1     کاتژمێر پێش ئێستا 40 جار خوێنراوەتەوە

ئاڵدار خەلیل بۆ جۆلانی: ئێمە هەسەدە نوێنەرمانە ئەی تۆ نوێنەری کێیت

ناوەندی هەواڵ

لە بەرامبەر هێرشەکەی ئەبو محمد جۆلانی بۆسەر ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە کە ووتی هەسەدە نوێنەرایەتی کورد ناکات، ئاڵدار خەلیل وەڵامێکی کورت وپوختی جۆلانی دایەوە و پێی وت" ئەوان هەسەدە نوێنەریانە ، ئەی تۆ نوێنەری کێیت ؟ نە کورد نە سریان و نەکلد و نە ئاشور، لە باکورو ڕۆژهەڵات کە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات تۆ نوێنەر نیت لە سوەیدا تۆ نەک هەر نوێنەر نیت بەڵکو بکوژیت و لە ناوچە کەناراوەکان تۆ نوێنەر، نە کورد و نە سونە و نە عەلەوی و نە دروز تۆی قبوڵ نیە، پێمان بڵێ تۆ لە کوێوە هاتویت ؟ 

ئەلدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)، لە لێدوانێکی تونددا وەڵامی لێدوانەکانی ئەبو محەمەد ئەلجۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریری شامی دایەوە و شەرعیەتیی ناوبراوی خستە ژێر پرسیارەوە.

وەڵامە توند و پوختەکەی ئاڵدار دوای ئەوە هات کە جۆلانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتبووی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە، نوێنەرایەتیی کورد و پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناکەن .

ئەلدار خەلیل لە وەڵامەکەیدا و لەبەردەم هەزاران هاوڵاتی ڕۆژئاوادا، ڕوو لە جۆلانی ووتی: ئەوان نامەیەکیان بۆ جۆلانی نووسیوە و بە ڕوونی پێیان وتووە: ئەی تۆ نوێنەرایەتیی کێ دەکەیت ؟ کێ تۆی هێناوەتە دیمەشق ؟ ئاڵدار خەلیل دەڵێت جۆلانی لەلایەن هیچ کام لە پێکهاتە سەرەکییەکانی سووریاوە قبووڵکراو نییە . 

خەڵکی کەناراوەکان، سوەیدا، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سوننەکان، عەلەوییەکان، ئێزدییەکان، درووزەکان، سریانییەکان و ئاشوورییەکان قبووڵت ناکەن. هیچ هەڵبژاردنێک نەکراوە، کەواتە تۆ لە کوێوە هاتووییت و کێ ڕەوانەی کردویت بۆ گیانی پێکهاتەکانی سوریا ؟

 

  • روماڵی تاوانەکان لە کەناڵ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە قەدەغە دەکرێت

  • ئاڵدار خەلیل بۆ جۆلانی: ئێمە هەسەدە نوێنەرمانە ئەی تۆ نوێنەری کێیت

  • مووچە ئامادەیە، بەڵام بە دوو مەرج دەنێردرێت

  • تەندروستی غەززە " شەهیدانی عەززە ٦٥ هەزار کەسی تێپەڕاند "

  • سلێمانی: قەیرانی دەرمان و نەشتەرگەریی کۆتایی هات

  • هەولێر بۆ بەغدا..هەناردەى نەوت دەستپێبكەنەوەو موچە بنێرن

  • ئیلهام ئەحمەد هۆكارى ڕێكنه‌كه‌وتنى كوردو شه‌رع ئاشكراده‌كات

  • ڕژێمی ئێران لەلێواری داڕماندایە...ناوه‌ندێكى ئیسرائیلى: دەبێت ڕۆژئاوا ئامادەبێت

  • مانگێك به‌ر له‌ده‌ستگیركردنى لاهور شێخ جه‌نگى ناوى حزبه‌كه‌ى گۆڕیوه‌

سەرەکی