2025-11-10 4088 جار خوێنراوەتەوە

كۆمسیۆن په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیه‌نێت، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژی دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانى عێراق کە بڕیارە سبەینێ سێشەممە 11ی 11 بەڕێوەبچێت، تەواوبوون.

بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە سبەی سێشەممە 11ی 11 بەڕێوەبچێت، حەوت هەزارو 743 کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمان دەکەن.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق به‌ئیراده‌ى وت، "دەنگدانی گشتی سبەینێ کاتژمێر 7ی بەیانی دەستپێدەکات، 20 ملیۆن‌و 63 هەزارو 773 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، بۆ ئەو پرۆسەیە هه‌شت هەزارو 703 بنکەی دەنگدان‌و 39 هەزارو 285 وێستگەی دەنگدان دیاریکراون.

به‌پێى داتاكانى كۆمسیۆن ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە:

•    هەولێر؛ 1,087,880 دەنگدەر، 16 کورسی.
•    دهۆک؛ 778,846 دەنگدەر، 12 کورسی.
•    سلێمانی؛ 1,201,658 دەنگدەر، 18 کورسی.
•    کەرکووک؛ 958,141 دەنگدەر، 13 کورسی.
•    بەغدا؛ 4,314,865 دەنگدەر، 71 کورسی.
•    نەینەوا؛ 2,102,429 دەنگدەر، 34 کورسی.
•    بەسرە؛ 1,622,855 دەنگدەر، 25 کورسی.

لە 329 کورسییەکەی پەرلەمان، 320 کورسی گشتین‌و نۆ کورسی بۆ پێکهاتەکانی مەسیحی، ئێزدی، کوردی فەیلی، سابیئەی مەندائی‌و شەبەک دیاریکراون.

لەلایەکی دیکەوەو بەگوێرەی کۆمیسیۆن، 1,800 چاودێری نێودەوڵەتی‌و ڕۆژنامەنووس ڕووماڵی هەڵبژاردنەکە دەکەن، لەوانە 304 چاودێری نێودەوڵەتین، هەزارو 350 ڕۆژنامەنووسی ناوخۆیی‌و 200 ڕۆژنامەنووسی نێودەوڵەتین.

  • میلیشیاكان چۆن و بۆچی كۆگاى سوپاى عێراقیان كردووه‌ته‌ ئامانج؟

  • چرای سەوزی پەرلەمانی تورکیا بۆ 'یاسای چوارچێوە'؛ گواستنەوەی ئۆجەلان بۆ شوێنی نوێ و گۆڕانکاری لە پرۆسەکەدا

  • لەنێوان هیوای گەڕانەوە و ئاڵۆزیدا؛بۆچی لە سه‌رێكانێ هێرشکرایە سەر یەکەم کاروانی ئاوارە کوردەکان؟

  • قائانى بۆچى له‌ به‌غداد بوو؟

  • پەرلەمانی تورکیا یاسای چوارچێوە دەخاتە دەنگدانەوە؛ ململانێی ئەنقەرە و قەندیل لەسەر ئازادیی ئۆجالان و ناسنامەی کورد

  • ڕێککەوتنی سەربازیی تورکیا، سعودیە و پاکستان لە مەککە؛ بەربەستێک لە بەرامبەر نەخشەی نوێی ئەمریکا و ئیسرائیل

  • کێشەکانی کۆڕەک تیلیکۆم و دەستەی راگەیاندن؛ لە ڕاگیرانی خزمەتگوزارییەوە تا دەستبەسەرداگرتنی سامانەکان

  • عێراق بۆ رزگاربوون لە هورمز؛ دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوت هەمەجۆر دەکات

  • تەڤگەری ئازادی مەرجەکانی بۆ "یاسای چوارچێوە" ڕادەگەیەنێت؛ ئازادیی ئۆجالان و کۆتاییهێنان بە زمانی سەپاندن

سەرەکی