2025-06-28 292 جار خوێنراوەتەوە

ڕێژەی زیندانی کراوان لە تورکیا لە دانیشتوانی 24 وڵات زیاترە

ساڵانە لە تورکیا زۆرترین ڕێژەی زیندانی کردن تۆمار دەکرێت، لە ساڵی ( 2025 ) دا ئەوەی کە وەزارەتی دادی تورکیا ئاشکرای کردووە زیاترە لە403 هەزار زیندانی، ڕیکخراوەکانی مافی منداڵان ڕێژەکە ڕەتدەکەنەوە و ئاماری جیاواز دەخەنە ڕوو، ڕاپۆرتێکی جەهەپەش دەڵێت تەنها ڕێژەی زیندانیانی منداڵ زیاترە لە 200 هەزار منداڵ و 17 هەزار ژنیش زیندانی کراون . 

پوختە

بە پێی داتاکانی وەزارەتی ناوخۆ و داد لە تورکیا کۆی گشتی توانای وەرگرتنی زیندانەکان 295 هەزار و 328 زیندانییە، بەڵام ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان و ڕاپۆرتی پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئێستا ( جەهەپە ) و ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ و منداڵان ئاماژە بە زیندانی کردنی نزیکەی نیوملیۆن هاوڵاتی دەکەن کە تێیدا زیاتر لە 200 هەزار منداڵ و 17 هەزار ژن بوونیان هەیە، ئەوەش دەریدەخات ئەو ڕێژەیەی ئێستا بوونی هەیە لە زیندانەکانی تورکیا بە ڕێژەی لە 35% زیاتر لە ڕیژەی ئاسای توانای وەرگرتنی زیندانیان لە گرتووخانەکانی نێو تورکیا .

ئۆردوغان تورکیای کردووە بە زیندانێکی گەورە و بەردەوامیش ساڵانە زیندانی نوێ دروست دەکات 

دوای ساڵی 2003 و گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، دەوڵەتی تورکیا ساڵ لەدوای ساڵ دەگۆڕێت بەرەو زیندانێکی گەورە، ڕۆژانە و مانگانە ڕێژەی زیندانیان لە نێو گرتووخانەکان چەند هێندە زیاد دەکە ، ئێستا لە نێو زیندانەکانی تورکیا دیارترین ڕێژەی کەسانی دەستگیرکراو کەسانی ( سیاسی  و ڕۆژنامەنوسان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤن ) .

بەپێی ئاماری پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا، تەنها لە چەند ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 200 زیندانی نوێ دروستکراون . لە ساڵی 2014، 18 زیندان، لە ساڵی 2015 ، 18 زیندان، لە ساڵی 2016، 38 زیندان و لە ساڵی 2017، 12 زیندان ، لە ساڵی 2018 ، 15 زیندان و لە ساڵی 2019 ، 26 زیندان و لە ساڵی 2020 دا 18 زیندان دروستکراون، لە ساڵی 2021 ، 24 زیندان و لە 2022, 28 زیندانی دیکە ، ساڵی 2023 ، 32 زیندان و ساڵی ڕابردووش 18 زیندانی دیکە دروست کراون . 

لە زیندانەکانی تورکیا ژنی دووگیان بە منداڵی پێنج مانگەوە ئەشکەنجە دەکرێت

لە گرتووخانەکانی تورکیا پێشێلکردنی ماف و فشارکردن و لێدان و ئەشکەنجە بە ڕێژەیەکی زۆر بەردەوامیی هەیە، ئەمە بۆ ناوچە تورکیەکان ئەگەر وەک حاڵەتێکی نیمچە ئاسایی دەربکەوێت بۆ هاوڵاتیانی کورد و ناوچە کورد نشینەکان پێشێلکارییەکان چەند هێندە زیاد دەبێت، بەشێوەیەک زۆرینەی گرتن و ئەشکەنجە و سوکایەتی کردن بۆ هاوڵاتیانی کورد سیاسییە و رێوشێنەکان تونتر و ئەشکەنجەکان چەند هێندە زیاترن .

چالاکوانانی مافی مرۆڤ لەساڵانی ڕابردوودا ئاشکرایان کرد کە لە نێو زیندانەکانی تورکیا تەنانەت ژنانی دووگیان بەدوورنین لە ئەشکەنجەی دەرونی و جەستەی بەشێوەیەک پارێزەرانی گیروان لە کەیسێکدا پەردەیان لەسەر ئەشکەنجەی جەستەیی ژنێکی دووگیان بە منداڵێکی پێنج مانگەوە ئاشکرا کرد، ئەوە جگە لە دەیان حاڵەتی گیانلەدەستدان لە نێو زیندانەکان و هێشتنەوەی زیندانیە بەساڵا چووەکان کە تەمەنیان لە سەر و 80 ساڵیەوەیە . 

