2025-06-21
8241 جار خوێنراوەتەوە
هەرێمێكى پڕ لە شكست لەبەردەم گێژەڵوكەى ئاڵەنگارییەكاندا
پوختە
هەرێم لە لێواری قۆناغێکی نوێی ئاڵەنگاریى ماوەتەوە، سیستمێکی سیاسی دابەشکراو لە گۆڕەپانێکدا؛ تادێت لەلایەن دەسەڵاتی فیدراڵی لە بەغدا سنوردار دەکرێت، بەڵام هەندێک ئاماژەى هیوا لە هەوڵە بەردەوامەکانی کەمکردنەوەی پەرەسەندن لە ژێر فشاری ڕۆژئاوادا بە سەرۆکایەتی واشنتۆن دەبینرێت، كە بێگومان ئەو ئاماژانە تەنها بۆ حزبەكانى دەسەڵاتە نەك میللەت.
هەرێمی کوردستانی عێراق لە سوڕی قەیرانە تێکەڵاوەکانیدا ڕوبەڕوی قۆناغێکی دیکەی ئاڵەنگاریى بۆتەوە. ئەمەش بریتییە لە بەردەوامی پارچەپارچەبونی درێژخایەنی سیستمە سیاسییەکەی، کە ستراتیژییەکی یەکگرتوی نییە بۆ پاراستنی تایبەتمەندی قەوارە فیدراڵییەکەی لە چوارچێوەی دەسەڵاتی فیدراڵی لە بەغدا، هەروەها ناتوانێت سیاسەتێکی هاوسەنگ کە توانای هاوسەنگکردنی هەبێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ژینگەی ناوچەکەی، بگرێتەبەر.
ساڵی 2024 تاقیکردنەوەیەکی نوێ بو بۆ توانای کورد بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان، سەرەتا لە درزی ناوخۆییەوە دەستی پێکرد و ڕۆیشت بۆ پەیوەندی هەڵاوسانیان لەگەڵ بەغدا لەسەر دەسەڵات و سەرچاوەکان و دواجاریش پەیوەندییان لەگەڵ دو جەمسەری هاوکێشەی ناوچەکە، ئەنقەرە و تاران.
سەرەڕای هەوڵەکانی سەرکردایەتی کورد بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکان بە شێوەیەکی دیپلۆماسی، بەڵام تا ئێستا گۆڕانکارییەکان لە سێبەرکردن بەسەر داهاتوی هەرێمدا جێگەى مەترسین، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەوڵەکان بەردەوامن تا هەرێمەكە لە چوارچێوەی سیاسەت و بڕیارە ناوەندییەکانی حكومەتى فیدراڵیى دا بمێنێتەوە.
لەگەڵ یەکەم ڕۆژەکانی ساڵی 2024، کورد بەرەو ڕوی زنجیرەیەک شۆکی پێکەوە گرێدراو بوەوە، سەرەتا بە گەڕانەوەى بۆردومانی ئامانجەکانی ئێران لە هەولێر دەستیپێکرد، هاوکات بەغدا لە ڕێگەی بڕیارە دادوەرییە فیدراڵییەکانەوە دەستى بەسەر دەسەڵاتی زیاتری هەرێمدا گرت. ئەمەش دواجار حکومەتی کوردی ناچار کرد کەناڵی نوێ لەگەڵ ئێرانییەکان بکاتەوە بۆ شکاندنی ئەو بنبەستە.
هەرێم بە ناچاریى دەستیكرد بە ناردنی سەرکردە پلە باڵاکان بۆ بەغدا بۆ کۆبونەوە لەگەڵ سەرکردە کاریگەرەکانی شیعە، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی پەرەسەندنی گەمارۆدانی حكومەتى فیدراڵی پێناسەكرا. دوابەدوای ئەوە دانوستانی ڕاستەوخۆ لە تاران هاتە ئاراوە کە دواجار بوە هۆی تێپەڕاندنی قەیرانی هەڵبژاردنی هەرێم؛ دوای ئەوەی بە هۆی ناکۆکی نێوان هەردو پارتی دەسەڵاتدارەوە چوار جار دواخرابو. پاشان بەغدا نەرمی نیشان دا لە چارەسەرکردنی كێشەكانى پەیوەست بە داهاتى نەوتیى هەرێم.
