیانەی بۆ سەر نیشتمان ئەنجامدراوە".
ئەو خانمە بێژەرە کە لەکاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت بە شێوازی توندوتیژ ناسراوە، لە کاتی پەخشی ڕاستەوخۆدا بەردەوام بو لە قسەکردن و چاوەکانی لەسەر کامێرا جێگیر بون.
رۆژنامەكە ئاماژەى بەوەشكردوە، سەحەر لەوكاتەدا دەیوت: ئەوەی ئێستا دەیبیستیت دەنگی دەستدرێژیکارێکە دژی نیشتمان، دەنگی دەستدرێژکارێکە دژی ڕاستییەکان، ئەم تۆزەی کە لە ستۆدیۆکەدا دەیبینیت...هتد. دواجار، ناچار بو کاتێک تەقینەوەیەکی دیکە لەپشتییەوە دەركەوت و زیانێکی بەرچاوی بە بارەگاى كەناڵەكە گەیاند، لەناکاو بوەستێت.
بێژەرەكە لە درێژەى وتەكانیدا رایگەیاند: هێزە چەکدارە خۆڕاگرەكانمان بەردەوامن لە پەیڕەوکردنی هەمان ئەو میتۆدەى میللەتە بێتاوانەکەمان گرتویانەتە بەر.
سەحەر ئیمامى كە لە چلەكانى تەمەنیدایەو نزیكەى پازدە ساڵە فەیسێكى دیارى كەناڵى فەرمى ئێرانە، سەرەڕاى ئەوەى لە درێژەى قسەكانیدا پێى دەڵێن پەخش بوەستێنە و هێرشەكە گەورەیە و زیانەكان زۆرن و هاوكارەكانى بە ئەڵاهوئەكبەر هاوار دەكەن، بەڵام لەناو تەپوتۆزدا هەر بەردەوام دەبێت تا ئەو زیانە گەورەیەى لە پشتییە بەر ستۆدیۆكە دەكەوێت، بەڵام ستۆدیۆ بەجێناهێڵێت و بە پەلە دەگەڕێتەوە بۆ پەخش، لەوكاتەشدا بەهاوكارەكانى وتوە دیمەنى خۆڵ و تەپوتۆزو دوكەڵى ناوستۆدیۆكە بگوێزنەوە.
ئازایەتى سەحەر
دوای چەند خولەکێک، سەحەر ئیمامی، ڕوخساری ئاشنای بینەرانی ئێرانی بۆ ماوەی ١٥ ساڵ، جارێکی دیکە لەسەر شاشە دەرکەوتەوە، هەر وەک ئەوەی هیچ ڕوی نەدابێت. ئاگرکەوتنەوەیەک کە بەهۆی ئەو هێرشەوە دروستبو، زیانێکی زۆری بە بارەگای تەلەفزیۆن گەیاند کە بە بینای چوارچێوەی شوشەیی ناسراوە و دەکەوێتە کۆمەڵگەیەکی فراوان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی تاران.
رۆژنامە عیبرییەكە لە درێژەى راپۆرتەكەیدا لەسەر بارەگاى تەلەفزیۆنى فەرمى ئێران و سەحەر ئیمامى رونیكردەوە، ئێوارەی ڕۆژی روداوەكە وێنەی باوەڕپێنەکراو لە تارانەوە گەیشتن، لە کاتێکدا تۆڕی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاندبو کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان دەکرێت، كەچى لە گرتە ڤیدیۆییەکانی پەخشی ڕاستەوخۆدا، ژنە بێژەرەکە بینراوە بە هەستێکی زۆرەوە قسە دەکات، دواتر تەقینەوەیەکی گەورە بیستراوە، و بلۆکی کۆنکرێتی لە سەقفەوە کەوتوەتە خوارەوە، ئەگەرچى هەستا و بۆ ماوەیەكى كەم شوێنی روداوەكەى بەجێهێشت، بەڵام لە نێوان هاوارەکانی ئەڵاهوئەكبەر گەڕایەوە بۆ ستۆدیۆ، لەكاتێكدا بڵێسەی ئاگر و دوکەڵێكی زۆر لە بینای تەلەفزیۆنەکەوە بەرزدەبۆوە، سەرەڕای ئەوەش پەخشەکە دەستیپێکردەوە و ژنە بێژەرەکە گەڕایەوە سەر شاشەکە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هێرش بکاتەوه سەر ئیسرائیل و سەرکردەکانی.
-
ئێران.. فەتواکان هۆشداريی لەبەئامانجگرتنی خامنەیى دەدەن
|
-
عێراق..لەمەودوا هەر هەڵسوكەوتێكى تائیفی سزاى 3 ساڵ زیندانییە
|
-
پەكەكە وەك نیازپاكییەك دەست بەڕادەستکردنی چەکەکانی دەکات
|
-
عێراق دابهشكردنی موچهی مانگی حهوت دەستپێدەكات و موچهخۆرانی ههرێمیش 60 رۆژه چاوەڕێی موچەن
|
-
حکومەتی هەرێم موفلیسە پارەی نییە
|
-
ئایا سیاسەتە نوێیەکەی کاتس لەدوای ئێران؛ عێراق دەگرێتەوە؟
|
-
بۆچی میلیشا عێراقییەکان لە ڕوبەڕوبونەوەکەدا ئامادە نەبون؟
|
-
موسەوى: روفاتى قوربانییەکان بەدانپێدانانی داعش ئاشکرابوە
|
-
دواین زانیاری لەسەر کۆبونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق
|
|
|