2025-06-29
7385 جار خوێنراوەتەوە
فەزای دیجیتاڵیی عێراق بێ یاسایەو مۆبایلەكان لەژێر چاودێریدان
پوختە
لەگەڵ فراوانبونی مشتومڕ لەسەر ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە عێراق و زیادبونی هۆشدارییەکان سەبارەت بە مەترسییەکانی "ناوەڕۆکی تێکدەر" یان گوتاری توندڕەوی لەڕێگەی ئۆنلاینەوە، دەستەواژەی "ئاسایشی نیشتمانی" دەستیکردوە بە بەکارهێنانی زۆرێك لە گفتوگۆکانی فەزای دیجیتاڵیدا، ئەم رێككارانە له ڕوانگه ی دەوڵەتەوە هه رچه ند پێویسته، بەڵام نیگەڕانی ڕاستەقینەش دەخاتەڕو که دەتوانێت ببێته ئامرازێک بۆ سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین و چاودێریکردنی هاوڵاتییان له دەرەوەى چوارچێوەی ده ستوریی.
ئایا بیانوەكانى ئاسایشی نیشتمانی بە چاودێریکردنی فەزای دیجیتاڵيی رەوان؟
مستەفا ئەلتائى، لێکۆڵەری کاروباری ستراتیژیی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا فەرمییە عێراقییەكان، هۆشداریدا لەوەی ڕەواییدان بە چاودێریکردنی فەزای دیجیتاڵی بە بیانوی ئاسایشی نیشتمانی نیگەرانی ڕەوا لەبارەی ئاییندەی ئازادی ڕادەربڕین و تایبەتمەندی دیجیتاڵی لە عێراقدا دەوروژێنێت.
ئاسایش پاساوی سیخوڕیى کردن نادات
ئەلتائی ڕایگەیاندوە کە مافی دەوڵەت بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی حاشا هەڵنەگرە، بەڵام نابێت ببێتە بەرگێک بۆ پێشێلکردنی ئازادییە دەستورییەکان یان سەپاندنی چاودێریی ئارەزومەندانە بەسەر تاکەکاندا. جەختیشی لەوە کردەوە کە هەنگاونان لەسەر ئەم پرسە پێویستی بە چوارچێوەیەکی یاسایی ڕون هەیە نەک ڕێنمایی ناڕون کە شەفافیەتیان تێدا نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مادەی (38)ی دەستوری عێراق گەرەنتی ئازادی ڕادەربڕین و بۆچون و بڵاوکردنەوە دەکات، لە سنوری نەزمی گشتی و ئەخلاقیدا، بەڵام بەبێ فەرمانی دادوەریی مافی سیخوڕیکردن یان چاودێریکردنی ئامێرەکانی هاوڵاتییان بە هیچ دەزگایەکی حکومی نادات.
بۆشایی یاسایی دیجیتاڵی و ئیستغلالکردنی نەبونی یاسای پاراستنی نهێنی
ئەلتائی هێمای بۆ ئەوەشکرد کە عێراق لە ئێستادا یاسایەکی ڕون و بەرچاوى نییە بۆ پاراستنی تایبەتمەندی دیجیتاڵی، ئەمەش وایکردوە هەر ڕێوشوێنێکی چاودێری کە ئەمڕۆ جێبەجێ بکرێت، بنەمایەکی یاسایی تۆکمەی نەبێت، هاوكات توانای لێپرسینەوە لەو کەسانە لاواز دەکات کە بە ناوی ئاسایشەوە پێشێلکاری تایبەتمەندی تاکەکان دەکەن.
ڕونیشی کردەوە، گۆڕینی فەزای دیجیتاڵی بۆ گۆڕەپانێکی ئەمنیی کراوە بە بیانوی "شەڕی بون" دەتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ بەرتەسککردنەوەی میدیای سەربەخۆ و گۆشەگیریکردنی چالاکوانان، ئەمەش دەتوانێت پێشینەیەکی مەترسیدار دابنێت کە مەترسیی لەسەر ئایندەی مشتومڕی گشتی دروست بکات و پەراوێزی مانەوەی ئازادی ڕادەربڕین لە وڵاتدا بچوک بکاتەوە.
