2   کاتژمێر پێش ئێستا 8748 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا سزا بەسەر تۆڕێکی داراییدا دەسەپێنێت.. پشتیوانی لەسوپای پاسداران‌و وەزارەتی بەرگریی ئێران كردوه‌

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سزای بەسەر تۆڕێکی ناوەندە داراییەکانی ئێراندا سەپاندوە کە پێکهاتون لەچوار کەس‌و 12 کۆمپانیا لەهۆنگ کۆنگ‌و ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی، بەهۆی ڕۆڵی ئەوان لەلادانی داهاتی نەوتی ئێران بۆ سوپای پاسداران‌و وەزارەتی بەرگریی ئێران.

نوسینگەی کۆنتڕۆڵی سەروەت‌و سامانی بیانی سەر بەوەزارەتی خەزێنەداریی ئێران ئه‌مڕۆ لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو کەس‌و لایەنانە لەڕێگەی کۆمپانیای وه‌همى‌و دراوە دیجیتاڵییەکانەوە بەشداریانکردوە لەگواستنەوەی بەشێک لەداهاتی فرۆشتنی نەوتی ئێران.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو سەرچاوە داراییانە ئاراستەی سوپای قودسی پاسداران‌و وەزارەتی بەرگریی ئێران کراون.

وەزارەتى خەزێنەى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندوه‌، سوپای پاسداران‌و وەزارەتى بەرگریى، ئەو پارانەیان بەکارهێناوە بۆ پاڵپشتى گروپە چەکدارەکانى سەر بەئێران لەناوچەکەدا، هەروەها بۆ پەرەپێدانى چەکى پێشکەوتوو لەوانەش موشەکى بالیستیک‌و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان.

جۆن هێرلی یاریدەدەری وەزیری خەزێنەی ئه‌مریكا بۆ پرسى تیرۆرو هەواڵگریی دارایی دەڵێت، "قەوارە ئێرانییەکان پشت بەتۆڕە بانکییە هاوتەریبەکان دەبەستن بۆ دەربازبون لەسزاکان‌و گواستنەوەی ملیۆنان دۆلار لەڕێگەی سیستەمی دارایی نێودەوڵەتییەوە".

جەختیشیکردوه‌ته‌وه‌، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ درێژە بەهەوڵەکانی دەدات بۆ بڕینى ئه‌و ده‌ستانه‌ى بۆ هاوكاریكردنى ئێران‌و پرسه‌ سه‌ربازیه‌كان بۆ ئه‌و وڵاته‌ درێژده‌كرێن.

بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی خەزێنەى ئه‌مریكا، دوو هاووڵاتیی ئێرانی بەناوەکانی (عەلیڕەزا درەخشان‌و ئاره‌ش ئەستەکی عەلیوەند) كه‌سانى سەرەکی ئەو تۆڕەن كه‌ سزادراون لەنێوان ساڵانی 2023 بۆ 2025و زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلاریان گه‌یاندوه‌ته‌ ده‌ستى پاسدارانى ئێران.

عەلیوەند وەک نێوەندگیریی دارایی لەگەڵ کۆمپانیای (قەتەرجی) سوری کاریکردوە، کە بەهاوبەشێكى سەرەکی سوپای قودس لەفرۆشتنی نەوتی ئێران وەسفکراوە.

لەڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی خه‌زێنه‌ى ئەمریکادا ئاماژە بەوەشکراوە، ڕامین جەلالیان مامه‌ڵه‌كارى ئاڵوگۆڕى دراو كه‌ به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانیه‌و پێشتریش بەهۆی مامەڵەکانی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئێران سزای بەسەردا سەپێنرابوو، تائێستاش لەم تۆڕەدا چالاکەو چەند کۆمپانیایەکی تۆمارکراو لەئیمارات بەڕێوەدەبات.

  • ئەمریکا سزا بەسەر تۆڕێکی داراییدا دەسەپێنێت.. پشتیوانی لەسوپای پاسداران‌و وەزارەتی بەرگریی ئێران كردوه‌

  • ڕوبەڕوبونەوەی فەرەنساو تورکیا لەسەر كوردستان.. حزبوڵڵا به‌رامبه‌ر هەسەدە

  • ئایا دواى هەڵبژاردنەكانى عێراق؛ حكومەتى هەرێم پێكدەهێنرێت؟

  • بەنداوەكانى عێراق پێنچ ملیار مەترسێجا ئاویان تێداماوە

  • ٣ساڵ بەر لە ئێستا ژینا ئەمینی شەهید کرا

  • چەند بڕیارێك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەرچوو

  • پزیشکیان: هیچ وڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامی لە هێرشی ئیسرائیل پارێزراو نییە

  • حەج و عومرەی هەرێم: دەستگیرکراوانی سعودیە پەیوەندییان بە هەرێمەوە نییە

  • یارمەتى پێشمەرگە دەبێتە دو هێندەو ئەوەى بەغداش كەمدەبێتەوە

سەرەکی