1     کاتژمێر پێش ئێستا 18 جار خوێنراوەتەوە

تەندروستی غەززە " شەهیدانی عەززە ٦٥ هەزار کەسی تێپەڕاند "

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، نوێترین ئاماری قوربانییانی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر کەرتی غەززە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند لە دوای 7ی ئۆکتۆبەرەوە 65 هەزار هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و بە هەزارانیش بریندار بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستی غەززەدا هاتووە، تەنیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 98 هاووڵاتیی دیکە شەهید بوون و 385 کەسیش بریندار بوون، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە تا ئێستا شەهید بوون، گەیشتووەتە 65 هەزار و 62 کەس .

جیا لە ئاماری شەهیدانی غەززە، بە هۆی بۆمبارانی سوپای ئیسرائیلەوە ژمارەی بریندارانیش بۆ 165 هەزار و 697 کەس بەرزبوونەتەوە .

سەبارەت بەو قوربانیانەی کەلەژێر دارو پەردوودان: تەندروستی غەززە دەڵێت : هێشتا چارەنووسی هەزاران کەس نادیارە و پێشبینی دەکرێت تەرمەکانیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا مابنەوە .

لە دوای شکاندنی ئاگربەستەکەی 19ی کانوونی دووەم و دەستپێکردنەوەی هێرشەکان لە 18ی ئادارەوە، 12 هەزار و 511 هاووڵاتیی فەڵەستینی گیانیان لەدەست داوە .

  • مووچە ئامادەیە، بەڵام بە دوو مەرج دەنێردرێت

  • تەندروستی غەززە " شەهیدانی عەززە ٦٥ هەزار کەسی تێپەڕاند "

  • سلێمانی: قەیرانی دەرمان و نەشتەرگەریی کۆتایی هات

  • هەولێر بۆ بەغدا..هەناردەى نەوت دەستپێبكەنەوەو موچە بنێرن

  • ئیلهام ئەحمەد هۆكارى ڕێكنه‌كه‌وتنى كوردو شه‌رع ئاشكراده‌كات

  • ڕژێمی ئێران لەلێواری داڕماندایە...ناوه‌ندێكى ئیسرائیلى: دەبێت ڕۆژئاوا ئامادەبێت

  • مانگێك به‌ر له‌ده‌ستگیركردنى لاهور شێخ جه‌نگى ناوى حزبه‌كه‌ى گۆڕیوه‌

  • سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى له‌به‌غداوه‌: موچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاماده‌یه‌

  • مەسرور بارزانی: ڕێکەوتنی سێقۆڵی واژۆ دەکرێت و نەوت ڕادەستی سۆمۆ دەکەین

سەرەکی