2   کاتژمێر پێش ئێستا 10629 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا له‌باره‌ى چاره‌نووسى لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى براى هاته‌ده‌نگ

ڕۆژنامەی (دەیلی ئێکسپرێس)ی بەریتانی ڕاپۆرتێکی تایبەتی لەسەر دۆخی ئەو کۆچبەرە کوردانە بڵاوکردووەتەوە کە لەترسی ژیانیان‌و بەهۆی ڕووداوەکەی لالەزار، سلێمانیان جێهێشتووەو بەڕێگەی نایاسایی‌و مەترسیداردا ڕوویانکردووەتە بەریتانیاو داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن، ڕۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا له‌باره‌ى چاره‌نووسى لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى براى هاتووه‌ته‌ ده‌نگ.

ڕۆژنامەکە قسەی لەگەڵ کۆچبەرێکی هەرێمی کوردستان کردووەو باسی لەوەکردووە، بەهۆی ئەو توندوتیژییەی لەسلێمانی بڵاوبووەتەوە لەشارەکە هەڵهاتووە بەرەو بەریتانیا، ڕۆژنامەکەش بۆ پاراستنی کەسە نزیکەکانی، ناوییان ناوە 'ئامەد'، بەڵام خۆی ناوێکی دیکەی هەیە.

ئەو کۆچبەرە کوردە شەش جار هەوڵیداوە لەفەڕەنساوەو لەڕێگەی کەناڵی ئینگلیزەوە بگاتە بەریتانیا لەدوایین جاردا توانیویەتی بگاتە ئەو وڵاتەو دەڵێت، "لەکەناڵی ئینگلیزدا دۆخمان هێندە خراپ بووە بەهۆی شەپۆلە بەهێزەکانی دەریاوە ئەوکەسانەی لەبەلەمەکەدا بوون بێهۆش بوون‌و تا گەیشتووینەتە بەریتانیا هەر وتوومە ئەگەر هێزی دەریایی بەریتانیا نەگەنە فریامان نقووم دەبین‌و دەمرین".

كیه‌ر ستامه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیاو لاهور شێخ جه‌نگى

 'ئامەد' کە ناوی خوازراوی ئەوکەسە کۆچبەرەیە، بەوتەی خۆی بەهەزاران دۆلاری داوەتە قاچاخچییەکان‌و ژیانی خۆی خستووەتە مەترسییەوە تاوەکو لەو مەترسییە دووربکەوێتەوە کە لەشارەکەی دروست بووە، بەڕۆژنامە بەریتانییەکەی وتووە "سه‌رۆكى یه‌كێتیى هاووڵاتییەکی بەریتانییە، چۆن دەکرێت ئەم شتانە ڕووبدەن‌و حکومەتی بەریتانیا هیچ نەکات؟ وایکردووە خەڵک کوردستان جێبهێڵن‌و بێن بۆ بەریتانیا، ئەمە ئەو هۆكارەیە كە من سلێمانیم جێهێشت، زۆرکەس دەناسم کە تەنها چاوەڕێی دەرفەتن بۆ ڕۆیشتن، پێویستە حکومەتی بەریتانیاو سەرۆک وەزیرانەکەی دەستوەردان بکەن بەوپێیەی سه‌رۆكى یه‌كێتیى خاوەنی ڕەگەزنامەی بەریتانییە".

ڕۆژنامە بەریتانیاکە لەڕاپۆرتەکەیدا باسی سلێمانی دەکات‌و دەڵێت، ئەو ناوچەیەی کۆچبەرەکە لێی ژیاوەو جێیهێشتووە، لەلایەن بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کۆنتڕۆڵکراوە کە تۆمەتبارە بەزیندانیکردن‌و ئەشکەنجەدانی ڕکابەرە سیاسییەکانی‌و لەمدواییانەدا دوو ئامۆزای خۆی بەناوەکانی لاهوور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵاد تاڵەبانی کە خاوەنی ڕەگەزنامەی بەریتانین‌و ڕکابەرە سیاسییەکانی دیکەی خستووەتە زیندانەوە.

کەسە نزیکەکانی لاهوور شێخ جەنگی‌و پۆڵادی برای بەڕۆژنامە بەریتانییەکەیان وتووە، دەستگیرکردنی ئەو دوو كەسە [لاهوورو پۆڵاد]و تۆمەتبارکردنیان بەهەوڵدان بۆ کوشتن، هاوکات ئەشکەنجەدانی لایەنگرانیان بووەتە هۆی ئەوەی شەپۆلێکی گەورەی کۆچبەران لەسلێمانییەوە ڕوو لەبەریتانیا بکەن.



دوایین داتای وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئەوە نیشاندەدات، لەشەش مانگی ساڵی 2025دا، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لەعێراقەوە، کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، چوون بۆ بەریتانیا زیاتر لە 100% زیادیکردووە.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاش لەسەر كۆچكردنی خەڵک لەسلێمانی‌و چوونی ئەو ژمارە زۆرەی کۆچبەران ڕایگەیاندووە، هەوڵدەدات هاوکارییەکانی لەگەڵ هەردوو حکومەتی عێراق‌و هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیاو ڕێگریکردن لەوەی کۆچبەران ژیانیان بخەنە مەترسییەوە زیاتربکات‌و هەوڵیشدەدەن ئەو پاڵنەرانە چارەسەربکەن کە کۆچبەران ناچاردەکات وڵاتەکانیان بەرەو بەریتانیا جێبهێڵن.

 سەبارەت بەدۆسیەی لاهوور شێخ جەنگیش، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بەڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، پشتگیریی لەو هاووڵاتییە بەریتانییە دەکەن‌و بەردەوامیش لەگەڵ بەرپرسانی سلێمانی لەپەیوەندیداین.

  • وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا له‌باره‌ى چاره‌نووسى لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى براى هاته‌ده‌نگ

  • كۆمسیۆن په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • وڵاتان خەریکی خۆپڕچەککردنن.. ڕوبەڕوبونەوەیەکی جیهانیی نزیکه‌

  • سبەینێ دەنگدانی گشتی لە هەرێم و عێراق بەڕێوەدەچێت

  • ئه‌مریكا به‌نیازى چییه‌و پلانى له‌ڕۆژئاواى كوردستان چۆن ده‌بێت؟

  • له‌توركیا چى ڕوو ده‌دات؟ گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ چییان به‌سه‌ردێت؟

  • سلێمانی: 136 کاندید هەوڵی بەدەستهێنانی 18 کورسی دەدەن

  • بەپڕۆژەیەک ئامادەکاری دەکرێت بۆ گەڕانەوەی گەریلا بۆ تورکیا

  • هه‌سه‌ده‌ هۆشداریده‌دات‌و ئاماده‌باشى بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ڕاگه‌یاند

سەرەکی