لە ناو زیندانەکانی تورکیا لەو داتایانەی کە هەن، زیاتر لە ٥٦ هەزار کەس بوونی هەیە کە زیندانی کراون بە بێ ئەوەی دادگای بکرێن و بەردەوامیش ئە زیندانیانە لە چاوەڕوانی دادگایی کردنن تەنها بۆ یەکلایی کردنەوەی کەیسەکانیان، ئەوە جگە لەوەی زیاتر لە 17 هەزار ژن و نزیکەی پێنج هەزار منداڵ بوونیان هەیە، ئەو ڕێژەیە داتای ڕیکخراوەکانی مافی مرۆڤ و منداڵانە لە تورکیا بەڵام وەزارەتی داد ئامادە نییە هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر کەیسی منداڵانی ڕاگیراو بڵاو بکاتەوە .

داتاکان ئاماری مەترسیداری زیندانی کردنی منداڵان دەخەنە ڕوو 

بەپێی دوایین داتاکانی تویک لە سەرانسەری تورکیا لەسەر پێناسەی “ئەو منداڵانەی پەلکێشی تاوان کراون”،  لە تۆمارەکانی دەسەڵاتە دادوەرییەکاندا لە ساڵی 2024ـدا 178 هەزار و 834 منداڵ هەیە، کاتێک داتای هەر ساڵێک لەبەر چاو دەگیرێت، ئەم ژمارەیە تا دێت زیاتر دەبێت، بەو شێوەیە؛
لە ساڵی 2010: 83 هەزار و 393
لە ساڵی 2012: 10 هەزار و 831
لە ساڵی 2019: 168 هەزار و 250
لە ساڵی2020٠: 114 هەزار
لە ساڵی 2021: 133 هەزار
لە ساڵی 2022: 207 هەزار
لە ساڵی 2024ـیشدا 178 هەزار و 834 منداڵ لەلایەن دەسەڵاتە دادوەرییەکانەوە لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.

هەرچەندە بەگوێرەی داتاکانی تویک لە ساڵی 2024ـدا 178 هەزار و 834 منداڵ بە “ئەو منداڵانەی پەلکێشی تاوان کراون” پێناسە کراون، بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی داد ئەو منداڵانەی لە ساڵی 2024ـدا بەهۆی پێشینەی تاوانەوە تۆمار کراون، 211 هەزار و 946 منداڵن.
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتەکە 63 هەزار و 712 منداڵ حوکمی هەتاهەتایی دراون و چوار هەزار و 386 لەو منداڵانە کچن، تۆمارەکانی ساڵانی ڕابردووی وەزارەتەکەش لەگەڵ داتاکانی تویکدا یەکناگرنەوە، بەگوێرەی داتاکانی وەزارەت؛
لە ساڵی 2019: 130 هەزار و 938
لە ساڵی2020: 99 هەزار و 919
لە ساڵی 2021: 110 هەزار و 606
لە ساڵی 2022: 207 هەزار
لە ساڵی 2023: 178 هەزار و 834
لە ساڵی 2024ـدا 211 هەزار و 946 منداڵ وەکو “ئەو منداڵانەی بەرەو تاوان براون” پێناسە کراون.

بەدەر لە داتاکانی وەزارەتی داد و تویک، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی جەهەپە، بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە نێوان ساڵی 2017-2021ـدا پێنج ملیۆن و 393 هەزار منداڵ لە تۆمارەکانی دەسەڵاتی دادوەریدا بوونیان هەبووە .

 

  • عێراق دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حه‌وت دەستپێدەكات و موچه‌خۆرانی هه‌رێمیش 60 رۆژه‌ چاوەڕێی موچەن

  • حکومەتی هەرێم موفلیسە پارەی نییە

  • ئایا سیاسەتە نوێیەکەی کاتس لەدوای ئێران؛ عێراق دەگرێتەوە؟

  • بۆچی میلیشا عێراقییەکان لە ڕوبەڕوبونەوەکەدا ئامادە نەبون؟

  • موسەوى: روفاتى قوربانییەکان بەدانپێدانانی داعش ئاشکرابوە

  • دواین زانیاری لەسەر کۆبونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق

  • عێراق و هەرێم كەوتنە سەر نەخشەی مەترسيی ژینگەیی جيهان

  • فەزای دیجیتاڵیی عێراق بێ یاسایەو مۆبایلەكان لەژێر چاودێریدان

  • عێراق لە روى ئیلحادەوە لە ریزی پێشەوەى وڵاتە عەرەبییەكاندایە

سەرەکی