2025-06-19
9202 جار خوێنراوەتەوە
خوێنبەربونی دارایی ئیسرائیل.. ڕۆژانە ملیارێك دۆلار بۆ جەنگ
پوختە
خەمڵاندنە فەرمییەکانی وەزارەتی دارایی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن؛ کە لە ئەنجامی شەڕی بەردەوامی غەززە و ئێران بودجە ڕوبەڕوی فشاری زیاتر بۆتەوە، بارگرانییەکی دارایی نوێى زیاد كردوە کە ڕەنگە حکومەت ناچار بکات ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرێتەبەر یان قەرزکردن زیاد بکات.
ڕیم ئەمیناخ، ڕاوێژکاری پێشوی دارایی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، بە ڕۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرنۆت"ى وڵاتەكەى ڕاگەیاندوە، شەڕێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێراندا نزیکەی دو ملیار و 75 ملیۆن شیکڵ (725 ملیۆن دۆلار) لە ڕۆژێکدا لە خەرجییە سەربازییە ڕاستەوخۆکاندا خەرج دەكرێت، کە دەکاتە نزیکەی یەک ملیار دۆلار لە ڕۆژێکدا، ئەگەر زیانە ناڕاستەوخۆكانیش لەبەرچاو بگیرێن.
ئەمیناخ، ئاماژەی بەوەشکردوە، تێچوی دو ڕۆژی یەکەمی ڕوبەڕوبونەوە سەربازییەكە نزیکەی 5.5 ملیار شیکڵ بوە کە دەکاتە یەک ملیار و 54 ملیۆن دۆلار، کە بە یەکسانی لە نێوان ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرییەکان و ئۆپەراسیۆنە بەرگرییەکاندا دابەشکراوە، کە ئەم خەمڵاندنە هێشتا زیان بە موڵک و ماڵی مەدەنی و کاردانەوەی ئابوریی فراوانتر ناگرێتەوە.
ڕاوێژکاری پێشوی دارایی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ئەوەشى رونكردەوە كە تێچوی سەربازیی ڕۆژانە بە یەکسانی لەنێوان ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرییەکان و بەرگرییەکاندا دابەش دەکرێت، بەدەر لەو زیانە ئابورییە بەربڵاوانەی کە هێشتا خەمڵاندنیان بۆ نەکراوە، وەک پەککەوتنی ئابوری و دابەزینی گەشتیاریی و کاریگەریی لەسەر وەبەرهێنان.
به ڕپرسانی وەزارەتی دارایی ئیسرائیل هۆشدارییان داوه ، به ڕده وامی شه ڕ له گه ڵ ئێران دەتوانێت کورتهێنانی بودجه گه ورەتر بکات؛ که له ئێستاوه له ئه نجامی شه ڕی به ڕده وامیش له کەڕتی غه ززه له تشرینى یەكەمى 2023ه وه له ژێر گوشارێکی به رچاودایه .
ڕۆژنامەی " کەلکلیست"ى ئابوریی ئیسرائیلی یەکەم میدیا بو کە باسی ئەم بابەتەی کرد و ئەم خەمڵاندنانەی هێنایە كایەوە و ئاماژەی بەوەدا کە خەرجییە سەربازییەکانی ئێستا بارگرانییەکی دارایی زیاد دەکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە داواکارییەکان بۆ فراوانکردنی بودجەی بەرگری و بودجەی زیاتری حکومەت، بەردەوام جێى مشتومڕە لە حكومەتەكەى نەتانیاهۆدا.
بودجە ڕوبەڕوی فشاری زیاتر دەبێتەوە
خەمڵاندنە فەرمییەکانی وەزارەتی دارایی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ئەنجامی شەڕی بەردەوامی غەززە و ئێران حکومەت ناچار بکات ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرێتەبەر یان قەرزکردن زیاد بکات.
بە جیا لەوەش ، سندوقی قەرەبوکردنەوەی دەسەڵاتی باجی ئیسرائیل کە قەرەبوی زیانەکانی موڵک و ماڵی مەدەنی دەکاتەوە، لە مانگی یەک تا مانگی ئایاری 2025 بڕی 2.4 ملیار شیکڵ (645 ملیۆن دۆلار)ی خەرجکردوە، لەكاتێكدا بڕى راكێشانى پارەى تەواو لە سندوقەكە 3 ملیار شیکڵ (810 ملیۆن دۆلار) بوە.
