1     کاتژمێر پێش ئێستا 165 جار خوێنراوەتەوە

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت کۆتایی هات و چاوەکان لەسەر بڕیارەکەی ئەمڕۆن

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت، کە تایبەت بوو بە پرسی داهاتە نا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، کۆتایی هات و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕیاری کۆتایی خۆی لەو بارەیەوە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بکات .

بەپێی زانیارییەکان، شاندێکی هەرێمی کوردستانیش لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بووە بۆ خستنە ڕووی وردەکارییەکان.

گفتوگۆکان لە ئەنجوومەنی دەوڵەت لەسەر داهاتە نا نەوتییەکان کۆتاییان هاتووە 

چاوەڕوانیی بڕیاری کۆتایی: بە ئەگەرێکی زۆرەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی دەوڵەت ڕای یاسایی خۆی سەبارەت بەم دۆسیەیە دەداتە حکومەتی فیدراڵی، بڕیارەکە بە هەنگاوێکی چارەنووسساز دادەنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕێگە بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم، بەتایبەت مووچەی فەرمانبەران .

بڕیاری کۆتایی ئەنجوومەنی دەوڵەت گرنگ دەبێت، بەو پێیەی دیاری دەکات کە ئایا حکومەتی هەرێم پابەندییەکانی خۆی بەپێی یاسای بودجە جێبەجێ کردووە یان نا، ئەوەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە دەبێت .

ئەنجوومەنی دەوڵەتی عێراق، کە پێشتر بە ئەنجوومەنی شوورای دەوڵەت ناسرابوو، دەستەیەکی باڵا و سەربەخۆی دادوەری-کارگێڕییە، ئەم ئەنجوومەنە وەک ڕاوێژکاری یاسایی حکومەت و لێکدەرەوەی یاساکان کار دەکات، مێژووی دامەزراندنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1933 بە ناوی دیوانی تەدوین قانوونی یاسا.

گرنگترین ئەرک و دەسەڵاتەکانی ئەمانەن :

1- ڕاوێژ و شیکردنەوەی یاسایی :

کاتێک ناکۆکی یان تێگەیشتنی جیاواز بۆ دەقێکی یاسایی لەنێوان وەزارەتەکان یان نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمەکان دروست دەبێت، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرسەکە ئاراستەی ئەنجوومەنی دەوڵەت دەکات بۆ ئەوەی ڕای خۆی بدات. ئەم ڕایە زۆر جار ئیلزامییە و دەبێتە بنەما بۆ جێبەجێکردن.

2 - داڕشتنی پرۆژەیاساکان :

پێداچوونەوە و داڕشتنەوەی یاسایی بۆ ئەو پرۆژەیاسایانە دەکات کە حکومەت ئامادەیان دەکات، پێش ئەوەی ڕەوانەی پەرلەمانیان بکات.

3 - دادوەریی کارگێڕی :

ئەم ئەنجوومەنە دادگای تایبەتی هەیە (وەک دادگای قەزای کارگێڕی و دادگای فەرمانبەران) کە سکاڵای فەرمانبەران و هاووڵاتییان لە دژی بڕیارە کارگێڕییەکانی حکومەت وەردەگرێت و یەکلاییان دەکاتەوە.

بە کورتی، ئەنجوومەنی دەوڵەت وەک مەرجەعی یاسایی حکومەت کار دە کات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە ئاڵۆزانەی کە پێویستیان بە لێکدانەوەی دەستوور و یاساکانە.


ئەنجوومەنی دەوڵەت دواین جار کە ناوەکەی گۆڕانکاری بەسەر داهات ساڵی2017  بوو .

بەپێی یاسای ژمارە 71، وشەی (شوورا) لە ناوەکەی لا برا و بە فەرمی ناوەکەی بوو بە ئەنجوومەنی دەوڵەت (مجلس الدولة).

  • كۆچى لێشاوى عەرەب لە هۆڕەكانەوە بۆ كوردستان بەڕێوەیە

  • کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت کۆتایی هات و چاوەکان لەسەر بڕیارەکەی ئەمڕۆن

  • رێككەوتنى هەولێرو بەغدا.. لۆبى ئەمریكا وەك كارتى فشار

  • پزیشكیان له‌ترافیكى سورى ئه‌مریكا ده‌ربازى ده‌بێت؟

  • باوكى موشه‌ك‌و دكتۆر میكرۆب.. دوو هاوسه‌ره‌ نزیكه‌كه‌ له‌سه‌دام حسێن

  • پەیامێكى ئەمریكا.. ئیسرائیل چەند ئامانجێكى عێراق دەپێكێت

  • سلێمانى..پاشماوەى حەمامێكى سەردەمى بابانییەكان دەدۆزرێتەوە

  • ئەمریکا سزا بەسەر تۆڕێکی داراییدا دەسەپێنێت.. پشتیوانی لەسوپای پاسداران‌و وەزارەتی بەرگریی ئێران كردوه‌

  • ڕوبەڕوبونەوەی فەرەنساو تورکیا لەسەر كوردستان.. حزبوڵڵا به‌رامبه‌ر هەسەدە

سەرەکی