لەبەردەم ئاگرى شەڕدا
پێدەچو ئەو پەیامە خوێناوییە ئێرانییەی هەولێر لە شەوێكی ناوەڕاستی مانگی كانونى دوەمى ساڵى 2024 پێیگەیشت، سەرەتاى سەرلەنوێ بەستنەوەى زنجیرەیەک ڕوداوی بەیەکەوە گرێدراو بوبێت، لەو ماوەیەدا کورد هەوڵی هاوسەنگکردنی قەیرانەکانی نێو ناكۆكى ناوخۆیی حزبەكانى دەسەڵات لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیى دا خستەگەڕ، سەرەڕاى خۆگونجاندن لەگەڵ گرژییە تێکەڵاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی.
هێرشەکەی ئێران کە دوەم هێرشی لەوجۆرەبو، هاوکات بو لەگەڵ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانى لایەنە شیعییەکانى هاوپەیمانى ئێران بۆ سەر پێگە نەوتییەكانى هەرێم و ئامانج و بنكەكانى ئەمریکا لە ناوچەکەدا، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هێرشەی کە بە "بەرەی پشتیوانی" بۆ حەماس ناوی لێنرا.
لەو سەروبەندەدا، موشەکێک ماڵی بازرگانێکی ناسراوی نزیک لە بنەماڵەی مەسعود بارزانی سەرۆکی دەسەڵاتداری پارتی دیموکراتی کردە ئامانج و كە خۆى و کچەکەی کوژران. پاساوی تاران لەوکاتەدا ئەوە بو کە بارەگای "موسادی ئیسرائیلی" و "گروپە تیرۆریستییەکان"ی کردۆتە ئامانج، بە ئاماژەدان بە بارەگای هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران.
دوای ئەو شۆکە، حزبەکەی بارزانی خۆی لەژێر گەمارۆیەکی ئێرانیدا بینییەوە کە ئامانج لێی ملکەچکردنی بو، هاوتەریب لەگەڵ ستراتیژی تاران بۆ نفوزی کاریگەر لە عێراق لە ڕێگەی هێزە شیعەکانی دەسەڵاتدار و لە هەرێمی کوردستانیش لە ڕێگەی هاوبەشە حوکمڕانییەكەی خۆی، ئەمەش بە تایبەت کاتێک رویدا کە بڕیارە قەزاییە فیدراڵییە پابەندکەرەکان لە بەرژەوەندی چەند تانەیەک دەرکران؛ کە سەرجەمیان لەلایەن کوردەکانەوە تۆمارکرابون، لەنێویاندا بەرپرسانی ناو پارتەکەی تاڵەبانی. ئەم بڕیارانە سیستەمێکی نوێی هەڵبژاردنی دیاریکردبو، پێویستی بە خۆجێییکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانکە فیدراڵیەکاندا هەبو، هەروەها پێویست بو داهاتی هەرێم بگوازرێتەوە بۆ گەنجینەی فیدراڵی.
دەستپێشخەرییەک بۆ شکاندنی تەوقە سیاسییەكە
کاریگەریی هەرە بەرچاو لەو نێوەندەدا، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی 11 کورسی کەمینەکانی پەرلەمانی کوردستان بو، ئەمەش وایکرد ئەو پارتە کە بەهۆی ئەو کورسییانەوە زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستەوەبو، بایکۆتی هەڵبژاردن ڕابگەیەنێت و بڕیارەکە بە سیاسی وەسف بکات. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم بە ئاگاداری مەترسییەکانی هەنگاونان بۆ شەرعیەت و سەختی چونە ناو هەڵبژاردنەکان بو کە بە "دیزاینكراوى پێشوەختە " سەیری دەکرد، بە خێرایی لە ڕێگەی هێزە شیعییەکانی بەغداوە بەدوای دەرچەیەکی دەربازبوندا دەگەڕا. پاشان لە سەرەتای مانگی ئایاردا سەفەری بۆ تاران کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەوێ کۆبوەوە، لەوانە عەلی خامنەیی، سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، کە دواتر بە ڕوداوێکی فڕۆکە گیانی لەدەستدا. نێچیرڤان بەشداری پرسەکەی کرد. ئەو هەنگاوەی نێچیرڤان بارزانی بوە هۆی ئەوەی حزبەکەی پاشەکشەی بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بکاتەوە، ئەوەش دوای بڕیارێکی دادگای فیدراڵی کە هەڵبژاردنەکانی دواخست، بێگومان ئەمەش بە پشتبەستن بە سکاڵایەکی یاسایی کە لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە تۆمارکرابو.
ئەم بڕیارە هاوکات بو لەگەڵ بڕیارێکی دیکەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کە پێنج کورسی بۆ کەمینەکان گەڕاندەوە، لە هەوڵێکدا بۆ ئەوەی پارتى بەشداریى هەڵبژاردنەكان بكاتەوە. بەتایبەت پاش ئەوەى مەسعود پزیشكیان، سەرۆککۆماری نوێی ئێران سەردانى عێراقى كردو دواتریش سەردانى هەردو شارى هەولێرو سلێمانى كرد.