لە نێوان ئاسایش و متمانەدا.. ئایا دەوڵەت بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات؟
لە نێو ئەو مشتومڕە پەرەسەندوەدا لەسەر ئەوەی کە پێی دەوترێت "زەبتى ناوەڕۆک" و "فلتەرکردنی زانیاری"، ترس هەیە کە هەندێک دامەزراوەی ئاسایش یان چاودێری ببنە ئامرازی پاوانخوازی دیجیتاڵی، بە تایبەت لە غیابی دەسەڵاتێکی سەربەخۆ بۆ سەرپەرشتیکردنی کاروباری دیجیتاڵی و دیاریکردنی سنورەکانی نێوان پاراستن و خراپ بەکارهێنان.
ئەو لێکۆڵەرەی کاروباری ستراتیژیی جەختی لەوە کردەوە کە ئاسایشی ڕاستەقینە لەسەر بنەمای ترس نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای متمانەی یەکتری نێوان دەوڵەت و هاوڵاتییە. ئەو پێیوایە كە هەر فراوانکردنێکی ئامرازەکانی چاودێری دەبێت بە یاسایەکی توند جێبەجێ بکرێت کە مافە دیجیتاڵییەکان بپارێزێت و هاوسەنگی لە نێوان دەسەڵات و ئازادیدا بپارێزێت.
پاراستنی نهێنی دیجیتاڵی پێویستییەکی نیشتمانییە نەک هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش
لەلایەكى ترەوە، شارەزایان پێیانوایە ئەمڕۆ عێراق لە ساتێکی گرنگدا وەستاوە، یان سیستەمێکی دیجیتاڵی لەسەر بنەمای شەفافیەت و لێپرسینەوە بنیات دەنرێت، یان دەوڵەت بەرەو عەقڵیەتێکی ئەمنی دەخلیسکێت، کە بە بیرکردنەوەی چاودێریکردن بەڕێوەدەچێت نەک پارێزگاریکردن.
ئەوەى كەمێك ئومێد دەبەخشێت ئەوەیە، هێشتا تەحەدای سەرەکی دەرکردنی یاسایەک دەمێنێتەوە کە دیاری بکات کێ چاودێری دەکات، چۆن، بە چ دەسەڵاتێک و لە ژێر چ چاودێرییەکی دادوەریدا. ئەمەش لەبەرئەوەیە کە شەڕ لەسەر فەزای دیجیتاڵی تەنیا تەکنیکی و سیاسی نییە؛ بەڵكو شەڕێکە لەسەر داهاتوی ئازادییەکان لە عێراقدا.
-
عێراق دابهشكردنی موچهی مانگی حهوت دەستپێدەكات و موچهخۆرانی ههرێمیش 60 رۆژه چاوەڕێی موچەن
|
-
حکومەتی هەرێم موفلیسە پارەی نییە
|
-
ئایا سیاسەتە نوێیەکەی کاتس لەدوای ئێران؛ عێراق دەگرێتەوە؟
|
-
بۆچی میلیشا عێراقییەکان لە ڕوبەڕوبونەوەکەدا ئامادە نەبون؟
|
-
موسەوى: روفاتى قوربانییەکان بەدانپێدانانی داعش ئاشکرابوە
|
-
دواین زانیاری لەسەر کۆبونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق
|
-
عێراق و هەرێم كەوتنە سەر نەخشەی مەترسيی ژینگەیی جيهان
|
-
فەزای دیجیتاڵیی عێراق بێ یاسایەو مۆبایلەكان لەژێر چاودێریدان
|
-
عێراق لە روى ئیلحادەوە لە ریزی پێشەوەى وڵاتە عەرەبییەكاندایە
|
|
|