بەرپرسانى دارایى وڵاتەكە پێیانوایە ڕەنگە پێویست بە بودجەی زیاتر بکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو زیانە بەرفراوانەى لە چەندین شوێن دا ڕاپۆرت کراون.
وەزارەتی دارایی ئیسرائیل سەقفی کورتهێنانی 4.9%ی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ ساڵی دارایی ئێستا دیاریکردوە، کە یەکسانە بە نزیکەی 105 ملیار شیکڵ (27.6 ملیار دۆلار). لە کاتێکدا بودجە یەدەگی فریاگوزاریی لەخۆگرتوە، بەڵام زۆرینەی ئەو یەدەگە پێشتر لە کاتی شەڕی غەززەدا کەم بۆتەوە و بڕى پارەى ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ ئێران ناگرێتەوە.
سەرەڕای بەرزبونەوەی تێچونەکان، وەزارەتی دارایی ئیسرائیل لەم دواییانەدا پێشبینییەکانی داهاتی باجەکانی بەرزکردەوە و داهاتی پێشبینیکراو لە 517.1 ملیار شیكڵەوە (136.3 ملیار دۆلار) بۆ 538.6 ملیار شیكڵ (149.7 ملیار دۆلار) بەرزکردەوە، کە ئەمەش 21.5 ملیار شیكڵ (5.9 ملیار دۆلار) زیادیکردوە.
پێداچونەوەی نەرێنی سەبارەت بە پێشبینی ئابوری وڵات
لە ئێستادا شەڕى ئێران و غەززە بۆتە هۆی پێداچونەوەی نەرێنی بە پێشبینییە ئابورییەکانی وڵات دا، وەزارەتەکە پێشبینییەکانی گەشەی ئابوریی ساڵی 2025ی لە سەدا 4.3 بۆ لەسەدا 3.6 دابەزاند، ئەمەش لەسەر بنەمای ئەو گریمانەیەی کە بانگهێشتکردنی یەدەگەکان لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵەوە کەم دەبێتەوە. هاوكات؛ ئەم سیناریۆیە کەمتر دەردەکەوێت، بەهۆى پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە ئێران.
ململانێ خوێناوییەکەی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێدەنێتە هەفتەى یەكەمەوە، لە شەواندا ئاڵوگۆڕی چڕو پڕی هێرشی موشەکیی بەخۆیەوە دەبینێت، كە ئەمەش تواناى سیستمى بەرگرى ئیسرائیل لاواز دەكات و پرسیارى ئەوە دەهێنێتە ئاراوە تا چەند ئیسرائیل لەو جۆرە موشەكانەى كۆگا كردوە كە دەتوانێت لە ئاسمانى وڵاتەكەیدا بەرپەرچى موشەكە بالیستییە ئێرانییەكان بداتەوە؟.
لەلایەكى ترەوە، پاش ئەوەى لە سێهەمین رۆژى شەڕەكەدا، ئێران توانى پاڵاوگەیەکی نەوت لە حەیفا بكاتە ئامانج و موشەكەكانى زیانی بە بەشێک لە تۆڕی کارەبای ئیسرائیل گەیاند، ئیتر حكومەتى نەتانیاهۆ گەیشتە ئەو راستییەى كە سەرەڕاى زیانى سەربازیى، زیانێكى گەورەش بە ژێرخانى ئابوریى وڵاتەكەى كەوتوەو پێناچێت شەڕەكە بەم زیانانەى ئێستاش كۆتایى بێت.
-
ئێران.. فەتواکان هۆشداريی لەبەئامانجگرتنی خامنەیى دەدەن
|
-
عێراق..لەمەودوا هەر هەڵسوكەوتێكى تائیفی سزاى 3 ساڵ زیندانییە
|
-
پەكەكە وەك نیازپاكییەك دەست بەڕادەستکردنی چەکەکانی دەکات
|
-
عێراق دابهشكردنی موچهی مانگی حهوت دەستپێدەكات و موچهخۆرانی ههرێمیش 60 رۆژه چاوەڕێی موچەن
|
-
حکومەتی هەرێم موفلیسە پارەی نییە
|
-
ئایا سیاسەتە نوێیەکەی کاتس لەدوای ئێران؛ عێراق دەگرێتەوە؟
|
-
بۆچی میلیشا عێراقییەکان لە ڕوبەڕوبونەوەکەدا ئامادە نەبون؟
|
-
موسەوى: روفاتى قوربانییەکان بەدانپێدانانی داعش ئاشکرابوە
|
-
دواین زانیاری لەسەر کۆبونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق
|
|
|