لە ژێر ڕۆشنایی ئەوانەی سەرەوە، هەرێم لە ڕاستیدا لە قەوارەیەکی فیدراڵی نیمچە سەربەخۆوە بۆ هەرێمێکی ئیدارەی ناوەند بەپێی دەستوری فیدراڵی گواستراوەتەوە. ئەمریکییەکان پشتگیریان لەم ڕێبازە کردوە و داوایانکردوە کیانێکی بەهێز بێت لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵی سەقامگیردا. بەڵام پاراستنی ئەم ڕێبازە بەندە بە ئاییندەی ناکۆکی و دوبەرەکییەکانی ناو پێکهاتەی کوردی؛ بەبێ ئەوەی سازش لەسەر دەسەڵاتی زیاتر بکرێت، بەتایبەتی کە هێزە کاریگەرەکانی بەغدا پاڵ بە ڕێکخستنەوەی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی هەرێم و بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دامەزراوەکانی دیکەوە دەنێن، بۆ ئەوەی بیانخەنە ژێر دەسەڵاتی فیدراڵی.
پریشکی ناکۆکی
تێکچونی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی فیدراڵی کە لە ئۆکتۆبەری 2021 بەڕێوەچو، کاتێک حزبەکەی بارزانی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی عێراق، و موقتەدا سەدر، پیاوی ئایینی شیعە و سەرۆكى رەوتى سەدر؛ هاوپەیمانییەكیان واژۆ کرد، ئەمەش بوە هۆی جیابونەوە لەناو پێکهاتەی شیعەدا. سیاسەتمەداران و چاودێرانى سیاسى هێرشەکانی دواتری ئێرانیان لە ناوچەکەدا کە یەکێک لەو هێرشانە لە شوێنی نیشتەجێبونی بارزانی ڕویدا، وەک پەیامی هۆشداری بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لێکدەدەنەوە. دوای ئەوەی هەردو حزبی کوردی پەیوەست بون بە ڕێککەوتنێکی نێوان بەغدا و تاران گرژییەکان کەمتربونەوە، کە مەرجی چەکداماڵینی هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیی نیشتەجێی ناوچەکە و دورخستنەوەیان لە سنورەکان یەكێك بو لە مەرجە سەرەكییەكان.
لە راستیدا سەرکردایەتی کورد خۆی لە نێوان ئێرانییەکان و تورکەکاندا دەبینێتەوە، بەتایبەت توركەكان کە بە قوڵایی نزیکەی 40 کیلۆمەتر چونەتە ناوچەکە و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەیان بنکەی سەربازی و سەربازگەیان دامەزراندوە.
وا دیارە ئاساییکردنەوەی پەیوەندى حزبەکەی بارزانی لەگەڵ ئێرانییەکان بۆ ئەوە بوبێت کە هاوتەریب بێت لەگەڵ نفوزی کاریگەری ئەوان لە گۆڕەپانی عێراقدا، یان ئەوەی دەکرێت بە گرتنەبەری سیاسەتێکی هاوسەنگ لە پەیوەندی لەگەڵ هەردو وڵاتدا وەسف بکرێت. ئەمەش لە لێدوانەکانی ئەم دواییەی بارزانی دا دەرکەوت؛ کە تیایدا دانی بەوەدانا کە هەر پەیوەندییەکی خراپ لەگەڵ ئێران و تورکیادا لە بەرژەوەندی کورد نابێت.
-
ئێران.. فەتواکان هۆشداريی لەبەئامانجگرتنی خامنەیى دەدەن
|
-
عێراق..لەمەودوا هەر هەڵسوكەوتێكى تائیفی سزاى 3 ساڵ زیندانییە
|
-
پەكەكە وەك نیازپاكییەك دەست بەڕادەستکردنی چەکەکانی دەکات
|
-
عێراق دابهشكردنی موچهی مانگی حهوت دەستپێدەكات و موچهخۆرانی ههرێمیش 60 رۆژه چاوەڕێی موچەن
|
-
حکومەتی هەرێم موفلیسە پارەی نییە
|
-
ئایا سیاسەتە نوێیەکەی کاتس لەدوای ئێران؛ عێراق دەگرێتەوە؟
|
-
بۆچی میلیشا عێراقییەکان لە ڕوبەڕوبونەوەکەدا ئامادە نەبون؟
|
-
موسەوى: روفاتى قوربانییەکان بەدانپێدانانی داعش ئاشکرابوە
|
-
دواین زانیاری لەسەر کۆبونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق
|
|
|